JMedia Production

Directions

JMedia Production 🔹ستۆدیۆی میوزیک
🔹📺تەلەفزیۆن و میوزیک و گۆرانی
🔹پۆدکاست و بەرنامەی هونەری

مامۆستا و هونەرمەندی دێرینی شاری سلێمانی ( فەرید عیسا نەزەر) دانەری ئاوازی سروودی ‘’كوردستان نيشتيمانى كورد سوێندت پێ دە...
22/10/2026

مامۆستا و هونەرمەندی دێرینی شاری سلێمانی ( فەرید عیسا نەزەر) دانەری ئاوازی سروودی ‘’كوردستان نيشتيمانى كورد سوێندت پێ دەخۆم’’و ئەندامی تیپی مۆسیقای سلێمانی، ئەمڕۆ لە وڵاتی سوید کۆچی دوایی کرد.

22/10/2026

هونەرمەند شەماڵ عومەر، برای جەمال غەمباری شاعیر، بە هۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد.شەماڵ عومەر، هونەرمەندێكی ناسراوی كورد...
21/10/2026

هونەرمەند شەماڵ عومەر، برای جەمال غەمباری شاعیر، بە هۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد.
شەماڵ عومەر، هونەرمەندێكی ناسراوی كورد و خاوەنی دامەزراوەی شانۆی لالش بوو لە وڵاتی نەمسا و دامەزرێنەری تیپی شانۆی ئەزمونگەری كوردستانیش بووە.

هونەرمەند شەماڵ عومەر لە سەردەمی لاویدا رۆڵی ئاغای گەورەی بەرجەستەكرد لە درامای ژاڵە كە لە یادەوەری زۆرینەدا ماوە.

“لە دوای خۆت خەیات گیان، نە گەلەرییەکەت دەرگاکەی کرایەوە، نە فڵچەکانت تاڵەکانی بە تەڕی مایەوە...”خانمە هونەرمەند، گەزیزە...
20/10/2026

“لە دوای خۆت خەیات گیان، نە گەلەرییەکەت دەرگاکەی کرایەوە، نە فڵچەکانت تاڵەکانی بە تەڕی مایەوە...”

خانمە هونەرمەند، گەزیزە عومەر لە یادی چوار ساڵەی کۆچی دوایی ئیسماعیل خەیاتی هاوسەریدا، ئەم وێنەیەی لە هەژماری رەسمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاو کردووەتەوە و نووسیویەتی: “20ـی10ـی 2022، رێکەوتێک دڵی لەرزان و بۆ یەکجاری ماڵئاواییت کرد. لە دوای خۆت خەیات گیان نە گەلەرییەکەت دەرگاکەی کرایەوە، نە فڵچەکانت تاڵەکانی بە تەڕی مایەوە و نە لاپەڕە سپییەکان ئیتر دەنەخشێنرێن. بەردەکان وەک خۆیان بەبێ رەنگ بێنازن، خەمی تۆ و بەجێمانی زیاتر لە 500 تابلۆ چ مانایەک لای ئێمە بەجێ دێڵێت؟ کێ لە خەمی سامانی هونەریی ئەم نیشتمانە دەپرسێ؟ کێ خەمی کولتووری نەتەوەیی ئەم نیشتمانە لە ئەستۆ دەگرێ؟”

“هەموو ساڵێک لەم رۆژەدا بۆ چەند ساتێک دەرگای گەلەرییەکەت دەکەمەوە و چاوەڕێم تابلۆکانت تیشکی خۆری ئەم زەمانە بێوەفایە گەرمی بکاتەوە.”

“بنوو بە ئارامی، تەمەنی تابلۆی بێخاوەن و تەمەنی هونەری ماندووبوونت چی بەسەردێت؟ ئەوە پرسیاری بێ وەڵامە، ئەمە رۆژگارێکە، ئەوەی نرخی نییە ئەمڕۆ، مێژووە، وشەیە، رەنگە، دەنگە.”

ئیسماعیل خەیات، یەکێک بووە لە هونەرمەندە شێوەکارەکانی کوردستان، لە ماوەی ژیانیدا 45 پێشانگەی کردووەتەوە و لە کۆتایی سەدەی رابردوودا لە دیارترین کەسایەتییە هونەرییەکانی کوردستان و عێراق بووە، لە رۆژی 20ـی تشرینی یەکەمی ساڵی 2022، بە نەخۆشی لە تەمەنی 78 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

15/10/2026

#پایز🍁🍂

Address

BeSide Shazad Plaza Hotel
As Sulaymaniyah

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when JMedia Production posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share