ئاسودەبە دڵم

ئاسودەبە دڵم ئومێدێك بۆ ژیان �

لَا إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ سُبْحَانَكَ إِنِّي كُنْتُ مِنَ الظَّالِمِينَ
14/03/2025

لَا إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ سُبْحَانَكَ إِنِّي كُنْتُ مِنَ الظَّالِمِينَ

قَالَ رَسُوْلُ اللّٰهِ ﷺ(( مَنْ صَامَ رَمَضَانَ إِيْـمَانَـاً وَاحتِسَابَـاً، غُفِرَ لَـهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنْبهِ ))...
06/03/2025

قَالَ رَسُوْلُ اللّٰهِ ﷺ
(( مَنْ صَامَ رَمَضَانَ إِيْـمَانَـاً وَاحتِسَابَـاً، غُفِرَ لَـهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنْبهِ ))
واتە: هەر کەسێک لە (مانگى) ڕەمەزان ڕۆژوو بگرێ، بە بڕوا پێبوونەوەو، بە خوا پێ مەبەست بوونەوە (واتە: چاوەڕێى پاداشتەکەى لە خوا بکات) ئەوە لە گوناهەکانى ڕابردووى دەبووردرێ.
رواه البخاری.

04/03/2025

چەند کات و شێوازوشوینک کە پارانەوەی تیادا وەڵام دەدرێتەوە

١- شەوى قەدر.
٢- كۆتایى نیوەشەو.
٣- لە پاش هەموو نوێژە فەرزەكانەوە.
٤- لەنێوان بانگ و قامەتدا.
٥- كاتێك لە هەموو شەوێكدایە (سێیەمى كۆتایى شەو).
٦- لەكاتى بانگ بۆ نوێژە فەرزەكان (نێوان بانگ و قامەت).
٧- لەكاتى باران باریندا.
٨- لەكاتى تێك ڕژانى سوپاكان لەپێناوى خوادا.
٩- كاتێك لە ڕۆژى هەینى دایە : وە ڕاستترین ووتە لەمەدا ئەوەیە كە كۆتایى كاتە لەكاتەكانى عەسرى ڕۆژى هەینى، وە واردیش بووە كە ئەگونجێ لەو نێوانەدا بێت كە ئیمام لە كاتى ووتارداندا دائەنیشێ تا نوێژەكە تەواو دەبێ.
١٠- لەكاتى خواردنەوەى ئاوى (زەمزەم) لەگەڵ نیەتێكى ڕاستدا. (لەكاتى نەخۆشیدا دەخورێتەوە، بەڵام بۆ دوعاكردن لەم كاتەدا بەڵگەم نەدیوە لەسەرى) (م.عبدالكریم).
١١- لە كوڕنوش دا (السجود) .
١٢- لەكاتى بەخەبەرهاتن لە شەوداو پاڕانەوە بە سوننەتى (مأثور)ى ئەو كاتەدا.
١٣- ئەگەر لەسەر پاكێتى (دەست نوێژ) خەوت و پاشان لەشەودا بەخەبەرهات و پاڕایەوە.
١٤- لەكاتى پاڕانەوەدا بە (لا إله إلا أنت سبحانك إنی كنت من الظالمین) .
١٥- پاڕانەوەى خەڵكى لە پاش مردنى كەسێك.
١٦- پاڕانەوە لەدواى ستایشى خواو صڵاوات دان لەسەر پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) لە تەحیاتدا.
١٧- لەكاتى پاڕانەوە لەخوا بەو ناوە گەورەیەى (الإسمُ الأعظَم) كە ئەگەر هەر كەسێك پێ ى بپاڕێتەوە وەڵام دەدرێتەوەو ئەگەر داواى پێ بكرێ پێ ى دەبەخشرێ.
١٨- پاڕانەوەى موسڵمان بۆ برا موسڵمانەكەى بە پەنهانى.
١٩- پاڕانەوە لە ڕۆژى عەرەفەدا لە عەرەفە.
٢٠- پاڕانەوە لە مانگى ڕەمەزان دا.
٢١- لە كاتى كۆبوونەوەى موسڵماناندا لە كۆڕى زیكردا.
٢٢- پاڕانەوە لە كاتى بەڵاو موسیبەتتدا بە ووتنى : (إنا لله وإنا إلیه راجعون اللهم اجرنی فی مصیبتى وأخلف لی خیرا منها).
٢٣- پاڕانەوە لەكاتى ڕووكردنى دڵ بۆ لاى خواى گەورەو تاوسەندنى دڵسۆزى (الإخلاص).
٢٤- پاڕانەوەى ستەم لێ كراو لەو كەسەى ستەمى لێ كردووە.
٢٥- پاڕانەوەى باوك لە كوڕەكەى بە چاكەو خراپە.
٢٦- پاڕانەوەى گەشتیار (المسافر).
٢٧- پاڕانەوەى ڕۆژووەوان هەتا بەربانگ دەكاتەوە.
٢٨- پاڕانەوەى ڕۆژووەوان لەكاتى بەربانگ كردنەوەدا.
٢٩- پاڕانەوەى ناچارو لێ قەوماو و پێ گیراو.
٣٠- پاڕانەوەى پێشەواى دادپەروەر.
٣١- پاڕانەوەى كوڕى چاكەكار لەبۆ دایك و باوكى .
٣٢- پاڕانەوە لە دواى دەست نوێژ ئەگەر پاڕایەوە بە سوننەتى (مأثور)ى ئەوكاتە.
٣٣- پاڕانەوەى دوا ڕەجم كردنى (الجمرە الصغرى).
٣٤- پاڕانەوەى دواى ڕەجم كردنى (الجمرە الوسطى).
٣٥- پاڕانەوە لەناو كەعبەدا. هەر كەس نوێژى كرد لەناو (الحجر)دا ئەوا هەر بە (البیت) حسابە.
٣٦- پاڕانەوە لەسەر (صەفا).
٣٧- پاڕانەوە لەسەر (مەڕوە).
٣٨- پاڕانەوە لەلاى (المشعر الحرام)دا، وە بڕوادار هەردەم لە پەروەردگارى خۆى دەپاڕێتەوە لە هەر شوێنێكدا بێت (وإذا سألك عبادی عنی فإنی قریب أجیب دعوە الداع إذا دعان …)، بەڵام ئەو كات و شوێن و شێوازانە پێویستى یان بەچاودێرى و گرنگى پێدانى زیاتر هەیە.

