فریادڕەس:Savoir

فریادڕەس:Savoir پەیجێک بۆ خزمەتکردنی خوێنەر
هاندانی تاک بۆ هاتنە نێو دونیایی خوێندنەوە..
Okuyucuya hizmet edecek bir sayfa
bireyleri okuma dünyasına girmeye teşvik etme.

ئـەگەر مردن نەبوایە هـەموو وڵاتە ئەوروپیەکانم دەکردە ولاتی ئیسلامی -سەڵاحەدینی ئەیوبی.،بیرت بێت نەوەی کێیت ئەی کورد.
19/01/2026

ئـەگەر مردن نەبوایە
هـەموو وڵاتە ئەوروپیەکانم دەکردە ولاتی ئیسلامی

-سەڵاحەدینی ئەیوبی.،

بیرت بێت نەوەی کێیت ئەی کورد.

19/01/2026

ئاڵا، ناسنامەی نەتەوە

چەند ڕاسپاردە و ڕێنمایییەکی گرنگ بۆخۆئامادەکردنی قوتابیان بۆ تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمنووسین: مامۆستا محەمەدساڵح پێندرۆ...
17/05/2023

چەند ڕاسپاردە و ڕێنمایییەکی گرنگ بۆ
خۆئامادەکردنی قوتابیان بۆ تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم

نووسین: مامۆستا محەمەدساڵح پێندرۆیی (جگەرسۆز)

