پەیجی شا هەنار

پەیجی شا هەنار ماچ و گەمەی عەشق چەپکێ لە هۆنراوەکان
لەناو ماچ و گەمەی عەشقدا

16/02/2025

من حەزدەکەم
هەموو ڕۆژێ دەجار عاشقی ئەوببم...
ئەگەر مەرگ بێ سەدجاریان زیاتر
لەسەر سنگی بمرم ....

16/02/2025

چۆن هۆگر نەبم خەڵکینە
ئاخر ئەو ئاسایی نیە...
ئەو کەدەنووسێ چیرۆک ۆ شیعرە
لەوردەکاریەکاندا
پەیکەرێکی پڕ لەمانا دادەتاشێ...
کەی ژنی ئاسایی وایە ؟؟
ئەو پێکەنینی خۆشترین ئاوازو
نیگای جوانترین پەیامە...
ئەو لە شەپۆلی قژیدا
خۆشترین بۆن و لەناو دڵیدا
پیرۆزترین عەشق هەیە...
پێم مەڵێن ئاساییە
ئاخر ئەم شارە نەپێشتر
نەئێستا نەدوایی
ژنێکی وا نابینێ جگە لە ئەو....

فەهمی سەمین

11/02/2025
پایزتان باش ....سڵاو بوکی وەرز و ئیمپراتۆڕی سروشتبەخێربێیتەوە زیندوکەرەوەی حەزە مردووکان...تۆ نیشتیمان جوانتر دەکەی و یا...
21/09/2024

پایزتان باش ....
سڵاو بوکی وەرز و ئیمپراتۆڕی سروشت
بەخێربێیتەوە زیندوکەرەوەی حەزە مردووکان...
تۆ نیشتیمان جوانتر دەکەی و یاریش تۆ جوانتر
وائاوێتەی هەرسێکتانم مەگەر هەرخودا بزانێت...

سڵاو لەپایز دۆستەکان
شا هەنار

20/10/2023

بۆنی قژی تەڕت شاری پڕ کردوە..
جوانی ڕوخسارت مانگی زیندانی و خۆری شەرمەزار کردوە.شیلەی لێوت لەسەر پێک دەڕژێتە خوار...
هەرچەند پایزە سلێمانی بەڵام بۆتە سەرەتای بەهار....

‌ فەهمی سەمین

تۆ شۆخی ووڵاتی گەرمیان من دەروێشێکی سەرما بردەڵە ..❄تۆ جوانترین ژن و رەسەن ترین مێمن شێـتــێـکـی گەرۆک و کزەڵە...🚶تۆ خــ...
29/09/2022

تۆ شۆخی ووڵاتی گەرمیان
من دەروێشێکی سەرما بردەڵە ..❄
تۆ جوانترین ژن و رەسەن ترین مێ
من شێـتــێـکـی گەرۆک و کزەڵە...🚶
تۆ خـــاوەنــی لێوێــکی تەڕ
من خاوەنی تینوترین مـــاچ..💋
تۆ دوو مــەمــکی لــێک تۆراوت ھەیە
من دەستێکی بێ شەرم و عاشقم بەخاچ..🙈
ئاســـکــی گـەرمـە سـێر
ئــەمە عــەشق و ئــەویــنە..💞
کوا ئاگری ھەموو گــەرمیان
ھــێنــدەی حـەزی من بـــەتــیــنــە..🔥🔥🔥🔥

«فـەھـمی سەمین »

28/09/2022

بۆنی پایز
بۆنی سنگتم بیر دەخاتەوە،،
یەکەم ماچمان لە پایزدا بوو
عەشقمان لەپایزدا لەدایک بوو،،
تۆباڵات من حەزم دەکەینە هاوڕێی گەڵای وەریو..
وەک زەوی تێر دەبین لە باران..
تۆو پایز لە جەستەیەکدان بۆ من
لەهەرکوێیەک ماچت بکەم
وەک شەوگارەکەی درێژو
وەک بۆنەکەی خۆش و
وەک سرووشتەکەی تەڕ تەڕە
لێوی من و ماچی تۆ.....

فەهمی سەمین

28/09/2022

پایزم لێ ڕەنجاوە
خەزان توڕەیە لێم
گەڵای زەرد غیرە دەکات....
چونکە تۆم کردە وەرزی پێنجەمم
تۆم کردە شاژنی دونیاو گوڵ و وەرزەکان....

فەهمی سەمین

چیت داوە لەمووروی شینکە خاوەنی دوو چاوی شینی...نزاکانی من دەتپارێزێهێندەبەکوڵ نزات بۆ دەکەم...  فەهمی سەمین
07/09/2022

چیت داوە لەمووروی شین
کە خاوەنی دوو چاوی شینی...
نزاکانی من دەتپارێزێ
هێندەبەکوڵ نزات بۆ دەکەم...

فەهمی سەمین

لەسەردەمی تۆدادڵ کۆیلەو مێشک گەمژە بوو..ئێستا قڕی گەمژەیو ئازادی کۆیلەکانە...   فەهمی سەمین
06/09/2022

لەسەردەمی تۆدا
دڵ کۆیلەو مێشک گەمژە بوو..
ئێستا قڕی گەمژەیو ئازادی کۆیلەکانە...

فەهمی سەمین

دەنگی ناسکت ئارام کەرەوەی  ڕۆحەباوەشت ژیان بەخشە گوڵم....هێندەم خۆشدەوێی ڕکابەری دایکت دەکەمهۆگریت مەجنونی کردووم گوڵم ....
03/09/2022

دەنگی ناسکت
ئارام کەرەوەی ڕۆحە
باوەشت ژیان بەخشە گوڵم....

هێندەم خۆشدەوێی
ڕکابەری دایکت دەکەم
هۆگریت مەجنونی کردووم گوڵم ....

فەهمی سەمین

Address

Sulaimanieh

Telephone

07709999792

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when پەیجی شا هەنار posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Category