#ℳ𝒜𝒯𝒥𝒜𝒩

سبحان اللّەاستغفراللّەالحمدللّەلا الە الا اللّەاللّە اکبر
04/03/2025

سبحان اللّە
استغفراللّە
الحمدللّە
لا الە الا اللّە
اللّە اکبر

16/02/2025

📚جارێکیان پێغەمبەر سولەیمان لە سەر کەناری دەریا دانیشتبوو ..
بینی مێروولەیەک دەنکە گەنمێکی پێیە و رووەو دەریا دەڕوات ..
پێغەمبەر سولەیمان سەیری مێروولەکەی کرد تا گەیشتە کەنار دەریایەکە ..
لەم کاتانە بۆقێک لە ناوو ئاووەکە ھاتە دەرەوە و دەمی کردەوە ..!!
مێرولەکە چووە ناوو دەمی بۆقەکە و نزیکەی کاتژمێرێکی پێچوو
پێغەمبەر سولەیمان کە ئەم دیمەنەی بینی سەری سوڕما لەم کارە ..!!
دواتر بۆقەکە گەڕایەوە و دەمی کردەوە و مێروولەکە ھاتە دەرەوە و دەنکە گەنمەکەی پێ نەمابوو ..
پێغەمبەر سولەیمان بانگی مێروولەکەیکرد و لێی پرسی .؟
بۆچی چوویتە ناوو دەمی و بۆقەکە و بۆ کوێ چوویت ؟
مێروولەکە گووتی :
ئەی پێغەمبەری خودا لە نێو قوڵایی ئەم ئاووە کەرتە شاخێک ھەیە و لە نێو ئەم کەرتە شاخە کرمێکی نابینا دەژیت و ناتوانێت بێتە دەرەوە خۆراکی خۆی پەیدا بکات ..
خودای گەورە ئەم کارەی بە من سپاردووە کە خۆراکی بۆ ببەم ، ھەروەھا خودای گەورە ئەم بۆقەی موسەخەر کردووە بۆ ئەوەی بێت یارمەتیم بدات لە گەیاندنی ئەو دەنکە گەنمە ..

