Esta Gallery

Esta Gallery گەلەری ئێستا - کارگەی کولتوور (کارگەی کۆنی جگەرەی سلێمانی) - شەقامی سالم- سلێمانی

کۆبوونەوەی هونەرمەندان و هونەر دۆستان لە مەراسیمی بەرز ڕاگرتنی ڕوحی هونەرمەندی کۆچکردوو (قەرەنی جەمیل)
09/06/2025

کۆبوونەوەی هونەرمەندان و هونەر دۆستان لە مەراسیمی بەرز ڕاگرتنی ڕوحی هونەرمەندی کۆچکردوو (قەرەنی جەمیل)

هونەرمەندی شێوەکاری کورد قەرەنی جەمیل ماڵئاوایی یەکجارەکی کرد.قەرەنی جەمیل هونەرمەندی شێوەکاری بەناوبانگی کورد دوای نیو ...
09/06/2025

هونەرمەندی شێوەکاری کورد قەرەنی جەمیل ماڵئاوایی یەکجارەکی کرد.
قەرەنی جەمیل هونەرمەندی شێوەکاری بەناوبانگی کورد دوای نیو سەدە بێ وچان و وەستان
عەوداڵی جیهانی ئێستێتیکی و جیهانی گوزارشت و تەعبیر بوو، ئەو عاشقی هونەر بوو بە
هەموو مانایەکییەوە.
قەرەنی جەمیل لەگەڵ کۆچی دواییدا بۆشاییەک و کەلێنێکی گەورە لە فەزای هونەری شێوەکاری
کوردیدا دروست ئەکات، ئەو بەدەر لەوەی وەک هونەرمەند و وەک مامۆستای هونەر خزمەتێکی
زۆری پێشکەش بە میللەتەکەی کرد، هاوکات خاوەنی شێواز و ستایلێکی تایبەت بەخۆی بوو
کە لە ڕێیەوە چەندین هونەرمەندی گەنجی پەروەردە کردوو ئەوانیش بە تایبەتمەندی
خۆیانەوە لە ژێر کاریگەری ئەودا ستایلی نوێیان پیادەکرد و لەسەر ئەم بنەمایەش بەردەوامن
لە گەشەپێدان و ئیشکردن.
بەداخەوە بەهۆی نەخۆشیەوە بواری ئەوەی پێنەدرا لە ستۆدیۆ نوێیەکەدا دەست بەکار بکات
و بەردەوام بێت لە داهێنانەکانی، ئەو هێشتا پڕبوو لە داڕشتنی بابەتی جۆراوجۆر و گوزارشتە
تایبەتەکانی، هێشتا زوو بوو بۆ وێناکردنی (خەونی خەونەکانی(.گەلەری ئێستا دڵتەنگە بە کۆچیی دوایی مامۆستای هونەرمەند و هیوادارە ڕوحی مامۆستای گەورە شاد و ئارام بێت و دواناخۆشی کەس و کارە بەڕێزەکەی بێت و ئارامی بۆ خێزانی و
کەس و کاری بگەڕێتەوە.

قەرەنی جەمیل
- ساڵی ١٩٥٤ لە شاری هەولێر لەدایک بووە
- ساڵی ١٩٧٧-١٩٧٦ پەیمانگای هونەرەجوانەکانی بەغدای تەواوکردووە.
- ساڵی ١٩٧٩ بەرەو ئیتاڵیا ڕۆیشتوە و تا ساڵی ١٩٨٩ لە ئیتاڵیا ماوەتەوە.
- چەند ساڵێک لە ئیسپانیا ژیاوە و ساڵی ١٩٨٤ ساڵێک کۆرسی لیتۆگرافی تایبەت بە
هونەری چاپ خوێندووە.
- یەکەمین پێشانگای لە ساڵی ١٩٧٧ لە قوتابخانەی ئەیوبیەی هەولێر کردۆتەوە.
- ساڵی ٢٠٢١ گەلەری ئێستا وەک ڕێزلێنانی هونەرمەند لە پای داهێنان و کارکردنی
چەندین ساڵەی لە مێژووی هونەری شێوەکاری کوردیدا، پێشانگایەکی گەورە و
شایستەی بۆ کردەوە، وەک هونەرمەند خۆی دەیگوت گەورەترین و باشترین پێشانگای
ئەوە لە ژیانیدا.
- لە ژیانی هونەرییدا چەندین پێشانگەی تایبەتی خۆیی کردۆتەوە و بەشداریشی لە
چەندین پێشانگا لە شارەکانی بەغدا، هەولێر، سلێمانی، بارسێلۆنا، ڤالێنسیا،
برۆکسل، کۆبنهاگن کردوە.

