K.ART kurdistan for art

دیدار و گفتگویەکی هونەری بە میوانداری بەڕێوەبەرایەتی هونەر و ڕۆشنبیری بەڕێز فەرهەنگ غەفور، هونەرمەندی پڕ ئەزموونی گروپی ...
28/03/2022

دیدار و گفتگویەکی هونەری بە میوانداری بەڕێوەبەرایەتی هونەر و ڕۆشنبیری بەڕێز فەرهەنگ غەفور، هونەرمەندی پڕ ئەزموونی گروپی ڕەستاک بەڕێز فەرزاد مورادی، بەڕێوەبەری بەرنامەکانی گروپی ڕەستاک بەڕێز بێهزاد نەقی پور و هەروەها بەڕێوەبەری گشتی گروپی هونەری کەژاڵ حەسەنی، گفتگویەک بە ناوەڕۆکی بەرز ڕاگرتنی هونەر و پەرەپێدانی گۆرانی و موزیکی فولکلۆر لە ژینگەی نیشتمان و کوردستان، لەم دانیشتنە تەقدیرێکی چەند لایانە هەبوو لە لایەن بەڕێز فەرهەنگ غەفور وەک پاڵپشتی هونەر و هەروەها هونەرمەندانی ڕەستاک وەک هەڵگری میراتی هونەری فولکلۆر.
بە هیوای ڕوودانی کارگەلێکی هونەری و بیرەوەرییەکی جوان.

نشست و گفتگوی هنری با حضور مدیریت هنر و روشنفکری جناب آقای فرهنگ غفور، هنرمند پر سابقه گروه رستاک جناب آقای فرزاد مرادی و مدیر اجرایی ایشان جناب آقای بهزاد نقی پور و مدیریت موسسه هنری کژال حسنی با محوریت گسترش هنر آواز و ساز فلکلور و مهم دانستن و ارج نهادن چند سویە از طرف حمایتگران هنر و هنرمندان رستاک که میراثگیر هنر فلکلور.
به امید رخ دادن اتفاقات هنری و به یادماندنی در آینده.



Photo by: LaNa N. Rafeq

30/12/2021

بابام هەمیشە سەرمەشقم بووە.

27/12/2021
سەردار قادر و پێشانگای هەولێرلە گەڵ کردنەوەی پێشانگای (هەولێر) سەردانی دیمەنە جوانەکانی هەولێرمان کرد کە لە چاوی کامێراک...
16/12/2021

سەردار قادر و پێشانگای هەولێر

لە گەڵ کردنەوەی پێشانگای (هەولێر) سەردانی دیمەنە جوانەکانی هەولێرمان کرد کە لە چاوی کامێراکەی کاک سەردار چرکێندرا بوون، ڕازاندنەوەیەکی جوانی ئەنجام دابوو بۆ جوانتر کردنی ئەو پێشانگایە.
هەر بمێنن و بەرهەمدار بن.

گروپی هونەری ( k.art_ kurdistan for art) بە هاوکاری وەزارەتی پێشمەرگە و سەنگەر پارێزان و پێشمەرگەکان، لە ژێر درووشمی    ...
16/12/2021

گروپی هونەری ( k.art_ kurdistan for art) بە هاوکاری وەزارەتی پێشمەرگە و سەنگەر پارێزان و پێشمەرگەکان، لە ژێر درووشمی
هەڵمەتێکی تری خۆێن بەخشین بۆ گەڕانەوەی ژیانی ئەو نەخۆشانەی کە پێویستیان بە خۆینە ئەنجاممان دا.
لەم هەڵمەتە گروپی k.art بانگێشتی کەسایەتیە سەنگەر پارێزان و پێشمەرگەکانی کوردستانی کرد تاکو پێکەوە پێشەنگ بین بۆ بەخشینی ژیانێکی دووبارە.
وەکو بەڕێوەبەری گروپی هونەری kurdistan for art سوپاس و پێزانینم هەیە بۆ بەڕێز وەزیری پێشمەرگە بەڕێز شۆڕش ئیسمایل کە بانگێشتەکەمانیان بە هەند وەر گرت و ڕێگەیان بۆ ئێمە ئاسانتر کردەوە، هەروەها دەست خۆشی لە موقەدەم کەمال فەرماندەی، فەرماندەیی ئینزیبات دەکەین کە لە هەماهەنگی و بەخشینی خۆێن ئەرکی زۆریان کێشا.
لە ئێستادا هاوڵاتیانی تووشبوی نەخۆشی تالاسمیا و شێرپەنجە گرفتی دابین کردنی خوێنیان هەیە و ئەرکی ئێمەی هاونیشتمانیە بە هانایانەوە بڕۆین.
( بە داخەوە بە هۆی ناجێگیر بوونی تەندرووستیم نەمتوانی خۆم لەوێ ئامادە بم، هەر بۆیە جێگری بەڕێوەبەری kurdistan for art عەسەل ی خوشکم هەماهەنگیەکانی ئەنجام داوە، سوپاس بۆ بەڕێزیان)
رێکەوتی 15\12\2021 ڕۆژی چوارشەممە کاتژمێر 11 پێش نیوەڕۆ
شوێن؛ سەنتەری بانکی خوێنی هەولێر پشت نەخۆشخانەی رزگاری