بەناوی خوای مەزن و دلۆڤان
چەند ڕاسپاردە و ڕێنمایییەكی گرنگ بۆ قوتابییە خۆشەویستەكانمان، بۆ ئەوەی لە خولی دووەم دەربچن و ئەنجامێكی باش بەدەستبهێنن:
1.پێویستە قوتابی پێش هەموو شتێك، پشت بە خوای مەزن ببەستێت، چونكە خوای مەزن لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرمێ: وَمَنْ يَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ فَهُوَ حَسْبُهُ.
2.پێویستە قوتابی لە ڕووی جەستەیی و دەروونی و هزرییەوە خۆی یەكلایی بكاتەوە بۆ سەعی و كۆششكردن.
3.پێویستە قوتابی لە ماڵەوە شوێنێكی ئارام و گونجاوی هەبێت بۆ سەعی و كۆششكردن، چونكە جەنجاڵی و ژاوەژاو هۆكارێكە بۆ پەكخستنی خوێندنەوەیەكی ئامانجدار.
4.پێویستە قوتابی پلانێكی تۆكمە و زانستیی هەبێت بۆ سەعی و كۆششكردن، كە ڕۆژانە بزانێت چی و چۆن و كەی و لە كوێ دەخوێنێتەوە.
5.پێویستە قوتابی لە ڕۆژانی سەعیكردن، گشت ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان وەلاوە بنێنێت، چونكە ئەو ئامێرانە، هۆكارێكی سەرەكین بۆ سەرقاڵی و دووركەوتنەوە لە كەشوهەوای خوێندنەوە.
6.پێویستە ئەو ماوە دیاریكراوەی كە لەبەردەستی قوتابیدایە بقۆزێتەوە و كەمتر بچنە دەرەوە بۆ میوانداری و گەشت و سەیران و كات بەسەربردن.
7.پێویستە قوتابی ئەولەویەت بەو دەرسانە بدات كە كەمترین نمرەی لێ بەدەست هێناوە، چونكە ئەو جۆرە دەرسانە سەعی و كۆششێكی زیاتریان دەوێت.
8.ئەگەر قوتابی لە دەرسێك یان هەندێك دەرس ئاستێكی لاوازی هەبێت و بۆی ساغبێتەوە كە ناتوانێ نمرەی پێویست بەدەست بهێنێت، ئەوا پێویستە داوای هاوكاری لە دایكوباوك و كەسوكاری بكات، بۆ ئەوەی فریای بكەون و مامۆستای تایبەتی بۆ دابین بكەن، جا چ مامۆستایەكە بە شێوەیەكی خۆبەخشانە دەرسی پێ بڵێتەوە، یان بەرانبەر بە وەرگرتنی بڕێك پارە ئەو كارە بكات، تاكوو لەسەر دەرسێك یان دوو دەرس پەكی نەكەوێت و ساڵێكی خوێندنی لێ نەڕوات.
9.پێویستە قوتابی لەكاتی سەعی و كۆششكردن، ئەولەویەت بە دەرسە گرنگترینەكان بدات، ئینجا گرنگەكان و ئەوانی دیكە.
10.پێویستە شوێنی خوێندنەوەی قوتابی دوور بێت لە دیمەنی بریقەدار و سەرنجڕاكێش، هەروەها دوور بێت لە ڕێگای گشتی ئۆتۆمبێل و هاتووچۆی خەڵك و ڕێبوار و نەچێتە پاركە گشتییەكان و شوێنە تاریكەكان.
11.پێویستە قوتابی سوود لە كاتی بەیانیان وەربگرێت، چونكە زانایان پێیان وایە باشترین كات بۆ خوێندنەوە و سەعیكردن، كاتی بەیانیانە.
12.پێویستە قوتابی دوای نیو كاتژمێر سەعیكردن، (5-10) خولەك پشوو بە مێشك و جەستەی بدات، یاخود یەك كاتژمێر سەعیكردن، (10-15) خولەك پشوو بدات، بەڵام نابێ لەكاتی پشوو، خۆی بە ئامێرە ئەلیكترۆنییەكانەوە سەرقاڵ بكات، چونكە دەبێتە هۆی ماندووبوونی مێشك و هزری.
13.پێویستە قوتابی لەكاتی سەعی و كۆششكردن، خۆی لە داڵغە و هزرپەرتی بپارێزێت، بەڵكوو هەموو هزر و هۆشی لای كتێبەكە بێت، بۆ ئەوەی زانیارییەكان لە ناو مێشكیدا بمێننەوە و بە ئاسانی لەبیری نەكات.
14.پێویستە قوتابی لەكاتی سەعی و كۆششكردن، برسی نەبێت، بۆ ئەوەی تووشی هزرپەرتی نەبێت و خەیاڵی نەڕوات و كاریگەرییەكی نەرێنی لەسەر مێشكی بەجێ نەهێڵێت.
15.پێویستە قوتابی ڕۆژانە لەكاتی كۆششكردن، ئەو خۆراكە وزەبەخشانە بخوات كە سوودبەخشن بۆ جەستە و مێشك، هەروەها خۆی لە خۆراك و خواردنەوە زیانبەخشەكان بەدوور بگرێت.