دارۆ(دارا رەسوڵ)
٢٠٢٥

هونەرمەندان و دۆستانی هونەر و ڕۆشنبیرانی شاری سلێمانی، بۆ بەرز ڕاگرتنی شکۆی مەرگی هونەرمەندی شێوەکاری و مامۆستای هونەر( ...
03/06/2025

هونەرمەندان و دۆستانی هونەر و ڕۆشنبیرانی شاری سلێمانی، بۆ بەرز ڕاگرتنی شکۆی مەرگی هونەرمەندی شێوەکاری و مامۆستای هونەر( قەرەنی جەمیل)
بانگهێشتان دەکەین بۆ مەراسیمێکی تایبەت بۆ هەڵکردنی مۆمی درەوشانەوەی ڕۆحی و دانانی گوڵی خۆشەویستی و وەفا لەبەردەم جوانیی وێنەکەی، کە گەواهی نەمری و مەزنی و هونەرمەندێتی مامۆستا قەرەنی دەدات.
بەرواری ٣/٦/٢٠٢٥
کاتژمێر ٧:٠٠
شوێن : بەردەم گەلەری ئێستا/کارگەی کولتوور-کارگەی جگەرەی کۆنی سلێمانی/ شەقامی سالم

پێشانگە و پڕۆژەی هونەریی و ئەنتڕۆپۆلۆجی )زۆزان( لە سلێمانیەوە دەچێتەشاری ڤییەننازۆزان پڕۆژەیەکی ئەنتڕۆپۆلۆجی و هونەرییە،...
16/05/2025

