College of Fine arts

College of Fine arts کۆلێژی هونەرە جوانەکان لە ساڵی 2004 دامەزراوە �

27/08/2026

کۆلێژی هونەرە جوانەکان بەرهەمێکی نوێی هونەری بڵاودەکاتەوە

هەولێر، پێنجشەممە (۲۷ی ئابی ۲۰۲٦)

بەشی سینەما و شانۆ لە کۆلێژی هونەرە جوانەکانی زانکۆی سەلاحەدین، ڤیدیۆ کلیپێکی نوێی هونەری بە ناوی "گیانی من"، بەرهەمهێنا کە لە وتنی هونەرمەند ئیدریس مەلا حەکیم، مامۆستا لەبەشی موزیکی کۆلێژی هونەرە جوانەکانی زانکۆی سەلاحەدینە.
ئەم بەرهەمە تەنها کارێکی موزیکی نییە؛ بەڵکو ڕەنگدانەوەی ئەڤینێکی ڕاستەقینەی باوکانە و گوزارشتە لە هەستی چاوەڕوانی و سوپاسگوزاری دوای دابڕانێکی درێژخایەن و شادبوونەوەی مامۆستا ئیدریس بە کچەکەی. بەرهەمەکە پەیامێکی پڕ لە وەفا و ئومێدە بۆ هەموو ئەو باوکانەی سەختی دووری و دابڕانیان چەشتووە.

ستافی بەرهەمەکە
وتنی: ئیدریس مەلا حەکیم
مێلۆدی: کامەران هەولێری
تێکست: کامەران هەولێری، شێرکۆ ئەحمەد
سترینگ: کورد سترینگ
سۆڵۆی قانون: زانا ئەنوەر
سۆڵۆی عود: ئیدریس مەلا حەکیم
سیناریۆ و دەرهێنان: دانا محمد
بەڕێوەبەری کامێرامان: سەنعان هەولێری
کامێرا: یوسف ستار
بەرهەمهێنان: زانکۆی سەلاحەدین - کۆلێژی هونەرە جوانەکان - بەشی سینەما و شانۆ
#گۆرانی #هونەر #موزیک #
راگەیاندنی College of Fine arts

کۆلێژی هونەرە جوانەکان پێشوازی لە سەرۆکی زانکۆی (باتومی ئارت)ی جۆرجیا دەکاتهەولێر، چوارشەممە (٢٦ی ئابی ٢٠٢٦)ئەمڕۆ، بەڕێز...
26/08/2026

کۆلێژی هونەرە جوانەکان پێشوازی لە سەرۆکی زانکۆی (باتومی ئارت)ی جۆرجیا دەکات

هەولێر، چوارشەممە (٢٦ی ئابی ٢٠٢٦)

ئەمڕۆ، بەڕێز (پ. د. سەردار قادر) ڕاگری کۆلێژی هونەرە جوانەکان، بە ئامادەبوونی دکتۆر هیوا تەڵعەت عارف سەرۆک بەشی موزیک و مامۆستا خاکمەند مەجید بڕیاردەری بەش، پێشوازی لە مایسترۆ (مامۆکا ئالافیشڤیلی) سەرۆکی زانکۆی (باتومی ئارت یونیڤێرستی)ی وڵاتی جۆرجیا کرد.

لە دیدارەکەدا، کە بە هاوکاریی بەڕێز (خاکان خاکمەند) وەک وەرگێڕی زمانی ڕووسی بۆ کوردی و بەپێچەوانەوە بەڕێوەچوو، گفتوگۆ لەسەر کۆمەڵێک بابەتی گرنگی هونەری و ئەکادیمی کرا. کۆبوونەوەکە بە ئامانجی دروستکردنی پەیوەندیی بەهێزی ئەکادیمی، فراوانکردنی هەماهەنگییەکان و ئاڵوگۆڕی ئەزموون لە نێوان کۆلێژی هونەرە جوانەکانی زانکۆی سەڵاحەدین و زانکۆی (باتومی ئارت)ی جۆرجیادا بەڕێوەچوو.

