گوڵ

گوڵ گەر گوڵ نەبوایە، ئێمە چیمان بکردایە؟

خەڵک لۆمەت ئەکەنلۆمەت ئەکەن ئەگەر زوو هاوسەرگیری بکەیت، و لۆمەشت ئەکەن ئەگەر درەنگ هاوسەرگیری بکەیتلۆمەی ئەوە ئەکەن کە م...
23/08/2026

خەڵک لۆمەت ئەکەن

لۆمەت ئەکەن ئەگەر زوو هاوسەرگیری بکەیت، و لۆمەشت ئەکەن ئەگەر درەنگ هاوسەرگیری بکەیت
لۆمەی ئەوە ئەکەن کە منداڵی نابێت ئەوەش کە کەمی بووە و ئەوەشی زۆری بووە.
لۆمەی ژنی ماڵەوە ئەکەن، لۆمەی ئەوەش ئەکەن کە کاردەکات.
لۆمەی ئەوە ئەکەن کە زۆر قسەئەکات، ئەوەش کە کەم قسەدەکات.
بە کورتی ژیانی خۆت بژی و لۆمەکردنیان نەتوەستێنیت.

Università di Padova
UPP - Iraq

لە قۆناغێکدا هەست دەکەیت چیتر گەورە بویت بۆ چاوەڕوانی کردنی زۆر شت، بۆ نمونە چاوەڕێ بکەیت فڵان کەس مامەڵەی لەگەڵتدا چاک ...
20/08/2026

لە قۆناغێکدا هەست دەکەیت چیتر گەورە بویت بۆ چاوەڕوانی کردنی زۆر شت، بۆ نمونە چاوەڕێ بکەیت فڵان کەس مامەڵەی لەگەڵتدا چاک بکات یان کاتی پێبدەیت لەگەڵتدا بگونجێت، گەورە دەبیت و توانات کەمتر دەبێت بۆ دەست پێوەگرتن و وازهێنانت پێ باشتر دەبێت

لە قۆناغێکی گەورەبوندا دەگەیت بەو بڕوایەی بەرامبەرت ئازادە چۆن مامەڵە دەکات و تۆش ئازادیت چۆن کاردانەوەت بۆ مامەڵەکانی دەبێت و چی هەڵدەبژێریت

لە گەورەبوندا تێدەگەیت خۆتی دەبێت کۆنترۆڵی ژیانت بکەیت نەک ئەوانی دیکە.

17/08/2026

هەزار چیرۆک و سیناریۆ بە خەیاڵاتدا دێت و بیری لێ دەکەیتەوە
دواتر لەپڕ ڕەحمی خودا دەگات، چیرۆکەکە بۆ جێگەیەک دەبات کە هەرگیز بیرت لێ نەکردۆتەوە

خودا کە دەرگای ڕەحمی خۆیی کردەوە، سەرت دەسوڕمێنی بە دەسەڵاتی❤️

15/08/2026

یانی چی تێدایە موراعاتی یەکتری بکەین و ئیرەی و ڕقمان نەبێت و دڵی یەکتر نەشکێنین هەتا خودا هەمومان ئەباتەوە؟! بۆ وا ئەکەن؟

سەرەڕای هەر شتێک کە ڕۆژانە دەیبینین و ڕودەدات بەڵامهێشتا کچ/کوڕی خاوەن خانەوادە و بەڕێز ماوەهێشتا گەنج ماوە کە لە دین و ...
14/08/2026

سەرەڕای هەر شتێک کە ڕۆژانە دەیبینین و ڕودەدات بەڵام

هێشتا کچ/کوڕی خاوەن خانەوادە و بەڕێز ماوە
هێشتا گەنج ماوە کە لە دین و ژیان و ئازادی تێگەیشتوە و ژیرانە مامەڵە دەکات

