12/06/2026
پڕۆژەیەکی نوێ کە زۆر نزیکە لە دڵمەوە! 💜✨
وەک دیزاینەرێک، بەشێکی زۆری کارەکانمان دروستکردنی ناسنامەیە بۆ براند و کۆمپانیاکان، بەڵام کاتێک کار لەسەر پڕۆژەیەک دەکەیت کە ئامانجەکەی هۆشیاریی تەندروستی و دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی پاڵپشتیکارە، هەستێکی جیاوازتری هەیە.
لەم پڕۆژەیەدا، هەستام بە دیزاینکردنی لۆگۆ و سیستەمی بینراو (Visual Identity / Templates) بۆ گرووپێکی تایبەت بە هۆشیاری و پاڵپشتی خێزانەکانی (درزی لێو و مەڵاشوو - Cleft Lip and Palate).
💡 کۆنسێپت و بیرۆکەی پشت دیزاینەکە:
🔹 شریتی هۆشیاری و باوەش: هێمای شریتی هۆشیاریی جیهانیمان بەکارهێناوە و نەخشاندوومانە بە شێوەیەک کە وەک باوەشێکی گەرم منداڵەکە لەخۆ دەگرێت، بۆ گەیاندنی هەستی پاڵپشتی و سەلامەتی.
🔹 ڕەنگی وەنەوشەیی: ڕەنگی فەرمی جیهانییە بۆ ئەم حاڵەتە، کە لە ڕووی دەروونییەوە هێمایە بۆ ئارامی، سۆز و هیوا. هەروەها تێکەڵکردنی تۆنەکانی ڕەنگەکە (Gradient) زیندوویی بەخشیوە بە لۆگۆکە.
🔹 تایپۆگرافی (فۆنت): بەکارهێنانی فۆنتێکی نەرم و خڕ (Rounded) بۆ ئەوەی لەگەڵ جیهانی منداڵان و خێزاندا بگونجێت و هەستی دۆستانە ببەخشێت.
زۆر دڵخۆشم کە توانیم لە ڕێگەی هونەر و دیزاینەوە بەشداربم لە دروستکردنی ماڵێک کە تێیدا زەردەخەنە و هیوایەکی نوێ دەبەخشرێت.