09/10/2023
بۆنی پایز دێت🍁..
باڵندەکان کۆچ دەکەن🦅..
خۆر پیر بووە🌞..
ئێوارەیە و کەس ئارەزوو ناکات بگەڕێتەوە بۆ ماڵ...
بۆنی پایز دێت..
ئێمە سەرقاڵی گوڵێکین..
لە پشت پەنجەرەکانەوە وەکو موسافیرێکی تەنیا...
چاوەڕێی دەنگی بارانین..
بۆنی پایز دێت..
درەختەکان پەککەوتون..
مانگ خۆی دەڕازێنێتەوە بۆ شەوە درێژەکان..
هەورەکان دڵیان پڕ بووە..
کاتی ئەوەیە زەوی ڕۆژووەکەی بشکێنێت🍁🍁🍂