نالی ئارت

نالی ئارت فیلمسازی و کاستینگ و دراما و ڕیکلامی هونەری و کلیپ .

22/01/2023
له‌و وێستگه‌كانی🎞️هونه‌رمه‌ند (كه‌مال سابیر)🎬🌺 1944 _ 1997ساڵی 1964 - 1965 خانه‌ی مامۆستایانی ته‌واو كردووه.ساڵی 1969 ده...
20/01/2023

له‌و وێستگه‌كانی🎞️هونه‌رمه‌ند (كه‌مال سابیر)🎬🌺
1944 _ 1997
ساڵی 1964 - 1965 خانه‌ی مامۆستایانی ته‌واو كردووه.
ساڵی 1969 ده‌ستی به‌كاری هونه‌ری كردووه.
تاكو ساڵی 1972 ئه‌ندامی تیپی هاوڕێ یانی گه‌زیزه بووه.
ساڵی 1973 ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ری تیپی پێشڕه‌وی شانۆی كوردی بووه.
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان بووه ساڵی (1983-1993) ئه‌ندامی كۆمیته‌ی باڵای یه‌كێتی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان بووه.
ئه‌ندامی سكرتاریه‌تی ئه‌نجوومه‌نی باڵای یه‌كێتی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان بووه.
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری ته‌له‌ڤزیۆنی گه‌لی كوردستان بووه ساڵی 1991.
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری به‌رنامه‌ی كه‌شکۆڵ بووه.
به‌ڕێوبه‌ری ته‌له‌ڤزیۆنی هه‌رێمی كوردستان بووه ساڵی (1994-1995).
لە 1983-1984 بوێرانه‌ كۆمێته‌ی شاروشاخی یه‌كێتی هونه‌رمه‌ندانی كوردستانی به‌یه‌كه‌وه گرێ داوه.
لە ساڵی 1996-1997 سه‌رپه‌رشتیاری هونه‌ری بووه له مه‌ڵبه‌ندی هۆی فێركردن.
له به‌رواری2ی6ی1997 دڵه مه‌زنه‌كه‌ی له لێدان كه‌وت و ماڵئاوایی له هونه‌ر و خۆشه‌ویستانی كرد و به‌م كۆچه‌ی كه‌لێنێکی گه‌وره‌ی له هونه‌ری كوردیدا دروست كرد🌹

فیلمسازی کورد" شەهرام عەلیدی " لە نێوان 10 باشترین فیلم سازی فیستیڤاڵی "کن" فیلمسازی کورد شەهرام عەلیدی لە نێوان 10 باشت...
18/01/2023

