04/11/2025
سفر هونەر تایتڵی پرۆژەی دوو کتێبە لەبارەی هونەری شێوەکاری لە ئامادەکردنی هونەرمەند ئاڤان عومەر ،
پرۆژەکە لە ساڵی ٢٠٢٠ ەوە تا ٢٠٢٣ لە ڕێگای پۆدکاستی پرۆژەی کولتوور، کولتوور مەگەزینەوە بە سپۆنسەری ئەوان بە ئۆنلاین بڵاوکراوەتەوە.
پاشان کۆکردنەوەی زیاتر و ڕێکخستنی بۆ کراوە و لە دووتوێی دوو پەڕتووکدا چاپکراوە.
ئەم پڕۆژەیە چەندین پرۆژە و نمایش و بەرهەمی هونەریی کۆکردۆتەوە کە لە نێوان ساڵانی ١٩٩٠ بۆ ٢٠١٠ لە باشووری کوردستان بە میدیەمی جیاواز لە میدیەمی ناسراوی کارکردن نمایشکراون، لە ڕێگای گفتوگۆی زۆرێک لەو هونەرمەندانەی کە لەو قۆناغەدا ژیاون و بەو شێوازانە کاریان کردووە.