Zamwa Museum

Call Website Contact the establishment

Zamwa Museum to 5:00 p.m. Closed on Fridays.

(Art Museum,Gallery and Cafè)

Zamwa the first Gallery and Art Museum in Kurdistan /Iraq was established in1995

Opening time (کاتی کردنەوە):
Open daily from 9:00 a.m.

25/10/2026

⁨ یادگارییەکانتان لە دڵی زاموا، هەمیشە زیندوو دەمێننەوە..🩵

#زاموا #سلێمانی ⁩

سێ خەڵات لە دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و مۆزەخانەی زاموا-وە بانگهێشتی کراوە بۆ پرۆژەی فۆتۆگرافی چاوی شاری شاران؛ پر...
22/10/2026

سێ خەڵات لە دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و مۆزەخانەی زاموا-وە

بانگهێشتی کراوە بۆ پرۆژەی فۆتۆگرافی چاوی شاری شاران؛ پرۆژەیەکی هاوبەشی نێوان دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و مۆزەخانەی زاموایە بۆ یادی دامەزراندنی شاری سلێمانی، هەڵبژێردراوی یەکەم، دووەم و سێیەم خەڵات دەکرێن لە مەراسیمێکی تایبەتدا.

مەرجەکان:
۱. ستایلی فۆتۆ پێویستە city scape بێت.
واتە دەبێت ناو شاری سلێمانی بێت.
۲. فۆتۆی رەنگا و رەنگ پەسەند دەکرێت.
۳.شێوازی وێنەگرتن دەبێت لاندسکەیپ بێت و کوالێتی فۆتۆکە ٦ مێگاپیکسڵ بێت.
٤. بەشداربوو بە یەک فۆتۆ بەشدار بێت.
٥. لەڕێگەی تیلیگرامەوە فۆتۆکانتان دەتوانن بنێرن ژمارەی تێلگرام 07714612929
٦. زیرەکی دەست کرد بەهیچ شیوەیەک نابێت بەکاربێت بۆ دەسکاری فۆتۆکان.
۷. مافی کۆپی رایتی فۆتۆکان دەگەڕێتەوە بۆ پرۆژەی فۆتۆگرافی چاوی شاری شاران

کاتەگرنگەکان
رۆژی بڵاوکردنەوەی بانگهێشتی کراوە
١٥-١٠-٢٠٢٦
دوا کات بۆ وەرگرتنی فۆتۆکان
١-١١-٢٠٢٦
رۆژی هەڵسەنگاندنی فۆتۆکان
۲و۳/ ۱۱ /۲۰۲٦
رۆژی کردنەوەی پیشانگەکە
١١-١١-٢٠٢٦

18/10/2026

سەردانی منداڵانی باخچەی مۆنتیسۆری کۆمار بۆ مۆزەخانەی زاموا.
بەمەبەستی ئاشنا بوون بە کلتوور و هونەری کوردی و دەوڵەمەندکردنی زانیاریان سەبارەت بە مۆزەخانە و گەلەری لە کوردستاندا ، ئەمەش پاش هەماهەنگیی نێوان هەردوو لا دێت کە مۆزەخانەی زاموا وەک ڕێکارێکی نەریتی پەیڕەوی دەکات ♥️

#زاموا ⁩⁩⁩⁩

15/10/2026

بانگهێشتی کراوە بۆ
پرۆژەی فۆتۆگرافی چاوی شاری شاران
پڕۆژەی هاوبەشی نێوان دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و مۆزەخانەی زاموا بۆ یادی دامەزراندنی شاری سلێمانی
مەرجەکان
۱. ستایلی فۆتۆ پێویستە city scape بێت
واتە دەبێت ناو شاری سلێمانی بێت .
۲. فۆتۆی ڕەنگاو ڕەنگ پەسەند دەکرێت.
۳.شێوازی وێنەگرتن دەبێت لاندسکەیپ بێت ، وە
کوالێتی فۆتۆکە 6Mb مێگاپیکسڵ بێت.
٤. بەشداربوو بە یەک فۆتۆ بەشدار بێت .
٥. لە ڕێگای تیلیگرامەوە فۆتۆکانتان دەتوانن بنێرن ژمارەی تێلگرام 07714612929
٦. زیرەکی دەست کرد بەهیچ شیوەیەک نابێت بەکاربێت بۆ دەسکاری فۆتۆکان.
۷.مافی کۆپی ڕایتی فۆتۆکان دەگەڕێتەوە بۆ پرۆژەی فۆتۆگرافی چاوی شاری شاران

کاتەگرنگەکان
ڕۆژی بڵاوکردنەوەی بانگهێشتی کراوە
١٥-١٠-٢٠٢٦
دوا کات بۆ وەرگرتنی فۆتۆکان
١-١١-٢٠٢٦
ڕۆژی هەڵسەنگاندنی فۆتۆکان
۲و۳/ ۱۱ /۲۰۲٦
ڕۆژی کردنەوەی پیشانگەکە
١١-١١-٢٠٢٦

#زاموا

⁨ ⁨ مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتی زاموا بۆ کورتەڤیدیۆ بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو، خەڵاتەکان بە بەشداربووانی خەڵاتکراو پێشکەش ...
08/10/2026

⁨ ⁨ مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتی زاموا بۆ کورتەڤیدیۆ بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو، خەڵاتەکان بە بەشداربووانی خەڵاتکراو پێشکەش کران.