سەردانەکە هەنگاوێکی گرنگە بۆ کردنەوەی ئاسۆی نوێی هاوکاری و کارکردنی پێکەوەیی لە نێوان هەردوو ناوەندی ئەکادیمی و هونەریدا.

راگەیاندنی College of Fine arts
https://finearts.su.edu.krd/college-of-fine-arts-welcomes-the-rector-of-batumi-art-university-of-georgia-3/

پەیامی پیرۆزبایی ڕاگرایەتی کۆلێژی هونەرە جوانەکان بەبۆنەی هاتنەوەی یادی مەولودی پێغەمبەری مەزن (د.خ)هەولێر، سێشەممە (٢٥ی...
25/08/2026

پەیامی پیرۆزبایی ڕاگرایەتی کۆلێژی هونەرە جوانەکان بەبۆنەی هاتنەوەی یادی مەولودی پێغەمبەری مەزن (د.خ)

هەولێر، سێشەممە (٢٥ی ئابی ٢٠٢٦)

پ. د. سەردار قادر، ڕاگری کۆلێژی هونەرە جوانەکانی زانکۆی سەلاحەدین - هەولێر، بەبۆنەی هاتنەوەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری مەزن محەمەد (دروودی خوای لەسەر بێت)، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی عێراق بەگشتی و کوردستان بەتایبەتی کرد.

دەقی پەیامەکە:

یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری مەزن (د.خ) لە هەموو لایەک پیرۆز بێت

بەبۆنەی هاتنەوەی یادی شکۆداری لەدایکبوونی ڕابەری مرۆڤایەتی، پێغەمبەری مەزن محەمەد (دروودی خوای لەسەر بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی کوردستان بەتایبەتی مامۆستایانی هێژا، فەرمانبەرانی دڵسۆز و قوتابیانی خۆشەویستی کۆلێژی هونەرە جوانەکان دەکەین.

ئەم یادە پیرۆزە کە هەڵگری پەیامی ڕەحمەت، لێبوردەیی، ئاشتی و برایەتییە، دەرفەتێکی بەنرخە بۆ زیندووکردنەوەی بەها بەرزەکانی مرۆڤایەتی و دووپاتکردنەوەی گیانی تەبایی و پێکەوەژیان لە ناوەندە ئەکادیمی و کۆمەڵایەتییەکانماندا، بۆ ئەوەی بە ئیلهاموەرگرتن لە ئەخلاق و ڕێبازی بەرز، بەرەو داهاتوویەکی ئاوەدانتر و پڕ لە بەخشین هەنگاو بنێین.

هیوادارین ئەم یادە پیرۆزە ببێتە مایەی خێر و بەرەکەت، سەقامگیری، ئاشتی و تەندروستییەکی باش بۆ گەلەکەمان و هەموو لایەک، و ساڵی بەدیهاتنی گشت ئاوات و سەرکەوتنەکان بێت لە بواری زانستی و هونەریدا.

دووبارە یادی مەولودی پێغەمبەری مەزن (د.خ) لە هەموو لایەک پیرۆز بێت و هیوای کاتێکی خۆش و بەختەوەر بۆ هەمووان دەخوازین.

پ. د. سەردار قادر
ڕاگری کۆلێژی هونەرە جوانەکان
(٢٠٢٦)

نوێترین بەرهەمی مامۆستا هەرێم جەمال ڕەشید بە ناونیشانی "دەروازەیەک بۆ پێداگۆجیای موزیک" چاپ و بڵاوکرایەوەهەولێر، دووشەمم...
24/08/2026

نوێترین بەرهەمی مامۆستا هەرێم جەمال ڕەشید بە ناونیشانی "دەروازەیەک بۆ پێداگۆجیای موزیک" چاپ و بڵاوکرایەوە

هەولێر، دووشەممە (24ی ئابی 2026)

ئەمڕۆ، ڕاگری کۆلێژی هونەرە جوانەکانی زانکۆی سەلاحەدین، له رێوڕەسمێکدا پیرۆزبایی و دەستخۆشی ئاراستەی مامۆستا هەرێم جەمال ڕەشید؛ مامۆستا لەکۆلێژی هونەرەجوانەکان بەشی موزیک کرد، لە پای چاپکردن و بڵاوکردنەوەی نوێترین بەرهەمی بە ناونیشانی "دەروازەیەک بۆ پێداگۆجیای موزیک" و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواست.