هێشتا کەسانی باش و پاک هەن لە ئیش و هاوسەرگیری و هاوڕێیەتیدا

ئەزمونی ئەوانی تر هی خۆیانە
و هی تۆ جیاوازە، ڕێگە مەدە ژیان تەنها لە ڕوانگەی ئەو چەند چیرۆکەوە ببینیت کە لەچواردەورتدا ڕودەدات

ژیان هێشتا ڕەنگی سپی و پاکی لەدەست نەداوە❤️

لەڕاستیدا مرۆڤ دەتوانێت زۆر بارودۆخ بەتەنها تێێبپەڕێنێتبەڵام بۆ هەمیشە ئەوەی بیر دەمێنێت کە کێ لەو کاتەدا لەگەڵیدا بووەد...
12/08/2026

لەڕاستیدا مرۆڤ دەتوانێت زۆر بارودۆخ بەتەنها تێێبپەڕێنێت

بەڵام بۆ هەمیشە ئەوەی بیر دەمێنێت کە کێ لەو کاتەدا لەگەڵیدا بووە
دڵدانەوە و یارمەتیدان لە کاتی ئازار و ناخۆشیەکاندا
ھەرگیز لەبیر ناکرێت.

11/08/2026

ئەوانەی کە ئێستا (زوو) دەخەون لەزۆر شت بێ بەشن
ژێر چاوی ڕەش، بیرکردنەوە لە داهاتو و ڕابردوو، بڕیاری هەڵە و نامەی هەڵە کە بەیانی لێی پەشیمانیت، وە لەو قسەیەی کە کەسێک پێش پێنج ساڵ کردویەتی و تازە لێی تێدەگەیت

بەگشتی لە زۆر شت بێ بەشن بەداخەوە
کە تەنها شەو بەردەستە و بەڕۆژ بەبیرتدا نایەت.

09/08/2026

بەبڕوای من بۆ ئەم ڕۆژگارەی تێیداین
گەڕانەوەت بۆ ماڵەوە و خەوتنت بە ویژدانێکی ئاسودەوە
گەورەترین دەستکەوتە❤️

ـ دڵخۆشی تۆمان ئەوێت هەر شێوەی ئەوان  کە دڵم خۆشە قەمیسێکی نوێم کڕیوە:
08/08/2026

ـ دڵخۆشی تۆمان ئەوێت
هەر شێوەی ئەوان کە دڵم خۆشە قەمیسێکی نوێم کڕیوە:

پیاوێکی دراوسێمان هەیە کە منداڵ بووم و لە کۆڵان یاریم دەکرد هەموو کات پێی سەرسام بووم زۆر بە شان و هەیبەت و میهرەبان بوو...
06/08/2026

پیاوێکی دراوسێمان هەیە کە منداڵ بووم و لە کۆڵان یاریم دەکرد هەموو کات پێی سەرسام بووم زۆر بە شان و هەیبەت و میهرەبان بوو، زەرفی میوە و پێداویستیەکانی هێندە زۆر بوون و بە یەک دەست هەڵیدەگرت پێمان دەگوت ئەڵێی زۆرانبازەکانە

دوێنێ لە سەر ڕێگای ئیشەکەم بینیم کە زەرفێک میوەی پێ بوو لەسەر شۆستەکە دانیشتبوو بە لاوازی و سەر و ڕیشی سپیەوە

دیمەنی ئەو مامەیەی دراوسێمان کورتەیەکە لەو ژیانەی پێیدا دەڕۆین، ئینسان خاوەنی هەرچی بێت و چەند بەهێز و بازوش بێت، کۆتایی هەیە .

ڕێگاکەی بەرەو ئەو شوێنەیە کە دەبێت هەمومان پێیدا بڕۆین
ئەوەی لەسەر ئەم خاکەیە دەچێتەوە ژێر خاک بە هەموو کردەوەکانیەوە.

Address

Darwaza City 2
As Sulaymaniyah
46001

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when گوڵ posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Establishment

Send a message to گوڵ:

Shortcuts

Share

Category