16.پێویستە قوتابی گەشبین بێت و قەت وا بیرنەكاتەوە كە دەرناچێت، چونكە بیركردنەوەی نەرێنی، بە زیان بە سەریدا دەشكێتەوە و ئەنجامێكی خراپی دەبێت، چونكە مرۆڤ چی بچێنێت، ئەوە دەدوورێتەوە.
17.پێویستە قوتابی شەوانە زۆر بخەوێت، بۆ ئەوەی بتوانێ بەیانی زوو لە خەو هەڵبستێ و جەستەیەكی چوست و چالاك و مێشكێكی ئارام و دەروونێكی ئاسوودەی هەبێت.
18.پێویستە قوتابی لەكات و ساتی خۆیدا، خشتەی تاقیكردنەوەی خولی دووەم لە قوتابخانەكەی وەربگرێت و بشزانێت چ ڕۆژێك و لە چ كاتێك تاقیكردنەوەی هەیە، بۆ ئەوەی بە هەڵەدا نەچێت.
19.پێویستە قوتابی پێش ئەوەی بچێت بۆ تاقیكردنەوە ژەمی بەیانی یان نیوەڕۆ بخوات، چونكە وەڵامدانەوە بە سكی برسی، دەرەنجامێكی خراپی هەیە.
20.پێویستە لە ڕۆژانی تاقیكردنەوە، قوتابی لەکات و ساتی خۆیدا لە قوتابخانە ئامادە بێت و دوانەكەوێت، چونكە دواكەوتن دەبێتە هۆی بێبەشبوونی لە تاقیكردنەوەكەدا، بەتایبەتی ئەگەر ماوەیەكی زۆر بەسەر كاتی دەستپێكردنی تاقیكردنەوەكەدا تێپەڕیبێت.
21.پێویستە قوتابی هەموو پێداویستییەکانی تاقیکردنەوە لەگەڵ خۆی ببات بۆ هۆڵی تاقیكردنەوە، بۆ ئەوەی تووشی شڵەژان نەبێت.
22.پێویستە لە ڕۆژانی تاقیكردنەوە، قوتابی پابەندی یاسا و ڕێسا و ڕێنمایییەكانی وەزارەتی پەروەردە و قوتابخانەكەی بێت.
23.کاتێ قوتابی چوو بۆ هۆڵی تاقیکردنەوە، پێویستە تووشی ترس و دڵەڕاوکێ نەبێت، چونكە ترس و دڵەڕاوكێ هۆكارێكە بۆ بیرچوونەوە و شڵەژانی دەروونی.
24.کاتێ قوتابی پرسیارەکانی وەرگرت، پێویستە پێش هەموو شتێک ناوی خۆیان و پۆلەکەی بنووسێت.
25.پێویستە قوتابی پێش وەڵامدانەوەی هیچ پرسیارێک، هەموو پرسیارەکان بە دیقەت و وردی بیخوێنێتەوە، تاكوو بەرچاوی ڕوون بێت و بزانێت چی هاتووە و چی دەكات.
26.پێویستە قوتابی سەرەتا ئەو پرسیارانە وەڵام بداتەوە، کە دڵنیایە لە ڕاستی و دروستی وەڵامەکەیان، ئینجا بچێتە سەر وەڵامی پرسیارەکانی دیکە.
27.پێویستە قوتابی لەکاتی وەڵامدانەوەی پرسیارەكان، بەقووڵی بیر بکاتەوە و خۆی لە داڵغەلێدان و هزرپەرتی بپارێزێت.
28.پێویستە قوتابی بزانێت كە (2) كاتژمێر كاتی لەبەردەستە، بۆیە نابێ بە پەڵەپرۆزێ وەڵام بداتەوە، یان زوو بچێتە دەرەوە، بەڵکوو دەبێ سوود لەکاتەکەی وەربگرێت.
29.کاتێک قوتابی وەڵامی هەموو پرسیارێکی دایەوە، دەبێ دووبارە گشت پرسیار و وەڵامەکان بخوێنێتەوە، نەوەک شتێکی بیرچووبێتەوە، یان بە هەڵە وەڵامی دابێتەوە.
30.لەکاتی تاقیکرنەوە، نابێ قوتابی بە هیچ جۆرێک پەنا بۆ گزی و قۆپییەكردن ببات و ئاوڕ بۆ ئەملا و ئەولا بداتەوە، چونكە هەم كارێكی ناڕاستە و نایاسایییە، هەمیش بێ سوودە، دووریش نییە بە هۆی قۆپیەوە یەك ساڵی تەواو لە كیسی بڕوات و ڕەنج بەخەسار ببێت و پەنجەی پەشێمانی بگەزێت!
31.دەبێ قوتابی هەوڵبدات وەڵامەکان بە خەتێکی خۆش و جوان بنووسێت، کە مامۆستا بتوانێ بە ئاسانی بیخوێنێتەوە و لێی تێبگات.
32.نابێت قوتابی هیچ پرسیارێک بەبێ وەڵام بەجێ بهێڵێت، تەنانەت ئەگەر وەڵامەکەیشی نەزانی، چونکە ڕادەستكردنی دەفتەری سپی، نیشانەی تەسلیبوونە، هەروەها دەبێ قوتابی ئەو ڕاستییە بزانێ، كە مامۆستا ناتوانێ هیچ نمرەیەکی پێ ببەخشێت كە دەفتەرەكەی سپی بێت و هیچی لێ نەنووسراوبێت، بۆیە پێویست بۆ هەر پرسیارێک وەڵامێک بنووسێت، تەنانەت ئەگەر هەڵە و كەموكوڕیشی تێدابێت!