لەو چوارچێوەیەدا، مامۆستا هەرێم جەمال ڕەشید، کە چاپکراوە نوێیەکەی پێشکەشی ڕاگری کۆلێژ و کتێبخانەی کۆلێژ کرد، باسی لە ناوەڕۆک و گرنگی کتێبەکەی کرد و هیوای خواست ئەم هەوڵەی ببێتە مایەی خزمەتکردنی زیاتر بە بواری پەروەردە و هونەری موزیک.

کتێبی (دەروازەیەک بۆ پێداگۆجیای موزیک) لە (٤٥٠ لاپەڕە) و شازدە بەشی تێروتەسەل پێکهاتووە، کە بۆ پێویستیی و ئاستی زانکۆ لە فێرکردنی موزیکدا ڕێکخراوە. لەم بەرهەمەدا پێداگۆجیای موزیک وەک بوارێکی یەکگرتووی زانستی و پراکتیکی خراوەتە ڕوو؛ بوارێک کە مێژووی پەروەردەی موزیک، فەلسەفەی فێرکردن، دەروونناسی فێربوون، تیۆرییەکان، داڕشتنی وانە، ئەداکردن، داهێنان، گشتگیری، تەکنەلۆژیا، زیرەکی دەستکرد، هەڵسەنگاندن، فێربوونی کۆمەڵایەتی و سۆزداری، و ئامادەکاری پیشەیی بە یەکتر دەبەستێتەوە. ئەمەش یارمەتی خوێندکاران و مامۆستایانی موزیک دەدات فێرکردنی موزیک وەک پرۆسەیەکی فراوانی گەشەپێدانی مرۆڤ تێبگەن.

خوێنەران و توێژەران دەتوانن بە سێ شێواز سوود لەم کتێبە وەربگرن: وەک پێشەکییەکی تیۆری بۆ روونکردنەوەی چەمکە بنەڕەتییەکان، وەک ڕێنماییەکی پراکتیکی بۆ پلاندانانی چالاکییە فێرکارییەکان، و وەک بنەمایەکی توێژینەوەیی بەهۆی ئاماژەدانی بە سەرچاوە و لیستێکی هەڵبژێردراوی کتێب و بەڵگەنامەکان. هەروەها هەر بەشێکی کتێبەکە دەکرێت وەک دەقی وانە، بابەتی گفتوگۆی سیمینار، یان بنەمایەک بۆ سیمپۆزیۆم و ئەرکی خوێندکاران بەکاربهێنرێت.

ڕاگەیاندنی College of Fine arts

ئاگادارییەک لە کۆلێژی هونەرە جوانەکانەوە سەبارەت بە درێژکردنەوەی وادەی پێشکەشکردن  بۆ وەرگرتنی قوتابییانهەولێر، دووشەممە...
24/08/2026

ئاگادارییەک لە کۆلێژی هونەرە جوانەکانەوە سەبارەت بە درێژکردنەوەی وادەی پێشکەشکردن بۆ وەرگرتنی قوتابییان

هەولێر، دووشەممە (۲٤/ ۸/ ۲۰۲٦)

سەبارەت بە دەستپێکردنی پڕۆسەی وەرگرتنی قوتابییان بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٦ - ٢٠٢٧)

کۆلێژی هونەرە جوانەکان لە زانکۆی سەڵاحەدین-هەولێر، سەرجەم قوتابییان، هونەرمەندان و ئارەزوومەندانی خوێندنی ئەکادیمیی هونەری ئاگادار دەکاتەوە کە دەرگای پێشکەشکردن (تەقدیم) بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٦-٢٠٢٧) بە شێوەی فەرمی واڵایە.

