ئاوڕەکەی ئۆرفیۆس

ئاوڕەکەی ئۆرفیۆس ژیان کورتە، بێ کات بەفیڕۆدان چێیژی لێی ببینە…!

گەرچی ئاسمانی غوربەتم تارە ماتوو بێڕەنگە وەکوو ئێوارە مەلی جوان پەرەست چۆن ماڵی دەبێ بە ژووری تاریک چۆن ڕازی دەبێ
02/05/2024

گەرچی ئاسمانی غوربەتم تارە

ماتوو بێڕەنگە وەکوو ئێوارە

مەلی جوان پەرەست چۆن ماڵی دەبێ

بە ژووری تاریک چۆن ڕازی دەبێ

دڵم تەنگە وەکوو خونچەی دەمی تۆسەرم گێژە لە گێژی پەرچەمی تۆدڵ و گیان و ژیانم دا بە ماچێکوتت: پێک نایە، زۆری من کەمی تۆهەژ...
02/05/2024

دڵم تەنگە وەکوو خونچەی دەمی تۆ

سەرم گێژە لە گێژی پەرچەمی تۆ

دڵ و گیان و ژیانم دا بە ماچێک

وتت: پێک نایە، زۆری من کەمی تۆ

هەژار

تۆ گوڵی نێو گوڵزاری منی…هەر تۆ! بەتەنها یاری منی…دڵداری منی…
01/05/2024

تۆ گوڵی نێو گوڵزاری منی…

هەر تۆ! بەتەنها یاری منی…

دڵداری منی…

لەکن من با وجوودی ناس و ئەجناس کـەسـی تـێدا نییە ئـەم شــارە بێ تـۆ ھـەتا تـۆم ئاشـنا بووی، ئاشـنام بوون ئـەمێستا مووبەم...
02/09/2023

لەکن من با وجوودی ناس و ئەجناس
کـەسـی تـێدا نییە ئـەم شــارە بێ تـۆ
ھـەتا تـۆم ئاشـنا بووی، ئاشـنام بوون
ئـەمێستا مووبەمووم ئەغیارە بێ تـۆ

حەزرەتی نالی

گەرچی ئاسمانی غۆربەتم تارەمات و بێ رەنگە وەکو ئێوارەمەلی جوان پەرەست چۆن ماڵی دەبێبە ژووری تاریک چۆن رازی…
02/09/2023

گەرچی ئاسمانی غۆربەتم تارە
مات و بێ رەنگە وەکو ئێوارە
مەلی جوان پەرەست چۆن ماڵی دەبێ
بە ژووری تاریک چۆن رازی…

ڕێداری تۆم، هەڵوەدامە ویەکجار بێ ناز..!وەکو هەنگێکی لانەواز.. تینووی گوڵاوی چاوی تۆمکۆڵی لە تروسکەی جێمە..!بوومەتە کەنەک...
02/09/2023

ڕێداری تۆم،
هەڵوەدامە و
یەکجار بێ ناز..!
وەکو هەنگێکی لانەواز..
تینووی گوڵاوی چاوی تۆم
کۆڵی لە تروسکەی جێمە..!
بوومەتە کەنەکی بناغەی
شۆڕشی نوێ

کۆساری

گیانەکەم تۆ نووسراوێکیدێڕت بەقەد تاڵی پەرچەممن چوار ساڵە دەتخوينمەوەچەند باڵی بیرم لێکدەدەمنەتێر دەبم نەتێیت دەگەمعەبدوڵ...
02/09/2023

گیانەکەم تۆ نووسراوێکی
دێڕت بەقەد تاڵی پەرچەم
من چوار ساڵە دەتخوينمەوە
چەند باڵی بیرم لێکدەدەم
نەتێر دەبم نەتێیت دەگەم

عەبدوڵا پەشێو

ڕۆحت شادو یادت هەمیشە زیندووشاعیرە شەهیدەکەی شارمن ده‌ڕۆم وتکایه‌ پێی بڵێن ئیتربه‌ دیدارم ناگاته‌وه‌،وه‌ک چه‌م ده‌ڕۆم،چه...
01/09/2023

ڕۆحت شادو یادت هەمیشە زیندوو
شاعیرە شەهیدەکەی شار

من ده‌ڕۆم و
تکایه‌ پێی بڵێن ئیتر
به‌ دیدارم ناگاته‌وه‌،
وه‌ک چه‌م ده‌ڕۆم،
چه‌میش ئاوڕ ناداته‌وه‌،
بێزارم، بێزارم لێره،‌
له‌ دار،
له‌ به‌رد،
بێزار له‌ شاره‌که‌ی،
له‌ خۆی،
له‌ ئاوێنه‌ و
ته‌وقه‌ و
شانه‌ و
قژی نیگرۆی،
له‌ ده‌ست و په‌نجه‌ی ده‌سته‌مۆی.

بەکر عەلی

لە ڕاستیدائێمە هەموومان مرۆڤ بووین!تا ئەودەمەی  ڕەگەز پەیوەندیمانی بڕیئاین! لەیەکتری دابڕینسیاسەت!دیواری خستە نێوانمان!!...
30/08/2023

لە ڕاستیدا
ئێمە هەموومان مرۆڤ بووین!
تا ئەودەمەی
ڕەگەز پەیوەندیمانی بڕی
ئاین!
لەیەکتری دابڕین
سیاسەت!
دیواری خستە نێوانمان!!
سەروەت!
چینی لێ دروست کردین!!

صادقی هیدایەت

ئەو دەمەی هاتمە سەر زەوی وبۆ یەکەم جار هەتاو لێی دامبریقەیشم نزیک نزیکدای لە چاوی چوار پێنج پیاوێ وکە زانییان بەردێکی مێ...
30/08/2023

ئەو دەمەی هاتمە سەر زەوی و
بۆ یەکەم جار هەتاو لێی دام
بریقەیشم نزیک نزیک
دای لە چاوی چوار پێنج پیاوێ و
کە زانییان بەردێکی مێم
ئەوسا ئیتر سمێڵیان کەوتە پێکەنین
هەر بەباوەش هەڵیانگرتم و ماچیانکردم و
لە بەردی نێریان دابڕیم.

شێرکۆی مەزن

فڕێم مەدەفڕێم مەدە...من یاری تۆملەناخۆشی و دەردەکانا من چاری تۆم… گەر بزربووی بۆت دەبمە ڕێگەر ئاوت ویست بۆت دەبمە زێبێتا...
30/08/2023

فڕێم مەدە
فڕێم مەدە...من یاری تۆم
لەناخۆشی و دەردەکانا
من چاری تۆم…

گەر بزربووی بۆت دەبمە ڕێ
گەر ئاوت ویست بۆت دەبمە زێ
بێتاقەت بوویت بۆت دەبمە ژێ
بۆت دەبمه کێ تۆبتەوێت؛ بەس بتەوێت

شیعرو تابلۆ: فەرهاد پیرباڵ

Address

Sulaimaniya
46002

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ئاوڕەکەی ئۆرفیۆس posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share