سوپاس و دەستخۆشییەکی زۆر بۆ هەموو بەشداربووان، کە بە بەشداری و داهێنانی خۆیان جوانی و مێژووی زاموایان زیاتر پیشان دا.

بە هیوای بەردەوامبوونی داهێنان و سەرکەوتنتان.💐🙏🏻♥️

⁩⁩

05/10/2026

#زاموا #سلێمانی⁩⁩⁩⁩⁩⁩⁩

29/09/2026

دیداری بەرنامەی کوردسات مەگەزین لەگەڵ ئاودێر عوسمان سەبارەت بە پیشەنگەی ڕەنگەکانی زاموا لە وەرزێکی نوێدا .
کە تێیدا ٣٣ هونەرمەند بە ستایلی جیاواز بەژداریان تێدا کردووە ، پیشەنگەکە بۆ ماوەی مانگێک بەردەوامە.

20/09/2026

⁨ هونەر زمانی زیندووی نەتەوەکەیە و لێرەدا، مۆزەخانەی زاموا هەردەم لە خزمەتی پاراستنی ئەم سامانە کەلتوورییە گرانبەهایەدایە.

بە شانازییەوە، پێشانگاکەمان کە دوێنێ دەرگاکانی بەڕووی خۆشەویستاندا کردەوە، کۆکەرەوەی بەرهەمی ٣٣ هونەرمەندی بەتوانایە؛ کە هەر کارێک ڕەنگدانەوەی داهێنان، ناسنامە و بینینێکی جوانی هونەرمەندەکەیەتی.
ئەم تابلۆ و کارە هونەرییانە تەنها نمایشێک نین، بەڵکو دەنگدانەوەی پشتگیری ئێمەن بۆ توانا و داهێنانی ئەوان، تا ببنە بەشێکی درەوشاوە لە چیرۆکی کەلتووری کوردی.

سوپاس بۆ هەموو ئەو هونەرمەند و دۆستانەی کە دوێنێ بە ئامادەبوونیان پێشانگاکەیان زیندوو و پڕمانا کرد، و سوپاس بۆ بەردەوامیی ئەم هەنگاوە جوانە. پێشانگاکە بەردەوامە و چاوەڕێی ئامادەبوونی گشت لایەنین!

02/05/2026

کوردی
هەندێک شوێن هەن، کە تێیاندا دەتوانیت بۆنی مێژوو بکەیت. ژوور و پەیکەری ئەم تێکۆشەرە گەورەیە لە مۆزەخانەی زاموا، وەک ئەوە وایە مامۆستا خۆی لێرە بێت و بە خەندەیەکەوە چیرۆکی ژیانت بۆ بگێڕێتەوە. سەردانی ئەم گۆشە پڕ لە شکۆیە بکەن و لە نزیکەوە هەستی پێ بکەن.

العربية
هناك أماكن يمكنك فيها استنشاق رائحة التاريخ. غرفة وتمثال هذا المناضل الكبير في متحف زاموا، يشعرانك وكأن الأستاذ حاضرٌ هنا، يروي لك قصص الحياة بابتسامته المعهودة. تفضلوا بزيارة هذا الركن المليء بالهيبة واختبروا هذا الشعور عن قرب.

English

There are places where you can literally breathe in history. The room and the statue of this great leader at Zamwa Museum make you feel as if he is right there, sharing life stories with his iconic smile. Visit this prestigious corner and experience the legacy firsthand.

#زاموا #سلێمانی #کوردستان #مێژوو #ڕەسەنایەتی
#السليمانية #ثقافة

23/04/2026

زاموا، یادگارییەکان بێ بەرامبەرن!
مۆزەخانەی زاموا دەرگای بۆ هەمووان واڵایە. وەک ناوەندێکی فەرهەنگی و مێژوویی، زاموا بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنێت کە وێنەگرتن و سەردانکردنی ئەم شوێنە بۆ هەمووان بێ بەرامبەرە.
با وێنە و یادگارییەکانتان لە ناو ڕەسەنایەتی زاموا و تابلۆکاندا، هەستی مێژووی هەبێت
ناونیشان ، سلێمانی - بازاری شوشە - ئەسحابەسپی - جادەی کاوە
#زاموا #سلێمانی #وێنەگرتن #بەخۆڕایی #مێژوو #کوردستان #سروشت

Address

Iraq, Kurdistan-Sulaymaniyah-Ashaba Spi/Kawe Street/Shwsha Bazaar عێڕاق/هەرێمی کوردستان،سلێمانی،شەقامی کاوە،ئەسحابەسپی،بازاڕی شووشە
Sulaymaniyah

Opening Hours

Monday 09:00 - 17:00
Tuesday 09:00 - 17:00
Wednesday 09:00 - 17:00
Thursday 09:00 - 17:00
Saturday 09:00 - 17:00
Sunday 09:00 - 17:00

Telephone

+9647736991597

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Zamwa Museum posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Establishment

Send a message to Zamwa Museum:

Shortcuts

Share