__.xozga__

__.xozga__ ســەردانی پەیجەکەم بکەن نوێیە بە دڵت نەبوو فۆڵۆوم مەکە���

29/03/2024

پەیامێک بۆ ئەو ئەو کەسانەی زوڵمیان لێ کردوم
ئەم شەوانەی ڕەمەزان بەقوربانتان ئەبم🌚.

ئەبێت پەیوەند جاف چەند دڵی پڕ ئازار بووبێ کاتێک ئەڵێت:    ئەگەر دەستم ئەچوە خۆم     سەرتاپای لەشم بە خوێن ئەشۆم    ئەمڕۆ...
02/03/2024

ئەبێت پەیوەند جاف چەند دڵی پڕ ئازار بووبێ کاتێک ئەڵێت:

ئەگەر دەستم ئەچوە خۆم
سەرتاپای لەشم بە خوێن ئەشۆم
ئەمڕۆ وەک دوێنێ، سبەی ترسناک
کێدێ ببینێ، دڵێکی غەم ناک ؟
دۆزەخە ژیان، هیوای مەرگ ئەخۆم!!

کاتێک ئەو هەستەی لە ناخت هەبوو چیتر لە ناختا نییە ،کاتێک ئەو دەنگ و ژاوەژاوەی سەرت چیتر لە سەرتا نییە ، ئەو کاتەی لە ناو...
26/07/2023

کاتێک ئەو هەستەی لە ناخت هەبوو چیتر لە ناختا نییە ،
کاتێک ئەو دەنگ و ژاوەژاوەی سەرت چیتر لە سەرتا نییە ،
ئەو کاتەی لە ناو گەرمەی قەرەباڵغی دایت و تۆ تەنهایی،
کاتێک گەرووت پڕ ئازارە و هاوار ناختی خواردووە ،
بەڵام ئەڵێی باشیت ........
ئەو کاتە لە من تێدەگەی کە دەڵێم : مــن بــاشــم هیچم نییە

شیعر دەخوێنمەوە. عەوداڵی دێڕێكم بۆ ئێستای من وترابێ. منێكی خەفەبوو، مات و زمان قووتدراو. دەتەوێ بمبینی و لێتەوە دوورم. د...
20/10/2022

شیعر دەخوێنمەوە. عەوداڵی دێڕێكم بۆ ئێستای من وترابێ. منێكی خەفەبوو، مات و زمان قووتدراو. دەتەوێ بمبینی و لێتەوە دوورم. دەمەوێ بتگەمێ و ڕێیەك نییە. ژیان هیچ عەدالەتێكی تیا نەماوە. ملیۆنان دڵدار ڕۆژانە یەك دەبینن و من و تۆیان تێدا نین. ژیان پێكەوەبوونێكی من و تۆ قەرزارە.🤍

-ئاشتی كۆچەری

چیە ئەم چاییە؟ ماندوویت، دەیخۆیت، ماندوێتیت دەردەچێت. دڵتەنگیت، دەیخۆیت، کەیفت ساز دەبێت. نازانیت چ قوڕێک بکەیت بە سەرتد...
14/09/2022

چیە ئەم چاییە؟
ماندوویت، دەیخۆیت، ماندوێتیت دەردەچێت.
دڵتەنگیت، دەیخۆیت، کەیفت ساز دەبێت.
نازانیت چ قوڕێک بکەیت بە سەرتدا، دەیخۆیت، ھەر نازانیت چ قوڕێک بکەیت بەسەرتدا.
ئەمەیان پەیوەندی بە چاییەوە نیە.
ھیچکات، ھیچکەسێک نازانێت چ قوڕێک بکات بەسەریدا.

[پیاڵەی دووەم تێدەکات].

هەتازیاتر هەست بە تەنیایی بکەمزیاتر بیر لە تۆ دەکەمەوەئەگەرچیئەزانم نە تۆ دێیت و نە تەنیایی تەواو دەبێت،بەڵامبە دەست من ...
07/09/2022

هەتا
زیاتر هەست بە تەنیایی بکەم
زیاتر بیر لە تۆ دەکەمەوە
ئەگەرچی
ئەزانم نە تۆ دێیت و نە تەنیایی تەواو دەبێت،
بەڵام
بە دەست من نییە
دەبێت وابم چونکە مرۆڤ لە تەنیایدا
بیر لە جوانییەکان دەکاتەوە.

نەبەز گۆران

ئەزانی تۆ چۆنیت..هێمنیت لە سەر خۆ ئەدوێیت ..،باش لەگەڵ هەمووان ڕادێیت ، زۆر خۆ ڕاگریت ،تۆئاشقی بەهاریت ، حەزت لە رەنگی ش...
27/07/2022

ئەزانی تۆ چۆنیت..
هێمنیت لە سەر خۆ ئەدوێیت ..،باش لەگەڵ هەمووان ڕادێیت ، زۆر خۆ ڕاگریت ،
تۆئاشقی بەهاریت ، حەزت لە رەنگی شینە ،تۆ لە شنە بایەکی فێنک و لە بۆنی یەکەمین باران ئەچیت هێندە خەم ڕەوێنیت،
لە کڵۆیەک لە هەور و لە تاڵێک لە نێرگز ئەچیت هێندە ناسکی دڵت تەنها بە خۆشەویستی ئەشکێت
تۆ لە هیچ کەس ناچیت لە خۆم نەبیت
تۆ گەر لە من نەچیت ناتوانم بتخوێنمەوە...!!💛💙