پێشانگە و پڕۆژەی هونەریی و ئەنتڕۆپۆلۆجی )زۆزان( لە سلێمانیەوە دەچێتە
شاری ڤییەننا
زۆزان پڕۆژەیەکی ئەنتڕۆپۆلۆجی و هونەرییە،ئەکادیمیای زانستی ، پەیمانگای ئەنتڕۆپۆلۆجی
کۆمەڵایەتی ڤیەننا لە ساڵی ٢٠٢١ هەڵساوە پێی و تا چەند ساڵێک بەردەوام دەبێت، ئەم
پڕۆژەیە بە چاودێری بەڕێوەبەری گشتی ماریا سیکس-هوێهنبالکن بە سەرپەرشتی ٨
هونەرمەند و بەشداری ٣٢ هونەرمەندی کورد و ئەوروپی لەچوارچێوەی زنجیرە وۆرکشۆپێک
بەڕێوە دەچێت، شایانی باسە لە باشوری کوردستان بەسەرپەرشتی هونەرمەند و کوراتۆر دارا
ڕەسوڵ)دارۆ( و هونەرمەندانی بەشداربوو )هەڵگورد ئەحمەد، هۆشەنگ بەهجەت، کارزان
أ.جان،لەیلا قادر، کۆسار مەجید، نیگا سەلام، سەباح ئەحمەد، سروشت عومەر( دەرەنجامی
وۆرکشۆپێکی دوو مانگی، چەندین بەرهەمی هونەریی ناوازە بە میدیەمی جۆراوجۆری وەک
ئینستەلەیشن و گرافیک و ڤیدیۆ و پەیکەر و ئۆبجیکت و هێڵکاری هاتنەبەرهەم و لە ڕۆژی
٢٠٢٤/٥/١٨ تا ١٨ ٢٠٢٤/٦/ بە سپۆنسەری )دامەزراوەی پەیمانگای ئەنتڕۆپۆلۆجی ڤیەننا و
هیوا فاوندەیشن( لە "گەلەری ئێستا"ی کارگەی کولتوور بەڕێوەچوو.
وەک دیارە دوای ئەنجامدانی سەرجەم وۆرکشۆپەکان لە چەندین شار و شوێنی جیاوازدا و
دوای نمایشکردنیان لەو شارانەدا،لە ئێستادا گشت کارە بەرهەمهاتوەکانی گروپەکان و
هونەرمەندان لە نمایشێکی گەورە لە دوو هۆڵی هونەری بەناوبانگی شاری ڤیەننا)کونست هالە
ئێکسنەرگاسە - Wien Exnergasse (Kunsthalle لە ناوەندی کولتووری ڤوك-WUK،
لە ڕۆژی ٢٠٢٥/٥/٨ لە ڕێی بەڕێوەبەری پڕۆژەکە و سەرۆکی ئینستیتوتی ئەنتڕۆپۆلۆجی
ڤیەنناو بەڕێوەبەری کونست هالەی ئیکسنەر گاسە و بەرپرسی سیاسی حزبی سۆسیالیستی ناوچەکە بە ئامادەبوونی هونەرمەندان و هونەر دۆستانێکی زۆر کرایەوە و پێشانگەکە تا ڕۆژی ٢٠٢٥/٥/٢٣ بەردەوام دەبێت و پاشانیش بڕیارە لە چەند شارێکی نەمسا و ئەڵمانیا و فەرەنسا نمایش بکرێت، لەکۆتایشدا بڕیارە سەرجەم پێشانگەکە بهێندرێتە هەرێمی کوردستان.
پڕۆژەی زۆزان چییە؟
زۆزان ناوێکی کوردییە بۆ هەوارگەی کۆچەرییەکان لە وەرزی هاویندا بەکاردێت، هەروەها
ئاماژەیە بۆ شێوازێک لە ژیانی نەریتی بەخێوکردنی ئاژەڵ لە لەوەڕگاکان، و ئاماژەشە بۆ ژیانێکی پڕ جموجۆڵ و جۆرێک لە ئازادی.