کاتێکیش دەچمە نێو دەمی بۆقەکە ئاوو زیانم پێ ناگەینێت و بۆقەکە دەمی دەخاتە کوونی ئەو بەردەی کرمەکەی تێدایە و منیش دەچمە نێو بەردەکە ..
کاتێکیش دەچمە نێو بەردەکە خۆراکەکە دەگەینمە کرمەکەو بۆقەکە من دەگەڕێنێتەوە دەرەوەی ئاووەکە ..

پێغەمبەر سولەیمان گووتی :
باشە کاتێک ئەو خۆراکە دەبەیت ، کرمەکە ھیچ نزایەک دەکات .. ..
مێرولەکە گووتی :

بەڵێ من گوێم لی دەبێت دەڵێت " ئەی ئەو زاتەی من لە نێو کوونی بەرد و لە نێو دەریا لە بیر ناکەیت و ڕزقم دەدەیت ، تۆ زاتی گەورەییت بەندە ئیماندارەکانت لە بیر مەکە .

14/02/2025

اللهم صل علی سیدنا محمد وعلی ال وصحبە وسلم

کاتێک دڵت لاۍ خودایە،لێگەڕێ کێ دەیەوێت بادڵت بشکێنێت.....کاتێک پشتیوانت خودایە،لێگەڕێ کێ دەیەوێت بابێویژدان بێت لەگەڵت.....
13/02/2025

کاتێک دڵت لاۍ خودایە،
لێگەڕێ کێ دەیەوێت بادڵت بشکێنێت.....
کاتێک پشتیوانت خودایە،
لێگەڕێ کێ دەیەوێت بابێویژدان بێت لەگەڵت.....
کاتێک کەتۆ ئومێدت بەخودایە،
لێگەڕێ کێ دەیەوێت بانائومێدت بکات......
کاتێک خودا یارو یاوەرتە،
لێگەڕێ هەرچەند ئەیانەوێت با ناڕەفیق بن لەگەڵت......
هەمیشە لەگەڵ "خودا "بمێنەرەوە
چەتری خوا گەورەترین چەتری دونیایە"

ئاسودەیی کەی ولە کوێ ! وشەی ئاسودەیی(السعادة)دوو جار لە قورئاندا ھاتوە جارێک باسی کاتەکەیی وجارێک باسی شوێنەکەی ئەکات . ...
10/02/2025

ئاسودەیی کەی ولە کوێ !

وشەی ئاسودەیی(السعادة)دوو جار لە قورئاندا ھاتوە جارێک باسی کاتەکەیی وجارێک باسی شوێنەکەی ئەکات .

بۆ کاتەکەی خوای گەورە رۆژی دوایی دیاریکردوە و ئەفەرموێ :

يَوْمَ يَأْتِ لَا تَكَلَّمُ نَفْسٌ إِلَّا بِإِذْنِهِ ۚ فَمِنْهُمْ شَقِيٌّ وَسَعِيدٌ (105)هود

بۆ شوێنەکەشی خوای گەورە بەھەشتی دیاریکردوە و ئەفەرموێ :

وَأَمَّا الَّذِينَ سُعِدُوا فَفِي الْجَنَّةِ خَالِدِينَ فِيهَا مَا دَامَتِ السَّمَاوَاتُ وَالْأَرْضُ إِلَّا مَا شَاءَ رَبُّكَ ۖ عَطَاءً غَيْرَ مَجْذُوذٍ (108)هود

بۆیە نە شوێنی تری بۆ بگەرێ ونەلەم دونیا چاوروانی کە !