ماوەی پێشکەشکردن
بەرواری دەستپێکردن: ۳ / ٨ / ٢٠٢٦

بەرواری کۆتایی هاتن: ۳۱ / ٨ / ٢٠٢٦

بەش و لقە ئەکادیمییەکانی کۆلێژ:
خوێندن لە کۆلێژەکەمان ٤ ساڵی ئەکادیمییە و دەرچوو بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە پسپۆڕییەکەی خۆیدا بەدەستدەهێنێت.
بەشەکانی کۆلێژ بریتیین لە:

٭بەشی سینەما و شانۆ:

لقی سینەما

لقی شانۆ

٭بەشی شێوەکاری:

لقی وێنەکێشان

لقی دیزاین

لقی سیرامیک

لقی پەیکەرسازی

٭بەشی موزیک:

لقی ئێتنۆموزیکۆلۆجی

لقی ژەنین

لقی موزیکدانان

٭مەرج و ڕێنماییەکانی وەرگرتن:
١. دەرچووانی پۆلی دوازدەی ئامادەیی (زانستی و وێژەیی):
ساڵی دەرچوون: تەنها دەرچووانی ساڵانی خوێندنی (٢٠٢٤-٢٠٢٥) و (٢٠٢٥-٢٠٢٦) مافی پێشکەشکردنیان هەیە (نابێت زیاتر لە دوو ساڵ بەسەر دەرچوونیاندا تێپەڕیبێت).

٭تەمەن: تەمەنی پێشکەشکار لە ٣٠ ساڵ زیاتر نەبێت. (ئەگەر زیاتر لە دوو ساڵ بەسەر دەرچوونیدا تێپەڕیبێت، دەتوانێت لە ڕێگەی سەندیکای هونەرمەندانەوە بەبێ مەرجی تەمەن پێشکەش بکات).

٭کۆنمرە: کۆنمرەی گشتی لە ٥٥% کەمتر نەبێت.

ڕێنمایی تایبەت: ئەو دەرچووانەی ساڵی خوێندنی (٢٠٢٤-٢٠٢٥) پێویستە پشتیگیری لە ئامادەییەکەیان بهێنن کە لە هیچ زانکۆ و پەیمانگایەک وەرنەگیراون. (قوتابییانی نابینا تەنها دەتوانن پێشکەشی بەشی موزیک بکەن).

٢. دەرچووانی پەیمانگەی هونەرە جوانەکان:
ساڵی دەرچوون: نابێت زیاتر لە ٥ ساڵ بەسەر دەرچوونیاندا تێپەڕیبێت.

تەمەن: تەمەنی پێشکەشکار لە ٣٠ ساڵ زیاتر نەبێت (لە ڕێگەی سەندیکای هونەرمەندانەوە بەبێ مەرجی تەمەن و ساڵ دەتوانن پێشکەش بکەن).

کۆنمرەی پەیمانگە لە ٦٠% کەمتر نەبێت.

٭پسپۆڕی: دەبێت لە هەمان پسپۆڕیی خۆیدا درێژە بە خوێندن بدات؛ جگە لە بەشی سینەما و شانۆ کە سەرجەم پسپۆڕییەکان دەتوانن پێشکەشی بکەن.

٭٭تێبینیی گرنگ (سیستەمی پاڕاڵێڵ):

ئەگەر دەرچووی ئامادەیی کۆنمرەی لە ٥٥% کەمتر بێت، یان دەرچووی پەیمانگە کۆنمرەی لە ٦٠% کەمتر بێت (تا نمرەی ٥٥%)، دەتوانن بە سیستەمی پاڕاڵێڵ پێشکەش بکەن (بە مەرجێک تەمەن لە ٤٠ ساڵ زیاتر نەبێت).