لەكۆتایی دا، هیوای سەركەوتن بۆ گشت قوتابیان دەخوازم.

هەڵەبجە، هەمیشە لەیادماندایەکارەساتی کیمیا بارانکردنی هەڵەبجەی شەهید، زامێکی لەبیرنەکراوە16_3_1988فریادڕەس بۆ ڕۆشنبیری و...
16/03/2023

هەڵەبجە، هەمیشە لەیادماندایە

کارەساتی کیمیا بارانکردنی هەڵەبجەی شەهید، زامێکی لەبیرنەکراوە

16_3_1988

فریادڕەس بۆ ڕۆشنبیری و پێگەیاندن

پڕۆژەی گەردەبادی فریادڕەس لەدوازەدەهەمین چاڵاکی خۆیدا:-ئەمشەو بەبەژداری ئەندامە بەڕێزەکانمان گفتوگۆ لەسەر کتێبی: "باڵووڵ...
05/01/2023

پڕۆژەی گەردەبادی فریادڕەس لەدوازەدەهەمین چاڵاکی خۆیدا:-

ئەمشەو بەبەژداری ئەندامە بەڕێزەکانمان گفتوگۆ لەسەر کتێبی: "باڵووڵی حەکیم" ئەنجامدرا.
کەتێیدا گرنگی ئەم جۆرە کەسایەتی و گێڕانەوە کۆنانە خرایە بەرباس.
لەلایەن هەر یەک لە ئەندامانی بەڕێز ناساندن و گفتوگۆ لەسەر کتێبەکە خرایەڕوو:

ــ مەستان پێشڕەو
ــ فەرهەنگ موخلیص
ــ شاگوڵ طە
ــ بێریتان مهاجر
ــ سۆزان احمد
ــ ئیمان ابوبکر

جێگای ئاماژەدانە ئەندامانی ئازیز بەوردی تیشکیان خستە سەر چەندین خاڵی گرینگ لەژیان و ڕوداوەکانی نێو کتێبەکەو کۆمەڵێک ڕەخنەیان ئاراستەی شێوازی نووسینی کتێبەکەکرد.

بەردەوامین لەنوێ بوونەوەو پێشکەشکردنی زانست بە گەنجەکانمان...

فریادڕەس بۆ ڕۆشنبیری وپێگەیاندن

لەدەستپێکی ساڵی نوێ و درێژەی چاڵاکییەکانی "فریادڕەس"لەپڕۆژەی گەردەبادی فریادڕەس چاڵاکی ژمارە یازدە(11) ئەنجامدراتێدا ئەن...
03/01/2023

لەدەستپێکی ساڵی نوێ و درێژەی چاڵاکییەکانی "فریادڕەس"
لەپڕۆژەی گەردەبادی فریادڕەس چاڵاکی ژمارە یازدە(11) ئەنجامدرا
تێدا ئەندامانی بەڕێز بۆ ماوەی دوو کاتژمێر و نیو 2:30 کتێبی دڵخوازی ساڵی ڕابردوویان(2022)ـناساند و خستە بەرباس.
گروپی فریادڕەس بەردەوامدەبێت لەچاڵاکییەکانی بۆ خزمەتی تەواوی خوێنەران و ڕۆشنفکران و گەنجانمان.
هەر لەمیانەی کۆبونەوەکە باس لەوەکرا چۆن بۆ ساڵی نوێ پلان و پڕۆژەکانمان بخەینە بواری جێبەجێکردن و ساردی و ئیهمالی تێدانەکەین.

فریادڕەس بۆ ڕۆشنبیری و پێگەیاندن.

لە زنجیرە سیمیناری پرۆژەی (گەردەبادی فریادرەس) ،فریادرەس هەستا بە ئەنجامدانی سیمینارێکی ناوازە لەژێر ناونیشانی (هەنگاوەک...
30/12/2022

لە زنجیرە سیمیناری پرۆژەی (گەردەبادی فریادرەس) ،فریادرەس هەستا بە ئەنجامدانی سیمینارێکی ناوازە لەژێر ناونیشانی (هەنگاوەکانی خوێندنەوەی دروست) ی خاتوو(ئەشواق ئیحسان)
وەرگێرو ئەندامی کارگێری رێکخراوی خوێنەران
دوای سیمینارێکی ناوازە بۆماوەی (٢) کاتژمێر بەشێوازێکی چڕ و پڕو زانستیانە لە بەرواری ٢٩/١٢/٢٠٢٢ ڕۆژی پێنج شەمە، کە تیادا سەرجەم خاڵە گرینگەکانی تایبەت بە خوێندنەوەی دروست خرایە ڕوو، بەبەژداری کۆمەڵی ئەندامی چالاک و میوانان توانرا گفتوگۆیەکی پڕاوپڕ لە چێژ پێشکەش بکرێت .

