07/10/2018
1- یاریەکە تۆزێ گرنگی بە هاندەران داوە زیاتر دیارن و ئاشکراترن و جاروبار دەچێتە ناویان وە ئاڵا و هاندانی زیاتری تێدایە وە سێڵفی گرتن و زەردەخەنە و حەماسەتی دۆڕان و بردنەوەش نیشاندەدات لە فیسی هاندەرەکانەوە واتا هاندەرەکانی تاڕادەێک باشترە لە فیفاکانی پێشووتر
2- لەڕووی گرافیکەوە بەرزتر کراوەتەوە وە دەم و چاوی یاریزانەکان زیاتر پەرەی پێدراوە شێوازو جوڵەیان خراپ نیە زۆر لە فیفا 18 نیزیکە بەڵام هێندێ یاریزان پێویستە باش بکرێت توانای بەرزتر بکرێتەوە وە هێندێکیان لە چاوخۆیان زیاتر بەهێزترن دەبێت ئاستیان ڕێک بخرێتەوە وە هێندێ گۆڵپارێز هەیە زۆر بەهێزیان کردوون بەجۆرێ شوتی زۆر بێهێزی گۆڵ تێدەبیت و هی بەهێزەکانیش سەیڤ دەکا وە یاریگا و پۆلیس و کەشی یاریەکانیان جوان درووست کردوە
3- گۆڵکردن تێدا زۆر زۆر ئاسان بوەزۆر ئەوەش شتێکی هەڵەیە چونکە گەر تۆزی لەیاری بزانی دەتوانی گۆڵ تۆمار بکەیت بەیاریزانی خراپیش بێت
4- ئەو سکیڵسانەی بۆ تێست دایان ناون زۆر کەمن و زۆر سادەن وە تێکەڵەی سکیڵسەکانی فیفاکانی پێشووترن تازەنین وە ترۆپی زۆر سادەیان داناوە دووبارەی زۆر تێدایە
5- جل و بەرگ زۆر شازه وە فاوڵ و ناوبژیوانیان تاڕادەێک باش کردوە لەچاو فیفاکانی تر بەڵام وردە هەڵەی تێدایە
6- پاساتی یاری زۆر ئاسان بوە کەسێکی ئاسیی گەر تۆزێ خۆ هیلاک بکە دەتوانیت باشترین پاساتبکە ئەوەش شتێکی هەڵەیە لەیاریدا بۆنموونه بە پێش خستنی باڵەکان زوو دەبیتە ئینفڕاد لەکاتی یاریدا دەردەکەوێت
7- ڕاهێنەرەکانی جوان درووستکراون و کاردانەوەیان زۆر باشە لەکاتی گۆڵ کردن یان گۆڵ چواندن هتد شتی تازەیان بۆ ڕاهێنەران زیاد کردوە ...
8- خۆشی دەڕبڕینی گۆڵ تۆمار کردن هیچی وای بۆ زیاد نەبوە وەک فیفاکانی ترە
9- ستۆریەکەی دەتوانیت جۆریاریەکان بکەیتە ئاسان ئەمەش بۆ ستۆری شتێکی بێزارکەرە بەڵام بۆ چیرۆک 3 یاریزانە وە یارێکی کۆنی ساڵی 1960 تێدایە
10- خولی یانه پاڵەوانەکان و شێوازی خولەکانی تر زۆر جوان درووست کراوە وە سەهماتی بەدیلی هەیە کێ بۆ کی دەتوانیت دابگریت
11- لەڕووی ئۆنلاینیشەوە هەروەک جارانە هیچی وانەگۆڕاوە 😉
لەکۆتایدا وردە هەڵەی هەیە بەڵام یارێکی زۆر سەرکەوتووە من لە 10 نمرە 8 پێدەبەخشم بەڵام جیاوازێکی وای نیە لە گەیم پلای لەچاو فیفا 18 بەڵکو لە کڵێشەو باگراوندا 19 خۆشترە و گرافیکی بەرزترە وردە شتی بۆزیاد کراوە کورد وەتەنی تەرتیباتێکی بۆ کراوە لەچاو فیفاکانی تر وە سەدا 20 بۆ 25 گرافیکی باشترکراوە لەڕووی یاری و فەیس شتەکانی تر بەگشتی و چەند مۆدێکی تازەی بۆزیاد کراوە لەچاو فیفاکانی تردا
-----------
نمرەی یاریەکە لە پێگە جیهانیەکان :
لە gamespot دا : 7/10 پێدراوە
لە ign دا : 8.2/10 پێدراوە
لە stuff دا : 4/5 پێدراوە
لە trustedreviews دا : 8/10
-------------
وە ئەندامەخۆشەویستەکانیش لە ڕاپرسێکدا کە کردمان
زۆرینەتان فیفا 18 پێخۆشترە لە 19 بەڵام بەڕای من پێویستی بە ئەپدێتێکی تازە هەیە کە گۆرانکاریەکانی باسمان کرد باشتر بکات و هەڵەکان چارەبکات
لەکەم و کوڕیم ببورن هاوڕێیان ڕای ئێوە چیە؟