دەرچووانی پەیمانگە ناگوێزراوەکان (ناحکومی) دەتوانن بە سیستەمی پاڕاڵێڵ درێژە بە خوێندن بدەن بە مەرجێک کۆنمرەیان لە ٧٠% کەمتر نەبێت.

٣. بەهرەمەندان:
ئەو بەهرەمەندانەی مەرجەکانی ئەندامبوونیان لە سەندیکای هونەرمەندان جێبەجێ کردووە (تەمەنیان لە ٣٥ ساڵ و بۆ پاڕاڵێڵ لە ٤٥ ساڵ زیاتر نەبێت و نمرەیان لە ٦٠% کەمتر نەبێت)، دوای بەرزکردنەوەی ناوەکانیان بە ڕێکارە فەرمییەکان، دەتوانن درێژە بە خوێندن بدەن.

٭بەڵگەنامە و فۆرمی پێویست
قوتابییان دەبێت بەڵگەنامەکانیان بخەنە ناو فایلی نایلۆن و ڕەنگی فایلەکە بەپێی بەشەکان دیاری کراوە:

بەشی شێوەکاری: فایلی سپی

بەشی موزیک: فایلی شین

بەشی سینەما و شانۆ: فایلی زەرد

(دوای وەرگرتنی فۆرمەکە، بەمەبەستی بەرزکردنەوە و پڕکردنەوەی، تەنها یەک هەفتە دەرفەت لەبەردەست قوتابیدا دەبێت).

📞 بۆ پەیوەندیکردن و زانیاریی زیاتر
ژمارەی پەیوەندی: 07507034052

کاتی پەیوەندیکردن: ڕۆژانە لە کاتی دەوامی فەرمیدا (لە کاتژمێر ٩:٠٠ی بەیانی تاوەکو ١:٠٠ی دوانیوەڕۆ).

راگەیاندنی College of Fine arts

ئاگادارییەک لە ڕاگرایەتیی کۆلێژی هونەرە جوانەکانەوە سەبارەت بە ساڵنامەی نوێی خوێندنی (٢٠٢٦-٢٠٢٧)هەولێر، پێنجشەممە (۲۰ی ئ...
20/08/2026

ئاگادارییەک لە ڕاگرایەتیی کۆلێژی هونەرە جوانەکانەوە سەبارەت بە ساڵنامەی نوێی خوێندنی (٢٠٢٦-٢٠٢٧)

هەولێر، پێنجشەممە (۲۰ی ئابی ۲۰۲٦)

دەقی ئاگاداری:

ئاگاداری سەرجەم مامۆستایان، فەرمانبەران و قوتابییانی خۆشەویستی کۆلێژی هونەرە جوانەکان دەکەینەوە، کە ڕاگرایەتیی کۆلێژەکەمان ساڵنامەی نوێی خوێندنی بۆ ساڵی (٢٠٢٦-٢٠٢٧) بەپێی ساڵنامەی فەرمیی زانکۆی سەڵاحەددین پابەند دەبێت، کە تێیدا وادەی دەستبەکاربوونەوە، ئامادەکردنی ستۆدیۆکان و دەستپێکی وانە تیۆری و کردارییەکان بەم شێوەیەی خوارەوە دیاریکراون:

دەستبەکاربوونەوەی مامۆستایان:
ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی ١ی ٩ی ٢٠٢٦ وەک وادەی دەستبەکاربوونەوەی فەرمیی مامۆستایان دیاریکراوە. پێویستە سەرجەم مامۆستایانی بەشە جیاوازەکان (شێوەکاری، شانۆ، و موزیک) لەم بەروارەدا ئامادە ببن بۆ ڕایییکردنی ڕێکارە ئیداری و زانستییەکان.

