03/06/2024
کەسایەتیە دەستکردە کاریگەرەکان (Virtual Influencers) کارەکتەری دروستکراوی کۆمپیوتەرن، کە بۆ بەشداریکردنی لە پلاتفۆڕمی سۆشیال میدیا داڕێژراون، زۆرجار کەسایەتی و شێوازی ژیانی واقیعی هاوشێوەی مرۆڤ نیشان دەدەن، وەک لە وێنەکانی خوارەوەی دیارە.
کەسایەتییە دەستکردە کاریگەرەکان، بوونەتە هێزێکی کاریگەر لە بە بازاڕکردن لە سۆشیال میدیادا، کە سەرنجی کۆمپانیا و بەکارهێنەرانی سۆشیال میدیای بۆ خۆیان ڕاکێشاوە کە دەتوانن هاوکار بن لە بە بازاڕکردن، هەروەکو کەسایەتیە مرۆییەکان.
ئەو براندانەی کە کەسایەتییە دەستکردە کاریگەرەکانی لە هەڵمەتی بانگەشەکردنیان بەکارهێناوە:
پرادا، کالڤین کلاین، شانێل، بالمەین، فێنتی، دیۆر، ڤێرسای، ڤالێنتینۆ، بێربێری، نایک و زۆر شتی تر.
ئەگەر تەمەنت ١١-٣٠ ساڵە و فۆڵۆی کەسایەتیە دەستکردە کاریگەرەکان کردووە، تکایە چەند خولەکێک لە کاتت تەرخان بکە بۆ بەشداریکردن لە ڕاپرسییەکەی تێزی ماستەرەکەم لەسەر کەسایەتیە دەستکردە کاریگەرەکان لە پیشەسازی مۆدەدا. بەشداریکردنت بە نرخ هەڵدەسەنگێنم!
https://forms.gle/31V7Wrc43YUomX3N6