ئاودێر - Awder

ئاودێر - Awder لاپەڕەی فەرمی ( ئیسماعیل ئاودێر)

بە وێنە - کۆیەلە مەڕاسیمێکی خنجیلانەدا 17/8/2025 لە کۆیەی خۆشەویست بە هاوکاری (ناوەندی ئەدەبی و ڕوناکبیریی کۆیە) دیوانی ...
18/08/2025

بە وێنە - کۆیە

لە مەڕاسیمێکی خنجیلانەدا 17/8/2025 لە کۆیەی خۆشەویست بە هاوکاری (ناوەندی ئەدەبی و ڕوناکبیریی کۆیە) دیوانی قەیرە گوڵ ناسێندرا.

قەیرە گوڵ‌‌شەماڵ هاتیگەڕانەوەی بێ لەنگەر وهەڵەداوانت لە چی‌یە .رازی حاڵمبەرە بۆ دێوانەکەی شەمسۆزانی ڕۆژانەی ئەوینئاردە  ...
20/07/2025

قەیرە گوڵ


شەماڵ هاتی
گەڕانەوەی بێ لەنگەر و
هەڵەداوانت لە چی‌یە .
رازی حاڵم
بەرە بۆ دێوانەکەی شەم
سۆزانی ڕۆژانەی ئەوین
ئاردە نی‌یە .

دەرکەوتنت
گزنگی خۆری هیوایە و
لە بەندەنی واری بوونمان
ناوازەیە .
بۆ چرۆ کردنی ناخمان
گازی هەوری خاکەلێوە و
گەڵوازەیە .

من دەخوازم
بەڕووی بزەی گوڵەباخ‌دا
نازی ئارگۆن دانەپۆشی .
دەلیڤەی دە
هەرمانەوەی لەناو هەودای
رەنگەکانی تابلۆی بەهرەت
نمایشت‌کا ...

من دەخوازم
بۆ گامی گزنگی بەیان
رێی باخی تێراوی سینەت
ئاوەڵا کەی
تا لەپێش جامەکی گۆنت
خۆی بە نووری ئەزەلیی خوا
ئارایشت‌کا ...

من دەخوازم
لە ئاست پەیوی هەستیارەکەت
هێمیی قەیرەیی دەرنەدەی
چۆن پێی جوانە
با شنینەوەی سەوزەگیا
پانزەبەهاریەکەی حەزت
ستایشت‌کا ...

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

ئاردە: تازە بابەت ، نۆهاتوو
گەڵوازە: گۆرانی چرۆ دەرکردنی دار
ئارگۆن: سوور و گەش لە رەنگی ئاگر
دەلیڤە: هەل
گام: هەنگاو
جامەک: ئاوێـنە
گۆن: گیان ، گۆنا
هێمی: شێ

05/07/2025

لە کەشێکی تایبەتدا

بەشی دووەم: بە ڤیدیۆ، دیوانی قەیرە گوڵ بە شیعر دۆستان ناسێندرا.

ئەم بەرهەمە شیعرییە لە کتێبخانەی بەردەستە.

بە وێنە‌مەڕاسیمی ناساندنی دیوانی (   ).‌لە بەرواری 24-6-2025 دیوانی (قەیرە گوڵ) کە دووەم بەرهەمی شیعریی شاعیر و کەسایەتی...
26/06/2025

بە وێنە

مەڕاسیمی ناساندنی دیوانی ( ).

لە بەرواری 24-6-2025 دیوانی (قەیرە گوڵ) کە دووەم بەرهەمی شیعریی شاعیر و کەسایەتی ناسراوی قەزای شەقڵاوە ( ئیسماعیل ئاودێر )ــە کرایە دیاری هونەردۆستان و ئامادەبووان.

خۆشحاڵ بووین بە ئامادەبوونی کەسایەتی و هونەردۆستان لە مەڕاسیمەکەدا کە لەم کەشە ئارامە دا لە کاتە بەنرخەکانی خۆیان بەئێمە بەخشی.