ئامادەکردنی هۆڵ و کەرەستە هونەرییەکان:
لە بەرواری ١ی ٩ی ٢٠٢٦ تاوەکو ١٠ی ٩ی ٢٠٢٦، پڕۆسەی ئامادەکردنی هۆڵەکانی مەشق، دابەشکردنی تەختەی وێنەکێشان و ئامادەکردنی ئامێرە موزیکییەکان و ستۆدیۆکان بەڕێوەدەچێت، بە مەبەستی پێشوازیکردن لە قوتابییان.

دەستپێکی خوێندنی سمیستەری پایزە:
ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ١٣ی ٩ی ٢٠٢٦ یەکەم ڕۆژی دەستپێکی فەرمیی خوێندنی سمیستەری پایزەیە. داواکارین لە سەرجەم قوتابییان لەم بەروارەوە لە هۆڵ و ستۆدیۆکانی خوێندن ئامادە ببن.

پشوو و چالاکییە هونەرییەکان:
سەبارەت بە پشووە فەرمییەکان، کۆنفرانس، پێشانگا و فیستیڤاڵە هونەرییەکان، کۆلێژەکەمان تەواو پابەندی ئەو خشتە و ڕێنماییانە دەبێت کە لەلایەن ئەنجومەنی زانکۆی سەڵاحەددین بە فەرمی ڕادەگەیەنرێن.

بەرەو ساڵێکی خوێندنی پڕ لە بەخشین و سەرکەوتن.

ڕاگرایەتیی کۆلێژی هونەرە جوانەکان – زانکۆی سەڵاحەددین

مامۆستایەکی کۆلێژی هونەرە جوانەکان بەشداری لە سەمپۆزیۆمێکی نێودەوڵەتی لە پۆڵەندا دەکاتهەولێر، یەکشەممە (١٦ی ئابی ٢٠٢٦)م....
16/08/2026

مامۆستایەکی کۆلێژی هونەرە جوانەکان بەشداری لە سەمپۆزیۆمێکی نێودەوڵەتی لە پۆڵەندا دەکات

هەولێر، یەکشەممە (١٦ی ئابی ٢٠٢٦)

م. ئەحمەد نەبەز، مامۆستا لە کۆلێژی هونەرە جوانەکانی زانکۆی سەلاحەددین، لە ڕێکەوتی (٣ تا ١٥ی ئابی ٢٠٢٦) بە نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە بیست و حەوتەمین سەمپۆزیۆمی نێودەوڵەتی نیگارکێشانی "ڕەنگەکانی مالۆپۆلسکا – Miechów 2026" لە شاری مێخۆف لە پۆڵەندا کرد.

لەم رووداوە هونەرییە نێودەوڵەتییەدا، ٢٨ هونەرمەند و خاوەن چیرۆکی هونەری لە ٦ وڵاتی جیاوازەوە کە بریتیبوون لە (هەرێمی کوردستان، کرواتیا، لیتوانیا، پۆڵەندا، سلۆڤاکیا، و سلۆڤینیا) کۆبوونەوە. بەشداربووان لە ڕێگەی زمانی هونەر و شێوازی تایبەتی سەیرکردنیان بۆ جیهان، ئەزموونە جیاوازەکانی خۆیانیان خستەڕوو.

لە چوارچێوەی چالاکییەکانی سەمپۆزیۆمەکەدا، مامۆستا (ئەحمەد نەبەز) بە تابلۆی هونەری بە پێوانەی (100x100 سم) بە ڕەنگی ئەکریلیک لەسەر کانڤاس بەشداری کرد، کە ڕەنگدانەوەی دیدگا و ئەزموونی تایبەتی خۆی بوو لە نێو ئەم کۆبوونەوە جیهانییەدا.

دیاریکردن و بەشداری چالاکانەی مامۆستایەکی کۆلێژەکەمان لە نێو ئەم ئاستە نێودەوڵەتییەدا، ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ ئاستی بەرز و بەرچاوی مامۆستایانی کۆلێژی هونەرە جوانەکان لە ناوەندە هونەری و ئەکادیمییە جیهانییەکاندا.

