27/09/2021
لە ئازاری ساڵی ١٩٩٣دا، کۆنفرانسێکی پاریسی ئەنجامدرا بۆ ئاھەنگگێڕان بەھۆی ١٠٠ ساڵی فیلمەوە,
ناوی Le cinéma vers son deuxième siècle بوو
بۆنەکە بەتەواوی چاوی خستبووە سەر سەدەی دووەمی سینەما و دەرھێنەرێکی دانیمارکی بانگھێشتکردبوو بەناوی (لارس ڤۆن تریەر) تاوکو قسەبکات.
پێش وتارەکەی نامیلکەی سوور درا بە ئەندامەکان کە بریتیبوون لە کەسە زۆر گرنگ و ناودارەکانی بواری سینەما تاوەکو ببێت بە ڕەمزی دۆگمای ٩٥
پێکەوە لەگەڵ (تۆماس ڤینتەربێرگ)ـدا، (تریەر) ئاگادارییەکی درووستکردبوو کە بە دەستی ئەنقەست لاسایی
Une certaine tendance du cinemaی (تروفاوت)ـی دەکردەوە
پاشان ڤینتەربێرگ و تریەر پێکەوە (سوێندی بێگەردی)ـیان خوارد کە تیایدا چەندین مەرجی توندیان دانابوو کە دەریدەخست ئایا فیلمێک بەشێکە لە دۆگمای ٩٥ یان.
ئەو مەرجانەش:
1. وێنەگرتن دەبێت لە شوێنێکی دیاریکراودا بێت، بەبێ ئامادەکردنی پاڵپشتی و کۆمەڵە کە مەنتقییەن بوونی نەبووە
2. دەبێت دەنگەکان ھەموویان ڕاستی و سرووشتی بن نەک درووستکراو، وەک ئەو مۆسیقایەی خۆیـ لە دیمەنەکەدا بوونی نەبووە.
3. ھەموو گرتەکان دەبێت بە دەست گیرابێتن، جووڵە و جێگیری و سابت بوون دەبێت ھەمووی بە دەست گیرابێت نەک درووستکراو.
4. دەبێت فیلمەکە رەنگاوڕەنگ بێت بەبێ ھەبوونی ڕووناکییەکی تایبەت. ئەگەر زۆر ڕوون نەبێت دەکرێت گڵۆپێکی بچووک بکرێت بە کامێراکەوە.
5. نابێت لێنزی کامێرا ھیچ فلتەرێکی پێوەبێت
6. نابێت ھیچ کردارێکی ڕووکەشانەی تێدا بێت.
7. بە ھیچ شێوەیەک نابێت نامۆیی و تەڵخی لە شوێنی تۆمارکردندا ھەبێت.
8. نابێت ھیچ چەشنێکی ھەبێت
9. فۆڕماتی فیلمەکە دەبێت ٣٥میلیمەتر بێت
10. دەرھێنەرەکان نابێت ناویان بھێندرێت
ئەگەر دۆگمای ٩٥ بەراورد بکەین لە جوولە سینەماییەکانی تر دەبینین مەرجە توندڕەوەکانی وایکردووە بە شێوەیەکی زۆر جیاواز دەربکەوێت و ھەموو کەسێک نەتوانێت خۆی لێبات، ئەمەش ڕێک مەبەستی درووستکەرانی جوولەکە بووە تاوەکو بتوانن بەتەواوی گۆڕانێک لە سینەمادا درووستبکەن
دۆگمای ٩٥ جەختی لەوە کردووە کە بەنرخییەکانی گێڕانەوەی چیرۆک و پێشکەشکردن و بابەتەکان بخاتەڕوو، ھەروەھا بەتەواوی ھەستانەوەیەک بوو دژی شتە دەستکردەکان وەکو ساوند ئێفێکت و کەرەستە دیجیتاڵییەکان، بەمەش وایکرد کە ئەو کەسانەی دەیانەوێت کاری سینەما بکەن زیاتر پشت بەخۆیان ببەستن و بیربکەنەوە.
هەروەها ھەموو فیلمێک توندڕەوانە یاساکانی بەسەردا جێبەجێ نەدەبوو، بەڵام دەبووایە دوای ھموو تەواوبوونێک دەرھێنەرەکە لیستێکی ئامادە بکردایە و ئەو خاڵانەی تیا بنووسیایە کە پێچەوانەی یاساکان بوون.
سێ ساڵ دوای بڵاوکردنەوە و ڕاگەیاندنی دۆگمای ٩٥ ەیەکەم فیلمی
ڤینتەربێرگ بڵاوبۆوە بەناوی (festen) سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستھێنا و بووە خاوەنی خەڵات
لە ئێستاشدا ٣٥ فیلمی شێوازی دۆگمای ٩٥ ھەیە.
ئامادکردنی/ لیزا ڕزگار