وێڕای دەستخۆشیمان بۆ کۆمپانیای (ئۆڤڵ) کە ئەرکی بەچاپگەیاندن و تێچووی مەڕاسیمەکەی لە ئەستۆ گرت، هەروەها ستایشمان بۆ بەشی هونەری و ڕاگەیاندنی شەقڵاوە کە ئەرکی ڕێکخستن و ئامادە کردنی مەڕاسیمەکەیان لە ئەستۆ گرت.

ئەم دیوانە لە ئێستادا لە کتێبخانەی ( ) لە شاری هەولێر بەردەستە.
هەروەها لە ماوەیەکی کورت لە شاری سلێمانیش بەردەست دەبێت.

*ئەرکی بێوەبوون*‌دەبوا لە خاکەلێوەوەئەرخەوانی لەرینەوەتلە کووپەڵەی نەوشەکانمدا بڕوێنمرەنینی و دڵاوەدانییتلە ساماڵی مانگە...
19/06/2025

*ئەرکی بێوەبوون*

دەبوا لە خاکەلێوەوە
ئەرخەوانی لەرینەوەت
لە کووپەڵەی نەوشەکانمدا بڕوێنم
رەنینی و دڵاوەدانییت
لە ساماڵی مانگەشەوێکدا بنوێنم
وانەی وەبیرهێنانەوەی
شەکرە بزەی دۆستایەتییت پێ بخوێنم .
لە ئێوارەچانۆشینێک
چرۆ ماچێکی ئەوینزاد
لە فێنکایی شەمی زڵفت بگڵۆفێنم .
جوانکەئاهووی نازکوژاوی
ناوادە و زووی خەونەکانت وەگەڕێنم ...
بۆ شەکردنی گیاخاوی
پەڕژ و شێواوی دڵخۆرییت؛ دڵم بێنم !
لێ گوڵەجان : لەو ساتەوەی
تاکت هێڵام لەم بنارە
مەلی خۆشییم تەرە بووە لە دەنگارە ! .
ئەندێشە و رەنگ
لەنێو تاقەی نوقمی غومار بزڕکاون
گۆرانی و دەنگ
لە حەنجەرەی ڕابردوودا قەتیز ماون! .........................................................

رەنینی: جوانی
شەم: بەر سێبەر
کوژاو: بەکوشت‌چووگ
دڵخۆریی: دڵ شکاوی
گوڵەجان: گوڵەجوان، گوڵە گیان
دەنگارە: کانیێکی بەناوبانگە لە شەقڵاوە
غومار: غوبار ، تۆز

*لە دیوانی (قەیرەگوڵ) دا*

قەیرە گوڵدیوانێکی شیعرییە لە نووسینی (ئیسماعیل ئاودێر) بەم زووانە دێتە بەر دیدی خوێنەران و ناساندنی بۆ دەکرێت.‌قەیرە گوڵ...
15/06/2025

قەیرە گوڵ

دیوانێکی شیعرییە لە نووسینی (ئیسماعیل ئاودێر) بەم زووانە دێتە بەر دیدی خوێنەران و ناساندنی بۆ دەکرێت.

قەیرە گوڵ: گەلە نەوشەیەکە پڕیەتی لە وشەی نوێ و کەم بیستراوی کوردی کە لە فەرهەنگە گوردییەکاندا وەرگیراوە، بە تایبەت فەرهەنگی کوردی - فارسی (هەنبانە بۆرینە)ـــی هەژاری موکریانی، کە خوێنەر ئالوودە دەکات و تێیدا ئاشنا دەبێت بە چەندین دیمەنی شیعری ناوازە، ئەم بەرهەمە لە ٢٠٢٥ چاپی یەکەمی لەچاپ دراوە و بەم زووانە ناساندنی بۆ دەکرێت.

Address

Shaqlawa
440015

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ئاودێر - Awder posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Category