ھیوای سەرکەوتنی زیاتر و بەردەوامی بۆ مامۆستا (ئەحمەد نەبەز) دەخوازین.

راگەیاندنی College of Fine arts
https://finearts.su.edu.krd/a-college-of-fine-arts-lecturer-participates-in-an-international-symposium-in-poland-2/

هەڵگرانی پێناسی زانکۆی سەڵاحەدین و کەسی پلە یەکی خاوەن پێناس لە کەرتی تەندروستی لە %20 بۆ %50 داشکانیان بۆ دەکرێت.، بەڕێ...
10/08/2026

هەڵگرانی پێناسی زانکۆی سەڵاحەدین و کەسی پلە یەکی خاوەن پێناس لە کەرتی تەندروستی لە %20 بۆ %50 داشکانیان بۆ دەکرێت.

، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەدین ڕایگەیاند، پڕۆژەى (+SUID) بۆ قوتابییان و مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی سەڵاحەدین چووە بواری جێبەجێکردن و هەڵگرانی پێناسی زانکۆکە لە ژمارەیەک دەرمانخانە و نەخۆشخانە و تاقیگەی پزیشکی لە %20 بۆ %50 داشکانیان بۆ دەکرێت.

سامان عەبدوڵا دەڵێت: "ئامانجى ئەم پڕۆژەیە پێشکەشکردنى داشکانە لە کەرتەکانى تەندروستى، بازاڕیکردن، خواردنگە و کافێیەکان".

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆکە ڕوونی کردووەتەوە، لە قۆناغی یەکەمی ئەم پڕۆژەیە، پ.د.کامەران یونس محمدامین، سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین لەگەڵ 15 نەخۆشخانە و تاقیگە و دەرمانخانە یاداشتنامە لێکتێگەیشتنی واژۆ کردووە و هەڵگرانی ناسنامەی زانکۆی سەڵاحەدین و کەسی پلەیەکی خاون پێناس دەتوانن سەردان بکەن و داشکان بەبڕی جیاواز وەربگرن.

ئەو شوێنە پزیشکییانەی لە قۆناغی یەکەمدا داشکانیان کردووە:

- تاقیگەی بایۆ: %20 داشکان
- تاقیگەی مید :24 %20داشکان
- تاقیگەی ئیمینوکۆ گین سەنتەر: %20داشکان
- تاقیگەی نۆبڵ مید لاب: %20 داشکان
- دەرمانخانەی دەلانی: %20 داشکان
- دەرمانخانەی سەروەران: %20 داشکان
- نەخۆشخانەی شار: %20 بۆ %40 داشکان
- نەخۆشخانەی نازی منداڵان: %30 داشکان
- نەخۆشخانەی میهرەبانی: %50 داشکان
- نەخۆشخانەی سویدی: %20 داشکان
- کۆمەڵگەی پزیشکی مامۆستایان: %30 داشکان
- سەنتەری کاپیتال دێنتەڵ: %30 داشکان
- سەنتەری دایمۆند: %20 بۆ %40 داشکان
- جوانکاری گول بیویتی: %20 داشکان

دوو پەرتوکی زانستی نوێ لە بواری موزیک پێشکەش بە ڕاگرایەتی کۆلێژی هونەرە جوانەکان کرانهەولێر، یەکشەممە (9ی ئابی 2026)ئەمڕ...
09/08/2026

دوو پەرتوکی زانستی نوێ لە بواری موزیک پێشکەش بە ڕاگرایەتی کۆلێژی هونەرە جوانەکان کران

هەولێر، یەکشەممە (9ی ئابی 2026)

ئەمڕۆ بەڕێز پ. د. سەردار قادر، ڕاگری کۆلێژی هونەرە جوانەکانی زانکۆی سەلاحەدین، پێشوازی کرد لە پ.ی.د. چیایی کەمال سەعدی. لەم دیدارەدا بەڕێز دکتۆر چیایی دوو پەرتوکی زانستی کە چاپی تازەن و میتۆدی خوێندنن لە بەشی موزیکی کۆلێژ، پێشکەش بەڕاگری کۆلێژ و پەرتوکخانەی کۆلێژ کرد. بەمەبەستی زیاتر دەوڵەمەندکردنی پەرتوکخانەی کوردی تا قوتابیان بتوانن لێی سودمەندبن.

