Korî Şanoî BA

Korî Şanoî BA Independent theater group
فرقة مسرحية مستقلة
گروپێکی شانۆیی سەربەخۆیە in Silemani 1999.

(Theater of Wind) is an independent theater founded by Ibrahim Chewar, Horen Gharib, Hiwa Fayaq, Naz Salih, and Shwan Atoof.

تەواوی نمایشی بێتاوانی و سزا لەنوسینی بەختیار عەلی و دەرهێنانی ڕێژەن جەمال، لە یوتیوب بەردەستەhttps://www.youtube.com/wa...
25/02/2026

تەواوی نمایشی بێتاوانی و سزا لەنوسینی بەختیار عەلی و دەرهێنانی ڕێژەن جەمال، لە یوتیوب بەردەستە
https://www.youtube.com/watch?v=9CwW3KzHWdU

بەمزووانە تەواوی ڤیدیۆی نمایشی (بێتاوانی و سزا) لە یوتیوبی کۆڕی شانۆی با، بڵاودەکەینەوە
09/01/2026

بەمزووانە تەواوی ڤیدیۆی نمایشی (بێتاوانی و سزا) لە یوتیوبی کۆڕی شانۆی با، بڵاودەکەینەوە

شەوی دووشەممە تەواوی نمایشی شانۆیی (تۆ مەچۆ بۆ شەڕ) لە یوتیوبی کۆڕی شانۆی با، بڵاودەبێتەوە، چاوەڕوان بن.
04/01/2026

شەوی دووشەممە تەواوی نمایشی شانۆیی (تۆ مەچۆ بۆ شەڕ) لە یوتیوبی کۆڕی شانۆی با، بڵاودەبێتەوە، چاوەڕوان بن.

05/09/2025

شارێکە پڕ لە زوڵم و مەکانێکە پڕ لە شین، کێ ئەناسن پێی بڵێن سەرنەکاتەوە بەم شارەدا، بەڕێبواریش..چاو ئەکەیتەوە لمە جەستە، سەحرایە ڕۆح، نمایشێکی شانۆیی کۆڕی شانۆی با بوو، دەرهێنانی هۆرێن غەریب، لە ساڵی 2011دا لە سلێمانی نمایشکرا.

باوک: رێگەی من حەوت شەو و حەوت رۆژە، بەرۆژی من. دڵ حەوت کاژی ئەڵماسى نەبێ بەرگەی سەفەری وا ناگرێ، ئەم ئەرزە نازدارەتان ب...
13/03/2025

باوک: رێگەی من حەوت شەو و حەوت رۆژە، بەرۆژی من. دڵ حەوت کاژی ئەڵماسى نەبێ بەرگەی سەفەری وا ناگرێ، ئەم ئەرزە نازدارەتان بۆ والێکرد؟ ئەو ئاسمانەتان بۆ وا سیخناخ کردووە لە ھاوارو ناڵە؟ کەی ئاسمان کەڵکی ئەوەی ھەیە؟ ئێوە پیاڵەیەکی شکاوتان پێ چاک ناکرێ، مەرگ لەسەر برژانتانە، بۆ ئەوەنە چاو قایمن؟ چۆن دەستان ئە چێتە خوێنی یەکتری؟ بۆ ئەوەنە خوێن رێژن؟ خوێنی باڵدار، خوێنی ھەور، درەخت، ماڵ، خوێنی دەشت. چۆن رووتان یەت سەیری مناڵەکانتان بکەن؟ نانیشیان ئەیەنێ؟ خەجاڵت نابن بەیەکتری ئەڵێن خۆشم ئەوێی؟

رۆژێک دایەت، زۆر نزیکە، ئەمریت و قەترەیەک باران بەر لەپی دەستت ناکەوێ، گوێت لە دەنگی باران نابێت، ھەر نایبنی.
رۆژێک ئەبینی، یەک نەک نەفەس ئۆکسجین بەدایکت نایەيت لە سەرەمەرگا، بە ئەولادەکانیشت.
رۆژانێک یەت، دڵت مردووە. وەستاوە، حەوت سانیە لە دەوام دواناکەویت، ئەرۆیت و ئاوڕ نایەیتەوە. دەورانێک ئەبینیت، پێکەنین نامێنێ، بەحەفتا ساڵ بزەیەکت بەر چاو ناکەوێت، بە درۆش .
شەوێک دادێت، ئەستێرەکانیش پیس ئەکەن، ئەوەی دەستان بیگاتێ .
جومعەیەک یەت، خۆت ئەبینی لەوبەری جادەکەوە، سەلامیشت لێ ناکا، تا ئێوارە سێ نوسخەی تری خۆت ئەبینیتەوە و بە لاتەوە موھیم نیە، ھیچت پێناکرێ.

ھەر لەو پاش نیوەرۆیەی ئێوەیا، مژدەتان ئەیەمێ، بەختەوەری چاوەرێتانە، ژیانێک دائەهێنن ، ئینسان، نا، مەخلوقەکان، بەختەوەرن .. ئەمری لە بەختەوەریا، ئەتەقێی لەبەختەوەریا، غەرق ئەبی لە بەختەوەریا، کەرئەبی لە بەختەوەریا، نازانی چی لە بەختەوەری بکەی.