پڕۆژەی زۆزان سێ بابەت پێکەوە گرێدەدات-: جێگۆرکێی کوردان لە ئێستاو ڕابردوودا،
بەرهەمهێنانی هونەر و پیشاندانی هونەر لە ژینگە نەریتییەکاندا.
پڕۆژەی زۆزان دوو کۆلێکشنی مەڵتیمیدیایی کە لە )دەنگ و وێنەو ڤیدیۆ( پێکهاتووە، دەربارەی کۆمەڵگەی کوردی لە ساڵانی نێوان ١٩٦٨ و ٢٠١٥ کۆکراونەتەوە، کردونیەتە هەوێنی کارەکانی خۆی.
هەردوو کۆلێکشنەکەی "ڤێرنە فینکە و مێهمەت ئەمیر" دووکاری دەگمەنن لە بەبەڵگەنامەکردنی ژیانی ناو کولتووری کوردی و ڕەنگدانەوەی ژیانی کۆنی کورد و گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان.
کرۆکی ئەم پڕۆژەیە ئەوەیە بە تێگەیشتنێکی هونەرییانە هەڵهێنجاندن لەم کۆلێکشنانەوە
کراوە. ئەم تێگەیشتنە هونەریەش لە ڕێگەی کۆمەڵێک وۆرکشۆپەوە هاتۆتە ئەنجام کە لەگەڵ هونەرمەندانی کورد و ئەوروپی و کۆمەڵێک بینەری دیاریکراوی نێو ناوەندە جیاوازەکانی هەردوولا ئەنجام دراوە.
لە ڕێی ئەم وۆرکشۆپانەوە لەلایەک بەشێوەیەکی کرداری کار لەسەر پڕۆسەکانی وەک شوناس و جێگۆڕکێ و بیرەوەری کراوە و لەلایەکی دیکەشەوە، ئەم بابەتانە وەک شێوازەکانی ژیانی ڕابردوو و میراتی کولتووری و کێشمەکێشمە هەنوکەییەکانی بە جیهانبوون شەنوکەو کراوە.
زۆزان هەوڵێکیشە بۆ پێکەوەگرێدانی توێژینەوەی هونەریی، پڕاکتیکی هونەری و زانستی مرۆڤناسی کۆمەڵایەتی، بەمەبەستی دۆکۆمێنتکردن و شێکردنەوە و )دووبارە( نیشاندانەوەی شێوازەکانی کۆچکردنی نەریتی و مۆدێرن لە کۆمەڵگەی کوردیدا،
بەواتایەکی دیکە، زۆزان لە پشت سنووری نەتەوەکانەوە پەیوەندییەکانی ئەم کۆمەڵگەیەمان بۆ بەرجەستە دەکات.
وەک ئاماژەی بۆکرا هونەرمەندانی بەشداربووی پڕۆژەی زۆزان تیشکیان خستۆتە کۆمەڵێک
بابەتی جۆراوجۆری گرنگ کە هاوچەرخانە بە میدیەمی هونەری جۆراوجۆر کاریان لەسەر کردوون. ژینگە، شوناس، سنوور، ژن، مەتڕیاڵی کولتووری و بیرەوەری، گڵۆبالیزم و جەنگە جۆراوجۆرەکان تەوەری ئەم پڕۆژەیەن.
دارۆ ڕەسوڵ
٢٠٢٥
دەتوانن لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە بینەری کەتەلۆگی زۆزان بن لە سلێمانی:
https://drive.google.com/file/d/1YWECN4fGiUY3y7XXDkHUWSkpHcS2ywJB/view?usp=drive_link

پێشانگەی (لە دیدی منداڵانەوە)، لە ئێستا گەلەری.The exhibition ‘From Children’s Perspective’ at Esta Gallery.----------ww...
03/05/2025

پێشانگەی (لە دیدی منداڵانەوە)، لە ئێستا گەلەری.

The exhibition ‘From Children’s Perspective’ at Esta Gallery.

----------
www.hiwafoundation.org


خۆشحاڵین بە بانگهێشکردنتان بۆ  گەشتێکی سەرنجڕاکێش بۆ ناو دنیای داهێنانی منداڵان. لە دیدی منداڵانەوە، پێشانگەیەکە بۆ نمای...
29/04/2025

خۆشحاڵین بە بانگهێشکردنتان بۆ گەشتێکی سەرنجڕاکێش بۆ ناو دنیای داهێنانی منداڵان.

لە دیدی منداڵانەوە،
پێشانگەیەکە بۆ نمایشکردنی بەرهەمی هونەریی منداڵانی بەشداربووی زنجیرە وۆرکشۆپە پەروەردەیی و هونەرییەکانی هیوا فاوندەیشن. کە بۆ ماوەی ٣ مانگ بەردەوام بووە بە هاوبەشی لە گەڵ گەلەری ئێستا و هاوکاری کارگەری کولتوور .

بەروار : 3.5.2025
کات : 11:00 بەیانی
شوێن: گەلەری ئێستا - کارگەی کولتوور (کارگەی جگەرەی کۆنی سلێمانی) - شەقامی سالم - سلێمانی

بەشداربن و لە نزیکەوە سەیری دنیا بکەن لە ڕوانگەی منداڵانەوە!