شایەنی باسە لەلایەن م.ی.عادل زرار لەبەشی شێوەکاری لقی دیزاین، دیزاینی پەرتووکەکان کراوە.

لە بەرامبەردا، پ. د. سەردار قادر، ڕاگری کۆلێژی هونەرە جوانەکان سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هەوڵە زانستییەکانی مامۆستای ناوبراو دەربڕی و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ خواست و دوپاتی لە گرنگی ئەم جۆرە دانراوانە کردەوە و ڕایگەیاند کە کۆلێژ و قوتابیان پێویستیان بەم جۆرە پەرتوکانە هەیە لەگشت بوارەکاندا چونکە پەرتوکی میتۆدی زانستیی لەم شێوە دەبنە سەرچاوەیەکی زانستی بەسوود بۆ کۆلێژەکەمان بەگشتی و بەشی موزیک بەتایبەتی.

کتێبەکان بریتیبوون لە :
١- میتۆدو رێگاکانی وانەوتنەوەی موزیک.
۲- کورتەیەک لە مێژووی موزیکی جیهانی، بەشی دووەم و کۆتایی.

راگەیاندنی College of Fine arts
https://finearts.su.edu.krd/two-new-scientific-music-books-presented-to-the-deanery-of-the-college-of-fine-arts-2/

ئاگاداری و ڕوونکردنەوەیەک لە کۆلێژی هونەرەجوانەکان-زانکۆی سەڵاحەددین بۆ دەرچووانی بەڕێزهەولێر، شەممە(۸/ ۸/ ۲۰۲٦)ئاگاداری...
08/08/2026

ئاگاداری و ڕوونکردنەوەیەک لە کۆلێژی هونەرەجوانەکان-زانکۆی سەڵاحەددین بۆ دەرچووانی بەڕێز

هەولێر، شەممە(۸/ ۸/ ۲۰۲٦)

ئاگاداری تەواوی دەرچووانی بەڕێزی کۆلێژەکەمان دەکەینەوە، لەسەر راسپاردەی بەڕێز سەرۆکی زانکۆ و بە مەبەستی ئاسانکاری و کەمکردنەوەی لۆد و قەرەباڵغی لەسەر وەرگرتنی پشتگیریی دەرچوون بۆ مەبەستی پێشکەشکردنی فۆرمی دامەزراندن بە شێوەی گرێبەست لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی:

ئەو دەرچووانەی کە نیازی پڕکردنەوەی فۆرمی دامەزراندنی گرێبەستیان هەیە لە وەزارەتی خوێندنی باڵا، ئەگەر هەر دۆکۆمێنتێک (وەکو بڕوانامە یان هەر پشتگیرییەکی پێشووی دەرچوون)یان؛ لەبەردەستدایە کە بسەلمێنێت دەرچووی زانکۆن، ئەوا پێویست بە سەردانیکردنی کۆلێژ و داواکردنەوەی پشتگیریی نوێ ناکات.

هەر دۆکۆمێنتێک کە سەلمێنەری دەرچوونی داواکار بێت لە زانکۆ، بڕواپێکراوە و مامەڵەکەی پێ دەچێتە ڕکابەری و پێشبڕکێی دامەزراندنەوە.

راگەیاندنی College of Fine arts

Address

Kurdistan/Iraq
Irbil
44001

Opening Hours

Monday 08:30 - 15:00
Tuesday 08:30 - 15:00
Wednesday 08:30 - 15:00
Thursday 08:30 - 15:00
Sunday 08:30 - 15:00

Telephone

+9647517116403

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when College of Fine arts posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category