دوبارە سوپاس بۆ بەرێز(م.ئەشواق ئیحسان) کە کاتی خۆیان بە گفتوگۆکردن و تاوتێکردن لەگەڵ ئێمەدا تەرخان کردو سوپاس بۆ پاڵپشتی و دەستخۆشی و هاندانیان لەپای پرۆژەکەو گروپە خنجیلانەکەمان

سوپاس بۆ ئەو بەرێزانەی کە وەک مێوان بەژداربون

ئەمشەو"سیمیناری: "هەنگاوەکانی خوێندنەوەی دروست"ئەمشەو کاتژمێر 8ی شەو، دەست پێدەکات.لینکی میتینگ لەکۆمێنت دانراوە، بۆ مۆب...
29/12/2022

ئەمشەو"
سیمیناری: "هەنگاوەکانی خوێندنەوەی دروست"
ئەمشەو کاتژمێر 8ی شەو، دەست پێدەکات.
لینکی میتینگ لەکۆمێنت دانراوە، بۆ مۆبایلەکانی ئایفۆن یان ئەوانەی کێشەیان دەبێت، پاسکۆد و کودی میتینگ دانراوە.
بۆهەر کێشەیەک تکایە بەنامە ئاگادارمانبکەنەوە.
تێبینی: پێویستە پێنج خوولەک پێش وادەی خۆی ئامادەبن.

فریادڕەس بۆ ڕۆشنبیری و پێگەیاندن

فریادڕەس بۆ ڕۆشنبیری و پێگەیاندنسیمینارێکی تاییبەت بەناونیشانی: هەنگاوەکانی خوێندنەوەی دروست"بۆ خاتوونی وەرگێڕ، بەڕێز:  ...
27/12/2022

فریادڕەس بۆ ڕۆشنبیری و پێگەیاندن

سیمینارێکی تاییبەت بەناونیشانی:
هەنگاوەکانی خوێندنەوەی دروست"
بۆ خاتوونی وەرگێڕ، بەڕێز: اشواق احسان(سۆز)ـسازدەکات.
کەتێیدا باس لەو ڕێگاو ڕێکارە سەرەکی و دروستانە دەکرێت کەخوێنەر پێویستە جێبەجێیبکات لەکاتی خوێندنەوەی دروستدا، تاوەکو خوێندنەوەیەکی بەرهەمدار وپڕ سوودی هەبێت.
م. اشواق وەرگێڕی هەریەک لە کتێبەکانی: خوێندنەوەی ژیرانە، ڕێنمای خوێندنەوە، خوێندنەوە بەرنامەی ژیانە، کەزۆرترین سوودی بەخوێنەران گەیاندوە.
شەوی پێنجشەممە کاتژمێر 8:00 بەشێوازی ئۆنڵاین لەخزمەتتاندادەبین.
بۆ لینکی میتینگ نامە بۆ پەیج بنێرن، یاخود خالێک دابنێن، بەدەستتان دەگات.

29_12_2022

فریادڕەس بۆ ڕۆشنبیری و پێگەیاندن.

لەسەر داواکاری زۆری خوێنەرانی دەڤەرەکەمان لەکۆتا ڕۆژی پێشانگاش گەشتی زانستی بۆ ئێوەی ئازیز ڕێکدەخەینەوە😍موژدە بۆ خوێنەرا...
23/11/2022

لەسەر داواکاری زۆری خوێنەرانی دەڤەرەکەمان لەکۆتا ڕۆژی پێشانگاش گەشتی زانستی بۆ ئێوەی ئازیز ڕێکدەخەینەوە😍

موژدە بۆ خوێنەرانی ئازیز و شەیدایانی کتێب😍

فریادڕەس بۆ ساڵی سێیەم و کۆتا ڕۆژی پێشانگا هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی گەشتی زانستی بۆ چوارەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب_سلێمانی
لەسنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران
پاس دابینکراوە بۆ ئاسانکاری خوێنەرانی ئازیز
ناونووسین سنوردارە😍
لەگەشتی یەکەمدا 100 خوێنەری ئازیزمان لەگەڵبوو

بۆدەستکەوتی بلیت/سەردانی :(پەڕاوگەی بەسۆز) بکەن
ناوشاری سۆران بەرامبەر مزگەوتی گەورە
بۆ زانیاری زیاتر:
پەیوەندی بەم ژمارە مۆبایلەوەبکەن: 07508541354 ڤایبەر
ڕۆژی شەممە 26ی مانگ گەشتەکەمان ئەنجامدەدرێ😍

Address

Irbil
15282

Telephone

+9647508541354

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when فریادڕەس:Savoir posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share