27/06/2025
سه‌ردانی پارلمانی نۆروێژ
رۆژی هه‌ینی رێکه‌وتی ٢٧ی٦ی ٢٠٢٥ له سەر داوای کۆمیته‌ی گشتی کۆمه‌ڵه‌ی کولتووری کوردی له نۆروێژ و قه‌بووڵ کردنی ئه‌ندام پارلمانی نۆروێژ سه‌ر به حیزبی راست (Høyre) ئه‌م و‌لاته له کاتژمێر ١٢،٠٠ هه‌یئه‌تی کومیته‌ی گشتی کۆمه‌ڵه‌ی کولتووری کوردی پێکهاتوو له قادر عه‌زیزبیگی به‌رپرس ، کامیل قادری به‌رپرسی به‌شی په‌یوه‌ندیه‌کان ، خوشکه ته‌وار ئه‌حمه‌دی به‌رپرسی کۆمه‌ڵه‌ی کولتووری کوردی ناوچه‌ی رۆمه‌ریکه‌ی سه‌روو له‌گه‌ڵ Tage Pettersen کۆبوونه‌وه‌یکی هاوبه‌شیان له سه‌ر کاره‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی کولتووری کوردی له نۆروێژ پێکهێنا.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا وێرای باس له چالاکه‌کانی کۆمه‌ڵه کولتوورییه‌کان و هه‌وڵی تێکه‌لاوی و لێک نیزیک بوونه‌وه و کاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌کانی دیکه له نۆروێژ، ٣ خاڵ وه‌ک داواکاریی له لایه‌ن کومیته‌ی گشتی کۆمه‌ڵه‌ی کولتووری کوردی له نۆروێژ به نووسراوه ته‌سلیم ئه‌و ئه‌ندام پارلمانه کرا و به‌ڵێنیان دا که به‌وردی به‌دواداچوون بۆ داواکاریه‌کمان بکه‌ن.
خاڵه‌کان بریتی بوون له:
١. سازدانی سمینارێک لەسەر هەڵبژاردنی پارلمانی نۆروێژ که ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و بۆچی دەبێت که‌سانی خاوه‌ن دەنگ مافی ده‌نگ‌دانی خۆیان به‌کاربێنن ؟
٢. سازدانی سیمینارێکی هاوبەشی کراوە لەسەر تێکه‌لاوی زۆرتری ڕێکخراوه‌کانی په‌نابه‌ران و رێکخراوه نۆروێژیه‌کان، به‌تایبه‌ت له روانگه‌ی حیزبی پارێزگاران.
٣. دروستکردنی گروپێک یان مانەوە لە پەیوەندیدا لەگەڵ کۆمەڵێک گروپی پەرلمانی تایبه‌ت به کاره کولتوورییه‌کان بۆ ئەوەی له کار و چالاکیه‌کان ئاگاداربن.
له کۆتاییێدا هه‌ردووک لا به تێروته‌سه‌لی راوبۆچوون خۆیان له سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه باس کرد.
کومیته‌ی گشتی کۆمه‌ڵه‌ی کولتووری کوردی له نۆروێژ
٢٧/٦/٢٠٢٥