11/01/2025
بەینێ دی لەگەر هەندەك لە ئازیزان ڕێمان كەتە گەرمیانێ و لەوێش پیاسەكی قەڵای شێروانەمان كرد و چەند ڕسمەكمان گرت و پێمخۆش بوو هەندۆكەك لەو ڕسمانە دابنێم و باسەكی ئەو قەراتەش بكەم.
قەراتی شێروانە (قەڵای شێروانە) جێیەكی ئاسەوارە دەكەتە باشووری شارۆچكەی كەلار، كە ئیدارەی گەرمیانە، ئەو قەراتە لەسەر گردەكی دروستكرایە كە بەسەر كەلار و ئاوی سیرواندا دەڕۆنی، هەندەك دەرێن زەمانی ساسانیەكان دروستكرایە و هەندەكیش دەرێن ئەو قەراتە لەسەردەمی محمد پاشا جاف لە ساری ١٨٦٦ی زایینی دەست بە دروستكردنی كرایە كە سەرۆكی عەشیرەتی جاف بووە و بە هەشت ساران لە ساری ١٨٧٤ ئەوجە تەواو كرایە ، هەتا ئێستاش چەند جارەك ئەو قەراتە تەعمیر كرایتەوە، ئەو قەراتە مەساحەكەی نێزیكەی ٤٠٠ مەترە دووجایە و برندیەكەی ٧ مەتر و ٩٥ سانیمەترە هەتا ستارەی قاتی دووەم، و دیوی پشتەوەی برندیەكەی ٧ مەترە ، ئەو قەراتە لە سێ قاتی پێك هاتیە ژێرزەمین و قاتی سەر عەردی و قاتی سەرەوەش، دەركەكی ڕەئیسی دوو دەركەیی هەیە لۆ چوونە ژۆرێ لۆ ناو قەراتەكەی كە لە داری گیزی دروستكرایە لەگەر پەنجەرەكان، دیوارەكانی ئەو قەراتەی لە خۆر و بەرد و گێچ و قسڵ دروستكراینە، ئەو قەراتە سێ هۆدەی گەورەو چەند هۆدەكی گچكەشی تێدایە لەگەر پێبلقەی لۆ بەسەر كەتنی قاتی سەرەوەو سەربانی، وە ئێستاش ناوەوەی ئەو قەراتەی كرایتە مەتحەفەكی خۆش لۆ كەرستە كوردەواری و كەونەكان.
ئەمنیش قسەم خڵاس و ئەنگۆش هەر ساغ بن یاڕەبی
سیروان مەغدید دیبەگەیی
هەولێر ١١ – ١ – ٢٠٢٥