فیلمسازی کورد" شەهرام عەلیدی " لە نێوان 10 باشترین فیلم سازی فیستیڤاڵی "کن"
فیلمسازی کورد شەهرام عەلیدی لە نێوان 10 باشترین پرۆژەی بەرچاوی دنیا لە شەست و پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی کانی 2012 هەڵبژێردرا.
بە پێی راگەیاندنی گشتیی ئەم پرۆژەیە، "ئەو گۆڕستانەی کە هەموو رۆژ ێک ترێی دەدا" A Cemetery Which Breeds Grapes Every Morning نوێترین پرۆژەی سینەمایی فیلمسازی سنەیی شەهرام عەلیدی لە نێوان 10 باشترین پرۆژەی بەرچاوی دنیا لە بەشی "سینەمای جیهان لە کان" cinema du monde لە شەست و پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی کانی 2012 هەڵبژێردرا.
بەشی "سینەمای جیهان لە کان" کە بە بەشی کەشف و ناساندنی پرۆژە سینەماییەکانی جیهان ناسراوە، هەموو ساڵێک 10 سیناریۆ و 10 دەرهێنەری سەرکەوتووی دنیا دەستنیشاندەکات کە ئەمساڵ لە نێوان 140 سیناریۆ لە 50 وڵاتی جیهان، 10 باشترین پرۆژەی بەرچاوی دنیا هەڵبژێردراون کە نوێترین پرۆژەی سینەمایی شەهرام عەلیدی بە ناوی "ئەو گۆڕستانەی کە هەموو رۆژ ێک ترێی دەدا" لە تەنیشت 10 سیناریۆی دەرهێنەرەکانی وڵاتانی شیلی، برازیل، ڤێیەتنام، ماداگاسکار، پاراگوئا، روواندا، برێمە، تونس و فلستین بەرچاودەکەێت.
ئەم 10 دەرهێنەرەی دنیا لە لایەن دوو هونەرمەندی ناوداری سینەمای جیهان لەوانە: ئەکتەر و ئەستێرەی ناوداری سینەمای جهان "ماریا دێ مێدریووس" Maria de Medeiros و دەرهێنەری ناوداری دنیا "ئیلیا سولەیمان" Elia Suleiman لە فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی کانی 2012 هاوڕێیەتی دەکرێن.
ئەم 10 دەرهێنەرەی کە بۆ بەشی "سینەمای جیهان لە کان" دەستنیشانکراون لە رۆژانی 16 تا 25ی ئایار / مایۆی 2012 لە شەست و پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی کانی 2012 ئامادەدەبن تاکوو چەخماغەی بەرهەمهێنانی پرۆژەی هەڵبژێردراو و چوونەناو سینەمای جیهان لێبدەن.
سینەماکاری کورد شەهرام عەلیدی بە "سرتە لەگەڵ با" Whisper With the Wind یەکەمین فیلمی بڵندی سینەمایی خۆی لە بەشی پێشبڕکێی بەشی هەفتەی رەخنەگرانی شەست و دووەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی کانی 2009 لە وڵاتی فەرەنسا بەشداریکرد و سێ خەڵاتی سەرەکی ئەم بەشەی بەدەستهێنا، لەوانە: "خەڵاتی روانینی گەنج لە لایەن هەڵبژاردەی لاوانی ئەورووپا"، "خەڵاتی کەناڵی 5 تەلەفیزیۆنی فەرەنسا" و هەروەها "نمایشکردنی فیلمەکە لە سەرتاسەری فەرەنسا ـ لە لایەن ئەنجوومەنی سینەمای سەربەخۆ و سندووقی سەرەکی چالاکی کۆمەڵایەتی ACID/CCAS".
ئەم فیلمە لە درێژەدا بە بەشداری لە فیستیڤاڵی جۆراوجۆری فیلم لە سەرتاسەری جیهان، کۆمەڵێک خەڵاتی گرینگی بۆ هەرێمی کوردستان بەدەستهێنا، لەوانە:
ـ خەڵاتی رەخنەگرانی لاوی هیندستان یا خەڵاتی "دەروازەی زێوی هیند" لە بەشی کێبڕکێی یازدەیەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "مۆمبای" لە هیندستان
ـ خەڵات و مەدالیای شانازی زانکۆکانی هەڵبژاردەی فەرەنسا لە بیستەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی
فیلمە مێژووییەکانی "پساک" لە وڵاتی فەرەنسا
ـ خەڵاتی تایبەتی لێژنەی ناوبژیوانی شەشەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "ئامازۆن" لە وڵاتی بەرازیل
ـ خەڵاتی باشترین فیلم لە لایەن لێژنەی ناوبژیوانی زانکۆکانی براتیسلاوا لە یازدەیەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "براتیسلاوا" لە وڵاتی ئیسلۆڤاکیا
ـ خەڵاتی "دۆن کیشۆت" لە بیستەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "ترۆمسۆ" لە وڵاتی نەرویج
ـ خەڵاتی سەرەکی باشترین فیلم بۆ شەهرام عەلیدی و خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاوی بۆ ئەکتەری ناوداری سینەمای کوردستان عومەر چاوشین لە هەشتەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "ئۆرۆعەڕەب" (ئێمال) Amal لە ئیسپانیا
ـ خەڵاتی باشترین وێنەگرتن بۆ هونەرمەندی کرماشانی توورەج ئەسڵانی و باشترین ئەکتەر بۆ عومەر چاوشین ئەکتەری بەئەزموونی کورستان لە یەکەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "بەغدا" لە وڵاتی عێراق.

ده رهێنەر تکایە وازلەم کارە بهێنە ئەمەهاوڕێمە و ئەمەخزمە بەکاری دەهێنیت لەکارەکانت .
18/01/2023

ده رهێنەر تکایە وازلەم کارە بهێنە ئەمەهاوڕێمە و ئەمەخزمە بەکاری دەهێنیت لەکارەکانت .

بینەری نوێترین فیلمی ئەکتەری بەنێوبانگی کورد ماهیر حەسەن ببن.لە ڕۆژی هەینیی ١٣ یەنایەر، دەتوانن بلیتی فیلمی ژان لە سینەم...
17/01/2023

بینەری نوێترین فیلمی ئەکتەری بەنێوبانگی کورد ماهیر حەسەن ببن.
لە ڕۆژی هەینیی ١٣ یەنایەر، دەتوانن بلیتی فیلمی ژان لە سینەما سالم، بەردەست بخەن و لە ١٩ی یەنایەرو رۆژانی دوایی لە هەمان هۆڵی سینەما سالم، لەشاری سلێمانی بینەری ئەم فیلمەببن.
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن: 07718975747

بتەوێ  هونەرمەند بیت  دەبێت لەکۆتاییەکانی  ژیانت  نان نەبێ بیخۆیت  و دەربکرێت لەماڵ و  لەخەڵوەگەیەکی پیری بخەویت  . وەک ...
16/01/2023

بتەوێ هونەرمەند بیت دەبێت لەکۆتاییەکانی ژیانت نان نەبێ بیخۆیت و دەربکرێت لەماڵ و لەخەڵوەگەیەکی پیری بخەویت . وەک نمونەی هونەرمەند عومەر چاوشینت لێ دێ ... ئیتر ئێرە کوردستانە .. کەسیش قەدرت نازانێت و کەسیش نایەتە تەعزێکەشت ..

هونەرمەند لەم هەرێمە کەدەمرێ  ئینجا بیریان دەکەوێتەوە و وەسفی  دەکەن و شینی بۆدەکەن.
16/01/2023

هونەرمەند لەم هەرێمە کەدەمرێ ئینجا بیریان دەکەوێتەوە و وەسفی دەکەن و شینی بۆدەکەن.

Address

Salm Street
As Sulaymaniyah

Telephone

+9647700201999

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when نالی ئارت posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Establishment

Send a message to نالی ئارت:

Share

Category