----------
www.hiwafoundation.org

پێشانگه‌ی هونەری ئەبستراکت لە گەلەری ئێستا به‌رواری 2025.2.28 کۆتا ڕۆژی نمایشی ده‌بێت، ده‌رفه‌تی سه‌ردانیكردن له‌ده‌ست م...
25/02/2025

پێشانگه‌ی هونەری ئەبستراکت لە گەلەری ئێستا به‌رواری 2025.2.28 کۆتا ڕۆژی نمایشی ده‌بێت، ده‌رفه‌تی سه‌ردانیكردن له‌ده‌ست مه‌ده‌ن له‌ كۆتا ڕۆژه‌كانی نمایش.

پێشانگەی هونەری ئەبستراکت لە گەلەری ئێستا بە پشتگیری و سپۆنسەری سەرەکی (هیوا فاوندەیشن) و هاوکاری کارگەی کولتوور (كارگه‌ی جگه‌ره‌ی كۆنی سلێمانی).

ناونیشانمان: کارگەی کولتوور- شەقامی سالم- سلێمانی

The Abstract Art Exhibition at Esta Gallery will conclude on February 28, 2025. Visit the gallery and experience the exhibition before its final day.

The Abstract Art Exhibition at Esta Gallery is sponsored by Hiwa Foundation, with additional support from the Culture Factory (Old Sulaimani Cigarette Factory).

Address: Esta Gallery - Culture Factory (Old Sulaimani Cigarette Factory), Salim Street
----------
www.hiwafoundation.org

سەردانیکرنی مامۆستایان و منداڵانی باخچەی کوردجینیەس، بۆ بینینی نوێترین پێشانگەی گەلەری ئێستا لە ژێرناونیشانی (هونەری ئەب...
10/02/2025

سەردانیکرنی مامۆستایان و منداڵانی باخچەی کوردجینیەس، بۆ بینینی نوێترین پێشانگەی گەلەری ئێستا لە ژێرناونیشانی (هونەری ئەبستراکت). ئاشناکردنی منداڵەکان بە کارە هونەرییەکان و ئەنجامدانی چالاکی و وێنەکێشان.

شوێن : گەلەری ئێستا - کارگەی کولتوور(کارگەی کۆنی جگەرەی سلێمانی)- شەقامی سالم.

پێشانگەی هونەری ئەبستراکت لە گەلەری ئێستا بە پشتگیری و سپۆنسەری سەرەکی ( هیوا فاوندەیشن) و هاوکاری ( کارگەی کولتوور) بەردەوامە.

تێبینی: خوێندنگە و ناوەندە فێرکاری و ئەکادییمیەکان و هەر گرووپێک کە خوازیارن سەردانی گەلەرییەکە بکەن پێش سەردانیکردن و بەشداربوون بۆ دیاریکردنی ڕۆژی سەردانیکردن لە ڕیگەی ژمارە موبایلی ( ٠٧٧٠٠١٥٢٩٢٩ ) پەیوەندیمان پێوە بکەن.

سەردانیکرنی مامۆستایان و خوێندکارانی قوتابخانەی (ئەزمەڕی بەهرەداران), بۆ بینینی و چالاکی هونەری لە  نوێترین پێشانگەی گەل...
07/02/2025

سەردانیکرنی مامۆستایان و خوێندکارانی قوتابخانەی (ئەزمەڕی بەهرەداران), بۆ بینینی و چالاکی هونەری لە نوێترین پێشانگەی گەلەری ئێستا لە ژێر ناونیشانی (هونەری ئەبستراکت). ئاشناکردنی خوێندکارەکان بە کارە هونەرییەکان لە لایەن ستافی گەلەری ئێستا.

شوێن : گەلەری ئێستا - کارگەی کولتوور(کارگەی کۆنی جگەرەی سلێمانی)- شەقامی سالم.