-دیالۆگێکی (ئیبراھیم چێوار) لەشانۆیی چوارەم نیوەڕۆ پێش مەحشەر

پەیامی ڕۆژی جیهانیی شانۆ بۆ ساڵی 2025نوسەری پەیامەکە: تیۆدۆرۆس تێرزۆپۆڵۆس، یۆنانوەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: ڕزگار حەمە ڕە...
25/01/2025

پەیامی ڕۆژی جیهانیی شانۆ بۆ ساڵی 2025
نوسەری پەیامەکە: تیۆدۆرۆس تێرزۆپۆڵۆس، یۆنان
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: ڕزگار حەمە ڕەشید

لە جیهانی هاووڵاتییە هەژارکراوەکاندا، ئەوانەی لە زیندانە تاکەکەسیەکانی واقیعی خوازەدا بەند کراون و بە تایبەتمەندێتییە خنکێنەرەکانی خۆیان گەمارۆدراون، لە جیهانی هەبوونە بەڕۆبۆتکراوەکانی ناو سیستەمێکی تۆتالیتاری کۆنترۆڵکەر و سەرکوتکەردا، لە سەرانسەری ئەم ژیانە تارمایی ئاسایەدا، ئایا شانۆ توانای بیستنی ئەو بانگەوازی بەدەنگەوەهاتنەی هەیە کە ئەم سەردەمەی ئێمە دەینێرێتە دەرەوە؟
ئایا شانۆ گرنگی بە لەناوچوونی ژینگەیی و گەرمبوونی جیهان و لەدەستدانی جۆراوجۆریی زیندەوەران و پیسبوونی زەریاکان و توانەوەی سەهۆڵبەندانەکان و زیادبوونی ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکان و ڕووداوە توندەکانی کەشوهەوا دەدات؟ ئایا شانۆ دەتوانێت ببێتە بەشێکی چالاک لە سیستەمی ژینگەییدا؟ ساڵانێکی زۆرە شانۆ چاودێری کاریگەریی مرۆڤەکان دەکات لەسەر ئەم هەسارەیە، بەڵام بۆی سەختە مامەڵە لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکات.
ئایا شانۆ نیگەرانە لەو بارودۆخەی لە سەدەی بیست و یەکدا بۆ مرۆڤ دادەڕێژرێت؟ ئەوەی هاوڵاتی لەلایەن بەرژەوەندییە سیاسی و ئابوورییەکان و تۆڕە میدیاییەکان و کۆمپانیاکانی دروستکردنی بیروڕاوە هەڵدەسووڕێنرێت. ئەوەی سۆشیال میدیاکان، بەو ئەندازەیەی خۆیان دەستەبەری دەکەن، پاساوی مەزنن بۆ پەیوەندیکردن، چونکە بەپێی پێویست مەودایەکی بێوەی فەراهەم دەکەن لەگەڵ ئەویتر دا. هەستێکی بەربڵاوی ترس لە ئەویتر، جیاواز، نامۆ، زاڵە بەسەر بیرکردنەوە و کردارەکانماندا.

ئایا شانۆ دەتوانێت وەک وۆرک شۆپێک کار بۆ پێکەوەژیانی جیاوازییەکان بکات، بەبێ ئەوەی ئەو کسپە خوێنبەربووە لەبەرچاو بگرێت ؟

ئەو کسپە خوێنبەربووە بانگهێشتمان دەکات جارێکیتر ئەفسانە بونیاد بنێینەوە. بە وتەکەی هاینەر مۆلەر: "ئەفسانە کۆکەرەوەیە، ئامێرێکە هەمیشە دەتوانرێت ئامێری نوێ و جیاوازی پێوە پەیوەست بکرێت. بەردەوام وزە دەگوازێتەوە تا ئەو خێراییە گەشەسەندووە مەیدانی کەلتوور دەتەقێنێتەوە." من مەیدانی بەربەرییەتیشی بۆ زیاد دەکەم.
ئایا چەپکەڕووناکیی شانۆ دەتوانێت ڕۆشنایی بخاتە سەر کسپەی کۆمەڵایەتی و واز لە ڕۆشنایی چەواشەکارانەی سەر خۆی بهێنێت؟

ئەو پرسیارانەی ڕێگە بە وەڵامی یەکلاکەرەوە نادەن، چونکە شانۆ لە سایەی پرسیارە بێ وەڵامەکانەوەیە بوونی هەیە و دەتوانێت بەردەوام بێت.

ئەو پرسیارانەی لەلایەن دیۆنیزۆسەوە هەڵگیرسێنراون، ئەمڕۆ، لە ڕۆژی جیهانیی شانۆدا، بە تەنیشت شوێنی لەدایکبوونەکەیدا گوزەر دەکات، بەتەنیشت ئۆرکێسترای شانۆی کۆن دا و بەناو دیمەنەکانی جەنگدا درێژە بە گەشتە بێدەنگە پەناهەندییەکەی خۆی دەدات.

