14/04/2026
بەکار هێنانی مۆبایل،
مۆبایل بۆتە مۆتەکەی گەردنی ڤیدیۆ و فۆتۆگرافەرەکان لەناو ئاهەنگەکاندا،
مۆبایل کارێکی کردووە ڤیدیۆ و وێنەی ستافی بەڕێوەچونی ئاهەنگەکان تەواو شێوا و بێکەڵک بووە و بۆتە کێشەی گەورەی نێوان ستافەکەو
خاوەن ئاهەنگەکە ـ بوک و زاوا،
دەمەوێت ڕاست بیڵێم
ئەم دیاردەیە زیاتر لەو کەسانەدا دەبینرێت
کەدروون لە دوونیای جوانی و شارستانی و سەقافەتی سەردەم،
گەرنا کاتێک هەرتاکێک لەئێمە بۆ ئاهەنگێک بانگ دەکرێین
پێش چونت لەخۆت بپرسە تۆ بۆچی بانگ کراوی .؟
ئایا بۆ کاری ڤیدیۆ و فۆتۆ بە مۆبایلەکەت بانگ کراوی یان وەک میوانێک ئاهەنگەکە بڕازێنیتەوەو جۆش و خرۆشی زیاتری پێ بدەیت .؟
ئەم کێشەیە تەواو تەشەنەی سەندووە
لەهەموو ئاهەنگێکدا هەیەو تەنها چەند کەسێکی کەمیشن کە مێشکیان هیچ وەرناگرێت و لەسەر بەزمی خۆیان بەردەوامن و تا تەواو بونی ئاهەنگەکە سەدان وێنەو سەدان گرتەی ڤیدیۆیی بەمۆبایلەکانیان تۆمار دەکەن
بێ پرسی بوک و زاوا و بێ پرسی ئەوانەشی دانیشتون و ئەوانەشی هەڵدەپەڕن،
بمبوورن ووشەکان تۆزێک زبر بوون
ووشەکان بۆ ئەو کەسانەیە کە قسەوەرناگرن و دواتر کێشەی گەورە بۆ ئێمە جێدێڵن،
ئەو کەسانەش خۆیان دیارن و کاتێک داغڵی
ئاهەنگەکە دەبن یەکسەر لەڕێوە خۆیان دەردەخەن و دەڵێی دوونیایان نەدیوە و تا کۆتایی چرکە چرکی ڕەسم و ڤیدیۆیانەو
شەویش بێ پرس دەست دەکەن بەناردن و بڵاوکردنەوەی ـ بەتایبەت لە سناپ چاتدا،