#ℳ𝒜𝒯𝒥𝒜𝒩

09/02/2025

‏ئێمە ئازار دەچیژین لەبەر ئەوەی
خۆشمان ئەوین
ئەوان ئازارمان دەدەن لەبەر ئەوەی
خۆشیان ئەوین

ئــــەوەیــــە جیــــاوازی نیـــــــوان
❤خۆشویستنەکانمان🖤

#ℳ𝒜𝒯𝒥𝒜𝒩

من ئەگەر گۆزەکەی دڵم پڕ نەبێت لە خۆشەویستی و میهرەبانی، لەم شاری ڕقەدا ،دەبووم بە بەردێک وەک هەموو ئەو بەردانەی ناوی مرۆ...
08/02/2025

من ئەگەر گۆزەکەی دڵم پڕ نەبێت لە خۆشەویستی و میهرەبانی، لەم شاری ڕقەدا ،دەبووم بە بەردێک وەک هەموو ئەو بەردانەی ناوی مرۆڤە .....

#ℳ𝒜𝒯𝒥𝒜𝒩

ئەو دەمەی لەگەڵ خودادا دەدوێیت، پێویستت بەوە نییه بڵێیت:  ببوورە بەم کاتە بێزارت دەکەم،
16/08/2024

ئەو دەمەی لەگەڵ خودادا دەدوێیت، پێویستت بەوە نییه بڵێیت: ببوورە بەم کاتە بێزارت دەکەم،

🤍من کچێکم دەناسی دەستگیراندار بوو دەزگیرانەکەی کاتێ دەستی بینی بوو پێی ووت بوو ئەو دەمارانەی دەستت بەو شێوەیە دەرکەوتوون...
15/08/2024

🤍من کچێکم دەناسی دەستگیراندار بوو دەزگیرانەکەی کاتێ دەستی بینی بوو پێی ووت بوو ئەو دەمارانەی دەستت بەو شێوەیە دەرکەوتوون بەڕاستی ترسناکن!
قەدەری خودا وابوو ڕێک نەکەوتن و کچەکە شووی بە کەسێکی تر کرد جارێکیان هاوسەرەکەی دەستی دەگرێت و دەڵێت بەو شێوەیە دەرکەوتنی دەمارەکانی دەستی تۆ جوانیەکی جیاوازیان بەخشیوە بەدەستەکانت!!

🤍 هاوڕێیەکیشم پێش ئەوەی لە هاوسەرەکەی یەکەمی جیابێتەوە، کێشەی دابەزاندنی کێشی هەبوو چون هەمیشە وپێی دەگوت تۆ کێشت زۆر زۆرە، کاتێ دەستگیرانی کوڕێکی تر بوو پێی گووت کە خەریکی ڕێجیمم، لێی پرسی: ئاخر ڕێجیم بۆ!! تۆ جەستەیەکی پڕ و جوانت هەیە!!
لەکاتێکدا هەمان کێشی پێشووتری هەبوو!!

🤍 ژنێکی تر تەنها چواردەوری نانەکەی دەخواردو ئەوەی تری جێدەهێشت، دەزگیرانی یەکەمی بێزی لەو کردارەی دەکردەوەو گاڵتەی پێدەکرد، بەڵام کاتێ شووی بەکەسێکی تر کرد بۆی گێڕایەوە کە ئەم لەمناڵییەوە بەو شێوەیە ڕاهاتووە، لەوەڵامدا ووتی: ئاوە کێشەیەک دروست ناکات ئەوەی خواردت بیخۆ ئەوەی دەمێنێتەوە من دەیخۆم!! تا ئێستاش هەروا دەکەن

♥ شتە ئاساییەکانی ژیانی تۆ بۆ کەسێک کە خۆشی دەوێیت یان ئاساییە یانیش دەیکاتە خاڵێکی جوان بۆت، ئەوەیان کە سروشتی تۆی دەوێ وەکو خۆت، ژیانکردن لەگەڵی ئاسانترە وەک ئەوەی دەیەوێ کۆپیەک بیت لەو..دواتر بەوەش ڕازی نابێت!!

وەرگێڕان (ئاوارە)

Address

Karezan
Irbil

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ئاسودەبە دڵم posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share