پێشانگەی هونەری ئەبستراکت لە گەلەری ئێستا بە پشتگیری و سپۆنسەری سەرەکی ( هیوا فاوندەیشن) و هاوکاری ( کارگەی کولتوور) بەردەوامە.

تێبینی: خوێندنگە و ناوەندە فێرکاری و ئەکادییمیەکان و هەر گرووپێک کە خوازیارن سەردانی گەلەرییەکە بکەن پێش سەردانیکردن و بەشداربوون بۆ دیاریکردنی ڕۆژی سەردانیکردن لە ڕیگەی ژمارە موبایلی ( ٠٧٧٠٠١٥٢٩٢٩ ) پەیوەندیمان پێوە بکەن.

سەردانیکرنی مامۆستایان و خوێندکارانی قوتابخانەی (باسان)ی حکومی, بۆ بینینی و چالاکی هونەری لە نوێترین پێشانگەی گەلەری ئێس...
02/02/2025

سەردانیکرنی مامۆستایان و خوێندکارانی قوتابخانەی (باسان)ی حکومی, بۆ بینینی و چالاکی هونەری لە نوێترین پێشانگەی گەلەری ئێستا لە ژێر ناونیشانی (هونەری ئەبستراکت). ئاشناکردنی خوێندکارەکان بە کارە هونەرییەکان لە لایەن ستافی گەلەری ئێستا.

شوێن : گەلەری ئێستا - کارگەی کولتوور(کارگەی کۆنی جگەرەی سلێمانی)- شەقامی سالم.

پێشانگەی هونەری ئەبستراکت لە گەلەری ئێستا بە پشتگیری و سپۆنسەری سەرەکی ( هیوا فاوندەیشن) و هاوکاری ( کارگەی کولتوور) بەردەوامە.

تێبینی: خوێندنگە و ناوەندە فێرکاری و ئەکادییمیەکان و هەر گرووپێک کە خوازیارن سەردانی گەلەرییەکە بکەن پێش سەردانیکردن و بەشداربوون بۆ دیاریکردنی ڕۆژی سەردانیکردن لە ڕیگەی ژمارە موبایلی ( ٠٧٧٠٠١٥٢٩٢٩ ) پەیوەندیمان پێوە بکەن.

سەردانیکرنی مامۆستایان و خوێندکارانی قوتابخانەی (بڕیاری شەهید ئاسۆ)ی حکومی, بۆ بینینی و چالاکی هونەری لە نوێترین پێشانگە...
30/01/2025

سەردانیکرنی مامۆستایان و خوێندکارانی قوتابخانەی (بڕیاری شەهید ئاسۆ)ی حکومی, بۆ بینینی و چالاکی هونەری لە نوێترین پێشانگەی گەلەری ئێستا لە ژێر ناونیشانی (هونەری ئەبستراکت). ئاشناکردنی خوێندکارەکان بە کارە هونەرییەکان لە لایەن ستافی گەلەری ئێستا.

شوێن : گەلەری ئێستا - کارگەی کولتوور(کارگەی کۆنی جگەرەی سلێمانی)- شەقامی سالم.

پێشانگەی هونەری ئەبستراکت لە گەلەری ئێستا بە پشتگیری و سپۆنسەری سەرەکی ( هیوا فاوندەیشن) و هاوکاری ( کارگەی کولتوور) بەردەوامە.

تێبینی: خوێندنگە و ناوەندە فێرکاری و ئەکادییمیەکان و هەر گرووپێک کە خوازیارن سەردانی گەلەرییەکە بکەن پێش سەردانیکردن و بەشداربوون بۆ دیاریکردنی ڕۆژی سەردانیکردن لە ڕیگەی ژمارە موبایلی ( ٠٧٧٠٠١٥٢٩٢٩ ) پەیوەندیمان پێوە بکەن.

Address

Cultur Factory
As Sulaymaniyah

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Esta Gallery posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Establishment

Send a message to Esta Gallery:

Share

Category