Galawezh

Galawezh بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ

خۆشحاڵین بە ئامادەبوونتان لەکۆڕی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی (ئیکۆلۆژیای میدیا، ململانێی مانەوە لە ژینگەی نوێی میدیادا)...
26/09/2026

خۆشحاڵین بە ئامادەبوونتان لەکۆڕی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی (ئیکۆلۆژیای میدیا، ململانێی مانەوە لە ژینگەی نوێی میدیادا) لە نووسینی (د.کۆڤان حسێن سەعدو)..
لە کۆڕەکەدا کتێبەکە بە دیاری بەسەر ئامادەبواندا دابەش دەکرێت..

ڕۆژی سێشەممە ۲٠۲٦/۹/۲۹
کات: ۳:۳٠ پاش نیوەڕۆ
شوێن: هۆڵی شەهید ئازاد هەورامی ـ بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ

ئەڵماس خانی کەنوولەیی کرماشانی
26/09/2026

ئەڵماس خانی کەنوولەیی کرماشانی

ئەمڕۆ سیانزە ساڵ بەسەر کۆچی دوایی هونەرمەند (جیهاد دڵپاک) تێدەپەڕێت..
25/09/2026

ئەمڕۆ سیانزە ساڵ بەسەر کۆچی دوایی هونەرمەند (جیهاد دڵپاک) تێدەپەڕێت..

بە بۆنەی چلەکەیەوەسلێمانی لە  (شار)ی حسێن عارف و حسێن عارف لە کتێبخانەکەی کەرکوکداستران عەبدوڵلانیوەی هەشتاکانی سەدەی را...
25/09/2026

بە بۆنەی چلەکەیەوە

سلێمانی لە (شار)ی حسێن عارف
و حسێن عارف لە کتێبخانەکەی کەرکوکدا

ستران عەبدوڵلا

نیوەی هەشتاکانی سەدەی رابردوو بوو کە لە کتێبخانەی ئاسۆ پارچە کاغەزێکی مژدە هەڵواسرابوو گوایە یەکەم رۆمانی مامۆستا حسێن عارف بەم زوانە بڵاودەبێتەوە ، کێ گەرەکێتی با ناوی ناونووس بکا. ئەمە نەریتێکی جوانی مامۆستا جەبار ئاسۆ بوو وەختێک بەرهەمی دەگمەن دەگەیشتە کتێبخانەی گەورەی شارەکە . چی کتێبێک لە رۆمانێکی کوردی دەگمەنترە؟

رۆمانی شار بۆ یادی دوو سەد ساڵەی سلێمانی نووسراوە ، بەڵام ئەهلی حەرفی کوردیش لە کەرکوک خۆیان بە خاوەن دەزانن و نیازیانە بزانن عەرابی (چای شیرین) چۆن مێژووی شارە دژوارەکەی خەوی لە چاوی داگیرکەران زڕاندووە، تۆمار دەکات و چی لەبارەوە دەڵێت ؟
(شار ) هات و شارەکەی ئێمەشی وەک ئاگرەکەی باباگوڕگور رووناک کردەوە.
حەرفی کوردییە و ئەنێشەی ئەدیبی کوردە.. وەک دەرمانە بۆ زامی کەرکوک و وەک موغەزییە بۆ دەردی تەعریب.

خۆی رۆمانی کوردی تا ئەو دەمە بە پەنجەکانی دەست دەژمێردران، کەم و کەمچاپ بوون، (شوانی کورد ) و قەڵای دمدمی سەیدا عەرەبی شەمۆ لە ودیو قەفقاس خۆی بە سەنگ و ئیعتبارەوە نمایش دەکرد ، (پێشمەرگە)ی دکتۆر رەحیمی قازی لە مەهاباد و (ژانی گەل) مامۆستا برایم ئەحمەد (بلە)لە باشوور و (هەرەس) ی قاچاخی کاک محەمەد موکری لە جوگرافیای شۆرش تەنها لە ئەڵقەی متمانەپێکراوان دەسوڕایەوە. ئیتر وردە وردە ئەدەبی کوردی لە نێوان چیرۆکی درێژ و کورتەی رۆمان و نۆڤڵێتدا گرێی رۆمانیشی تێپەڕاند . (نازە)ی رۆح سووکی کاک ئیسماعیل رۆژبەیانی و (زەلیل)ی کاک حیسام بەرزنجی و (پایزە خەون)ی م محەمەد مەولود(مەم) دەبوونە شنەی با کە دەڵودەروونیان ئارام دەکردەوە و چاوی چاوەڕوانیان کەمێک تێر دەکرد.
هەر چیرۆکێکی تری درێژ کە ئەدیبێک دەینووسی تەمەنای رۆمانی زیاتر و زۆرتریان دەگەشاندەوە.
هەر رۆمانێکی گەورە حەمەدۆک ، یەشار کەمال کە مامۆستایان شوکر مستەفا و عەبدوڵلا حەسەنزادە دەیانخستە کتێبخانەوە، لەبەر نازداری و ناوازەیی وەرگێڕان و کورداندنیان حیسێبی رۆمانێکی خۆماڵی بۆ دەکرا. کرمانج نووسیویەتی و باسی کورد و کوردەواری دەکا و دەستێکی پاک و ئەمینیش بۆی هێناوین، ئیتر بۆ نەیخەینە سەر ەەف و سەرسەرمان؟
بگرە پەخشانی جوانی چیانشینی داغستانی ، کاک رەسول حەمزاتۆفیش ، بە وەرگێڕانی عەزیز گەردییەوە هەر هەوبوو هەو. بەشیر موشیر گوتەنی لە چین و ماچینی قەرەباڵەغیش چەند ملێۆن کوردێک هەر هەن.