با سەیری چاوەکانی دیۆنیزۆس بکەین، ئەو خوداوەندە شاگەشکەیەی شانۆ و ئەفسانە کە ڕابردوو و ئەمێستا و داهاتوو یەکدەخات، منداڵی دوو لەدایک بوون، لەلایەن سێمێڵ و زیۆسەوە ، دەربڕی شوناسە شلەکان، مێینە و نێرینە، توڕە و میهرەبان ، یەزدان و ئاژەڵ، لە لێواری نێوان شێتیی و ئاوەز دا، ڕێکوپێکی و پشێویی، ئەکرۆباتێک لەسەر سنووری نێوان ژیان و مردن. دیۆنیزۆس پرسیارێکی بنەڕەتی ئەنتۆلۆژی دەخاتە ڕوو : "ئەمە هەمووی دەبارەی چییە؟" پرسیارێک، داهێنەر بەرەو لێکۆڵینەوەیەکی هەمیشە قووڵتر ڕادەکێشێت لەمەڕ ڕەگی ئەفسانە و ڕەهەندە هەمەچەشنەکانی مەتەڵی مرۆڤایەتی.

ئێمە شێوازی گێڕانەوەی نوێمان پێویستە ئامانجی ئەوە بێت، بۆ دەرباز بوون لەم دیکتاتۆرێتیە فرەچەشنەییەی سەدەکانی ناوەڕاستی ئەمێستا، یادەوەری بچێنێت و بەرپرسیارێتی ئەخلاقی و سیاسی نوێ داڕێژێت.
تیۆدۆرۆس تێرزۆپۆڵۆس

نامه‌یه‌کی ئیبراهیم چێوار بۆ جه‌مال غه‌مبارخۆشەویست و ئازیزم جەمال غەمباری دوور لەئێمە، غەمبار گیان جگە لەخۆشەویستی و خۆ...
23/10/2024

نامه‌یه‌کی ئیبراهیم چێوار بۆ جه‌مال غه‌مبار

خۆشەویست و ئازیزم جەمال غەمباری دوور لەئێمە، غەمبار گیان جگە لەخۆشەویستی و خۆزگەی بینینت چاوەکانت ماچ دەکەم و رێزو ستایشم بۆدادە پەیمان و ئەم لاو ئەولای رەوەز و رۆزا ماچ دەکەم و ھیوام لەبەختەوەریدا بژین، بەراستی غەمبار ماڵەکە و ووڵاتەکە و جادەکان و کۆرەکان و مەجلیسەکان بێ بۆنی تۆی لێ دێ، من یەکێ لەکێشە گەورەکانم ئەوەیە ئەوانەی دووردەکەونەوە وادێتە بەرچاوم جارێکی تر بەدیداریان شاد ناببمەوە و لەدەستم چوون و لێم ترازان. ئەم دەردە زۆر گرانەو سارێژ نابێتەوە.

غەمبار گیان ئەو بەلەمە شێتەی کە ئێمەی ھەڵگرتووە و ناوی وڵاتی لەچارۆگەکەی کردۆتە ھێماو نیشانەی شەیتانیش نازانێ لەکوێ ئارام دەگرێ و لەت و پەت دەبێ ھەر رۆژەو با بەرەو شوێنێکی دەبا، وەھا ھەڵوەشاوە ئەوەی دروستی کردوە جارێکی تر بۆی درووست نابێتەوە. بەندەش خەم بەھەموو شتێ دەخواو ھەرشتێ لەم سەرزەمینە رووئەدا وائەزانم من تاوانبارم و من لێی بەرپرسیارم و ھیچیشم پێ ناکرێ جگە لەوەی ھەندێ جار لەسەر تەختی شانۆ ئەو زامانە دەکولێنمەوە. کەس باش نیە بڵێم کێ باشەو کێ سەلامت لێ دەکا، ھەمووان ھەنگاو بەسەر رۆژەکاندا ئەنێن و شەوەکانمان بەخەوێکی تاڵ و ھەڵبزرکاو ئەنێژین، وابزانم ھیچ شوێنێک بۆ ئێمە مانای ئارامی نییەو نە ھەندەران و نە ئێرە و نە جەھەنەم و نە بەھەشتیش. ئێستا خەریکی پرۆڤەی کارێکم لەگەڵ ھۆرین دوبارە حورمەت و خۆشەویستیم

01/09/2024

من کارمەندی کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنی تاوانم..

06/03/2024

دایكە بڕۆ فریاکەوە، بە دایکی زمناکۆ و سیامەند و سیروان بڵێ دەستی کوڕەکانیان بگرن و بیانهێننە ماڵەوە
"دیمه‌نێك له‌ شانۆیی "ئه‌و ده‌مه‌ی دنیا بێتامه‌، حه‌یرانێ

Address

As Sulaymaniyah

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Korî Şanoî BA posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share