07/10/2021
بۆ فارس و ئێرانی هەر تراژدیایەک دەکەن بە کەمپەینی ستیگماتیزاسیۆنی کوردستان؟!
لە کوردستان کاتێک کە تراژدیایەکی کۆمەڵایەتی ڕوو دەدات چەپئاژۆی کوردی ئێرانی و شۆوینیستی چەپی فارس یەکدەگرن و هێرش دەکەنە سەر شکۆ و کەرامەتی کۆمەڵگای کوردستان و بچوکترین تاوان دەگشتێنن بەسەر هەموو کوردستاندا. ئامانجی هەمووشیان ئەوەیە کە بە ناشیرین کردنی ڕووخسار و سیمای کوردستان و فەرهەنگ و داب و نەریتی دێرینەی، دەست لە ناسیۆنالیسمی کورد بوەشێنن. ئەم ڕەش و ناشیرینکردن، بە مەبەستی بێرخکردن و بێبایخکردن و بچوکاندن و زەمینگیرکردن و تواندنەوەیە پێ دەگوترێت ستیگماتیزاسیۆن (Stigmatization).
فارس و ئێرانی و تورک و عەڕەب بە پۆزیسیۆن و ئۆپۆزیسیۆنەوە بە هەموو شێوەیەک سیاسەتی ستیگماتیزاسیۆن لەسەر کورد بەڕێوە دەبەن بۆ ئەوە نیشان بدەن کە کورد بێفەرهەنگ و ناشارستانی و وەحشییە و بندەستی هەقی خۆیانە. بۆیە فارس کورد بە «دێهاتی» و بێفەرهەنگ و نەخوێندەوار، تورک کورد بە بوونەوەری کێوی و وەحشی و عەڕەب کورد بە جن و نامرۆڤ دەناسێنن. ئەمانە لەپێناو ئەم ستیگماتیزاسیۆنە زۆر لە مرۆڤە کوردە گەمژەکان بە تایبەت چەپئاژۆیەکان و ئاسیمیلە خۆبێگانەکان کەڵک وەردەگرن کە تووشی ناسازی خۆگچکەبینی (Inferiority Complex) و زۆر با هاسانی تووشی نەیارشەیدایی (Stockholm Syndrome) دێن و دەکەونە دوژمنایەتی خەڵک و خاک و نیشتمانی خۆیان.
کاتێک کە فارس و تورک و عەرەبێک لەدژی کوردستان قسە دەکات بەمەبەستی ستیگماتیزاسیۆن بەرپەرچدانەوەیان زۆر ئاسانە چۆن دوژمنکارییان زۆر زەق و ئاشکرا دەبێتەوە و وەک ڕاسیسم لەسەریان دەنووسرێت، بەڵام ئەوان زیرەکانە کۆمەڵێک چەپئاژۆی کورد ڕاو دەکەن، کە بەدرێژایی ساڵان کۆمەڵە و کۆمۆنیسم کارگری و پەکەکە باشترین کێڵگە بوون بۆ ڕاوکردنی چەپئاژۆی لەخۆدوژمنی کورد. بۆیە کاتێک دەیانەوێت دەست لە کورد و کوردستان و ناسیۆنالیسمی کورد بوەشێنن و ستیگماتیزەی بکەن، ئەو قەڵادەدارانە دەنێرنە بەرەی شەڕی نەرم لەدژی کۆمەڵگای کوردستان، و خۆشیان لەپشتەوە دنەیان دەدەن!
ئەوەی سەیرە ئەوەیە کە ئەم کوردە ئاسیمیلانەی وەک جەمیلە میرەکی سوێندخواردووترن لەدژی کورد هەتاکو دوژمنان کە سەیر نییە، چونکە ئەو شوناسدۆڕاوانە بۆ ئێسقانێک زیاتر هەوڵ دەدەن زیاتر پاچە بگرن و پلەیان لەلای خاوەنەکیان زیاتر بچێتە سەرەوە. ئەمانە زیاتر دەبن بە عەنتەرناسیۆناڵیست!
درێژەی باسەکە لە کامنتی یەکەم...