گروپی هونەری ( k.art_ کوردستان بۆ هونەر) بە هاوکاری وەزارەتی پێشمەرگە  سەنگەر پارێزان و پێشمەرگەکان، لە ژێر درووشمی    ه...
12/12/2021

گروپی هونەری ( k.art_ کوردستان بۆ هونەر) بە هاوکاری وەزارەتی پێشمەرگە سەنگەر پارێزان و پێشمەرگەکان، لە ژێر درووشمی هەڵدەستێت بە هەڵمەتی خۆێن بەخشین بۆ گەڕانەوەی ژیانی ئەو نەخۆشانەی پێویستیان بە خۆینە.
لەم هەڵمەتە گروپی k.art بانگێشتی کەسایەتیە سەنگەر پارێزان و پێشمەرگەکانی کوردستان دەکات تاکو پێکەوە پێشەنگ بین بۆ بەخشینی ژیانێکی دووبارە.
لە ئێستادا هاوڵاتیانی تووشبوی پەتای کوڕۆنا و هەروەها نەخۆشی تالاسمی و شێرپەنجە گرفتی دابین کردنی خوێنیان هەیە و ئەرکی ئێمەی هاونیشتمانیە بە هانایانەوە بڕۆین.

تۆش لەم هەڵمەتە بەشدار بە

رێکەوتی 15\12\2021 ڕۆژی چوارشەممە کاتژمێر 11 پێش نیوەڕۆ
شوێن؛ سەنتەری بانکی خوێنی هەولێر پشت نەخۆشخانەی رزگاری

بانگەشە بۆ پێشانگای فۆتۆگەرافەری شاخەوانی(بڕاوەکانی یەکەم و دووهەم و سێیەم، خەڵاتی زێڕینیان پێ دەبەخشرێت)سڵاو و ڕێز:بەنا...
02/12/2021

بانگەشە بۆ پێشانگای فۆتۆگەرافەری شاخەوانی
(بڕاوەکانی یەکەم و دووهەم و سێیەم، خەڵاتی زێڕینیان پێ دەبەخشرێت)

سڵاو و ڕێز:
بەناوی گروپی هونەری kurdistan for art سوپاس و پێزانینی فراوانمان هەیە بۆ گشت ئەو شاخەوان و گروپانەی کە بانگهێشتی پێشانگای فۆتۆگەرافەری (کەشکۆڵی شاخەوانی) یان بە هەند وەرگرتووە و دەست ڕەنجی گەشتەکانیان کە دەکاتە ئەو فۆتۆە نایابانەی کە گرتوویانە، بۆمان ڕەوانیان کردووە.
هەر وەها لە سەر داواکاری زۆرێک لە بەڕێزان ماوەی ناردنی فۆتۆەکان درێژ دەکەین بۆ ماوەی (20) ڕۆژ.

بەم مەبەستە داوا لە تەواوی گروپە شاخەوانیەکان و شاخەوانان دەکەین کە لە کاتی شاخەوانی و گەشتەکانیان بۆ ناو سرووشتی کوردستان، ئەو فۆتوانەی کە لە ڕێگای کامێرای مۆبایل یان کامێرای فۆتوگەرافەری چرکاندوویانە، بۆ جیمەیڵی
[email protected]
بینێرن.

مەرجەکانی ناردنی فۆتوەکان بریتی دەبن لەم خاڵانەی خوارەوە

• فۆتۆ دەبێت پانتایی جوانی ژینگەی تێدا بێت.
• ئاماژە بە وەرز و کاتی زەمەنی فۆتۆ کرا بێت.
• ئاماژە بە شوێن و ناوچەی فۆتۆ کرا بێت.
• کەمتەرین ئدیت لە سەر فۆتۆ کرا بێت.
• هیچ ناو و لۆگۆیەک لە سەر وێنە نەبێت.
• ئاماژە کرابێت کە فۆتۆ بە چ کامێرایەک چرکێندراوە.
• ناوی سێیانی و ئەندامی کام گروپی شاخەوانین.
• مۆڵەتی ناردنی فۆتۆەکان تاکو 14\12\2021

29/11/2021

دانیشتنێکی سنەییانەی پڕ لە جوانی، لە گەڵ ئازیزانی سنە
جەلال مەلەکشا کۆمانی کردەوە
ناوی بەرز و یادی هەمیشەیی

Adresse

Democratic Republic Of The

Notifications

Soyez le premier à savoir et laissez-nous vous envoyer un courriel lorsque K.ART publie des nouvelles et des promotions. Votre adresse e-mail ne sera pas utilisée à d'autres fins, et vous pouvez vous désabonner à tout moment.

Partager