"باران حەکیم"

ئەم تێکستە بە کێ دەڵێی...؟؟

پیاسەکان بەهانەندەمەوێت بتبینمئای چ غەدرێکەلەم شارە بچووکەی ئێمەڕۆژانە لە بازاڕ ئەو هەموو مرۆڤە دەبینمجگە لە تۆ!دیار نیت...
01/07/2022

پیاسەکان بەهانەن
دەمەوێت بتبینم
ئای چ غەدرێکە
لەم شارە بچووکەی ئێمە
ڕۆژانە لە بازاڕ ئەو هەموو مرۆڤە دەبینم
جگە لە تۆ!
دیار نیت، دڵم تەنگە بۆ دیدارت
ئەوە تۆ بۆ کوێ چوویت؟

دوانامەی کافکا بۆ خۆشەویستەکەی کۆتا نامەی کافکا بۆ مێلینای خۆشەویستی:دەمانتوانی شتەکان چاک بکەینەوە ، تۆ ببیتە کەسە باشە...
12/04/2022

دوانامەی کافکا بۆ خۆشەویستەکەی

کۆتا نامەی کافکا بۆ مێلینای خۆشەویستی:

دەمانتوانی شتەکان چاک بکەینەوە ، تۆ ببیتە کەسە باشەکە و کەمێک سازش بکەیت وەک ئەوەی من کردم

دەتتوانی بەردەوام بیت لە وتنی بەیانیت باش لە بەیانیان و منیش چاوەڕوانی بەیانی بوبام بۆ ئەوەی پێم بڵێیت و وە شەوانیش شەوشادم لێ بکەیت و منیش دوای تۆ گەردون دابخەم

ئەوەی کە هەستی پێ دەکەم خۆشەویستی نیە ئەی مێلینا ، وە ڕەنگە خۆشەویستی بێت بەڵام نەک بەو شێوەیەی تۆ وێنەی دەکەیت

ئەمەیان گەورەترە لە خۆشەویستی
من ئێستا بێ ڕۆح و بێ هەستم و هیچ شتێکم
نیە

هەرگیز ڕۆژێک وەک ئێستا هەستم نەکردوە کە پێویستم بە کەسێکە

بڕوام پێ بکە مێلینا تۆ جوانترینی لە ناو ناشرینیەکان و تۆ بریتیت لە ژیانی من بە هەمو ڕەگە نائومێدیەکانیەوە

زۆر بیرت دەکەم ، زیاتر لەوەی کە خەیاڵم کردبو دەربارەی ئازاری لەدەست دان

داخستنی دەرگاکەت سودی چیە ئەگەر ڕۆحم بە دیواری ماڵەکەت هەڵواسرابێت ، تۆ ئێستا چەند زیاتر دور دەکەویتەوە زیاتر تامەزرۆی بینینت دەبم

بیرت دەکەم

بەڵێن بێت ئەمە کۆتا شت بێت کە بۆتۆی دەنوسم

خوات لەگەڵ گەورەکەی من.
——-

ئەم TV  لەعنەتیەشڕۆژێک ئەڵێتبەفرێکی زۆر وڕۆژێک ئەڵێت بارانێکی چڕ وڕۆژێکی تر ئەڵێت زریانێکی توند وڕۆژێک ئەڵێت بومەلە...
04/01/2022

ئەم TV لەعنەتیەش
ڕۆژێک ئەڵێت
بەفرێکی زۆر و
ڕۆژێک ئەڵێت بارانێکی چڕ و
ڕۆژێکی تر ئەڵێت زریانێکی توند و
ڕۆژێک ئەڵێت بومەلەرزەیەکی بەهێز و
ڕۆژێک ئەڵێت پەتایەکی کوشندە و
ڕۆژێک ئەڵێت
جەنگێکی وێرانکەر بەڕێوەیە،
کەچی ڕۆژێک ناڵێت تۆ بەڕێوەیت!

ھەندێ ئیش ھەیەپیاوانەیە،دەبێت پێی ڕازی بیتبۆ نموونە،خۆشویستنی ژنیک ..|ڕیحانە تحویلی
21/12/2021

ھەندێ ئیش ھەیە
پیاوانەیە،دەبێت پێی ڕازی بیت
بۆ نموونە،خۆشویستنی ژنیک ..

|ڕیحانە تحویلی

02/04/2021

هـۆی شـەیـدابـوونـی ڪـچـێـك جـوانـی پـیـاو نـیـە
پـیـاوێـك هـەمـیـشـە جـوانـە ♡
ڪـاتـێـك بـریـنـەڪـانـی دڵـی ڪـچـێـك
سارێژ دەکات🌚🖤

#.xozga__

💙🌍

Address

As Sulaymaniyah

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when __.xozga__ posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Establishment

Send a message to __.xozga__:

Share

Category