Revar Asaad : ڕێڤار اسعد

Revar Asaad : ڕێڤار اسعد پەڕەی فەرمی نوسەر و ئەدیب
(ڕێڤار اسعد)

04/04/2026

ئەوەی بۆ داوەتی گورگ بڕوات
پێویستە سەگەكەشی لەگەڵ خۆی بەرێت

‎ساڵەكان هاتن و ڕۆیشتن‎بەڵام نامەكانی وەك بۆنی گوڵی ناو قژی ئەهاتن‎هەرگیز بەیەكەوە نەمانتوانیوە پێشوازی لە وەرزی بەهار ب...
01/03/2025

‎ساڵەكان هاتن و ڕۆیشتن
‎بەڵام نامەكانی وەك بۆنی گوڵی ناو قژی ئەهاتن
‎هەرگیز بەیەكەوە نەمانتوانیوە پێشوازی لە وەرزی بەهار بكەین یان لە كۆتایی وەرزی زستان دەستی یەك بگرین
‎بەڵام سوپاس بۆ تەواوی نامەكانی كە هەموو چەند مانگ جارێ وەك دیاریەك بۆی ئەناردم.

‎ڕێڤار اسعد

{ پێویستم بە هاوكاری ئێوە هەیە }بەرهەمێكی زۆر تایبەت و نوێم .....لە چەناڵی یوتوب سەردانم بكەنسەبسكرایبم بكەن سوپاستان دە...
09/01/2024

{ پێویستم بە هاوكاری ئێوە هەیە }

بەرهەمێكی زۆر تایبەت و نوێم .....
لە چەناڵی یوتوب سەردانم بكەن
سەبسكرایبم بكەن سوپاستان دەكەم
بەرهەمێكی نوێم. بەناوی ( نیگاكانی )
https://www.youtube.com/

‎(نیگاكانی)  لە پەرتوكە تازەكەم بەناوی (خۆزگە) كە بەمزوانە لە نۆبەتی چاپ كۆتایی دێتبەشێكی كەم لە قەسیدەی نیگاكانی هیوادا...
08/12/2023

‎(نیگاكانی)
لە پەرتوكە تازەكەم بەناوی (خۆزگە)
كە بەمزوانە لە نۆبەتی چاپ كۆتایی دێت
بەشێكی كەم لە قەسیدەی نیگاكانی هیوادارم بەدڵتان بێت......
‎كە دەمبینیت بۆ شپرزە دەبیت بۆ سەر دادەخەیت و خۆت ون دەكەیت ؟؟ مەگەر تۆ حەیاتی من نیت مەگەر بینینی من ئارامت ناكاتەوە دەی كێشە نیە ویستم بیرت بخەمەوە من لێرەم گەر هاتی بۆلام و منت ویست وە ئەوانیش لەوێن كە ئەوانت ویست هەركات بیر لەجوانیت دەكەمەوە
‎دەچمە خەیاڵێكەوە وەك بڵێین ئاو و ئاگر ئاوێتەی یەك بوەر بەو شێوەیە فرمێسك و زەردەخەنەم ئاوێتەی یەك دەبن دەبێ چ دیمەنێك بێت لەسەر مێزەكە پێكەكەم داوام دەكات خەیاڵم لای تۆیە و فرمێسك دەڕێژم و بەزەردەخەنەیك دەم بۆ جگەرەكەم دەبەم
‎وازی لێبێنە خۆشویستنت هەڵەیەك بوو نەدەبو بیكەم و كردم یەكەم جار تۆم بینی نیگاكانت پێیان نەوتم دەبیتە حەبینی دڵ بەڵام دوای ماوەیەك كە هیچ نیگایەكی جوانم نەبینی لەكەس ئەوا تۆبویت بە جوانترین ئادەمیزاد لام هیوام دەخواست كارێكت پێم بێت
‎ئەی ئێستا چی ؟؟ لەكوێی لەكام تەمی غوربەت جێماوی كام ڕەشەبا تۆی برد و لە كەلێنێك لەمنی شاردیەوە ؟؟ نانا هەرگیز كەس نەیبردیت خۆت ڕۆیشتیت و ئەوانیشت برد ئێستا لەدووریت فرمێسكم پێدەكەنێت و زەردەخەنەم فرمێسك دەڕێژێت
‎كە لێرەنیت نازانم چی دەڵێم بۆیە لێرەبە و لەگەڵ نیگاكانت دووبارە ئالوودەی جوانی ژیانم بكەوە تكایە لێرەبە...

ڕێڤار اسعد

Address

Ranya

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Revar Asaad : ڕێڤار اسعد posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Establishment

Send a message to Revar Asaad : ڕێڤار اسعد:

Share

Category