ئێمە چوزانین مامۆستا برایم ئەحمەد رۆمانی تری لە چەکمەجەی لەندەن حەشار داوە و (هاوار)ی تەباراش حەجێ جوندیشمان بە کرمانجی لاتینی هەس ، بەڵام م شوکر مستەفا لەبەر ئەولویەتی یەشار کەمال نەپەرژاوەتە سەر سۆراندنی؟ کاک عەبدوڵلا جەوهەریش ،وەک لێی دەگێڕنەوە قۆزێکی کاژیک بوو ، بوخچەی بەرهەمی زۆر بوو ئەمما رۆمانی (بەرەو کوردستان..)مان لێ نەبیستبوو.
زۆری پێنەچوو مامۆستا عەبدوڵلا سەراج قۆناغی (بارام ناوێک هەبوو) و (لاکێشە رووناکەکان)ی پێچایەوە و ئەویش مێژووی مانگرتنی گاورباغی لە رۆمانی (هەڵکشان بەرەو لوتکە) کردە ملوانکەی گەردەنی قەڵا.
قوربان شار شارە لە سلێمانی، بێت یان کەرکوک، دڵی بە شیعر و کورتە چیرۆک ئاو ناخواتەوە و هەر دەبێت رۆمانی هەبێت.
ئەمەی گوتم راگوزەری رۆمانی کوردییە تا کورد لە ساڵی ١٩٩١ راپەڕی و رۆمانی تری زۆر نووسران و دۆزرانەوە .
ئی کرمانجی و ئی سنە و دیاربەکریشی هاتەسەر.

مامۆستا حسێن عارف خۆشی لە کۆتایی هەشتاکان (ئەندێشەی مرۆڤێک) نووسی کە ئەویش چیرۆکی ژیانی هاووڵاتییەکی (شار)بوو، بەڵام کە سەرەتای نەوت چاپ کرا ناوبانگی کەوتە ژێر پاڵەپەستۆی بەسەرهاتەکانی راپەڕینەوە، بە زەماوەندی راپەرینی سلێمانیشەوە.
جا ئەمرۆ کە یادی ٢٤٠ ساڵەی سلێمانی بوو جێی خۆیەتی سڵاوێک بۆ مامۆستا حسێن عارف بنێرین کە چڵ ساڵ پێشتر دوو سەد ساڵەی (شار)ی لاواندەوە.
بە تەندروستی و تەمەنی درێژەوە.
شار بە رۆماننووس و رۆمانەکانی و کارەکتەری رۆمانەکانییەوە شارە.

بۆ ڕێزگرتن لە ژیان و مێژووی خوالێخۆشبوو ئەدیب و سیاسیی ناسراو "حسێن عارف" کۆڕێکی ماتەمینی ساز دەکرێت.شوێن: هۆڵی د. عیزەد...
23/09/2026

بۆ ڕێزگرتن لە ژیان و مێژووی خوالێخۆشبوو ئەدیب و سیاسیی ناسراو "حسێن عارف" کۆڕێکی ماتەمینی ساز دەکرێت.

شوێن: هۆڵی د. عیزەددین - شاری جوان
کات: ڕۆژی هەینی، ٢٥ی ٩ی ٢٠٢٦ - سەعات ٣ی پاشنیوەڕۆ

محەمەد ساڵحی حاجی شەریف، ناسراو بە حەمەی نێرگز، لەسەرەتای چلەکانی سەدەی ڕابردوو لە گەڕەکی کانی ئاسکانی شاری سلێمانی لەدا...
23/09/2026

محەمەد ساڵحی حاجی شەریف، ناسراو بە حەمەی نێرگز، لەسەرەتای چلەکانی سەدەی ڕابردوو لە گەڕەکی کانی ئاسکانی شاری سلێمانی لەدایکبووە، نازناوی «نێرگز» لە نێرگزی دایکییەوە بۆی ماوەتەوە و وەک ناوی ھونەری بەکاری ھێناوەتەوە، لەبەرئەوەی لە مناڵیدا دایکی ئەرکی بەخێوکردنی خۆی و 6 مناڵی دیکەی لە ئەستۆدا بووە و توانیویەتی گەورەیان بکات.
حەمەی نێرگز یەکێکە لە هونەرمەندە گۆرانیبێژە دیارەکانی کوردستان، ئەگەر چی ژمارەی بەرهەمەکانی کەمن، بەڵام هەر یەکێک لە گۆرانییەکانی شاکارێکی گۆرانی بەرزن و جگە لە گۆرانی وتنیش لە شانۆگەریی "جەنابی موفەتیش" بەشداریی کردووە.
ئەو هونەرمەندە شەوی 23ی ئەیلوولی 2013، بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی دوایی کردووە و لە گۆڕستانی گردی سەیوان بەخاک سپێردراوە.

وەجدي معەوەزلە جەنگەوە بۆ شانۆ ئا: نەرمین عوسمان محەمەد  وەجدي معەوەز نووسەر، دەرهێنەر و ئەکتەرێکی لوبنانی ـ کەنەدییە کە...
22/09/2026

وەجدي معەوەز
لە جەنگەوە بۆ شانۆ

ئا: نەرمین عوسمان محەمەد


وەجدي معەوەز نووسەر، دەرهێنەر و ئەکتەرێکی لوبنانی ـ کەنەدییە کە بەرهەمە شانۆییەکانی بە تێکەڵکردنی ئەزموونی کەسی، یادەوەری، جەنگ، دوورخستنەوە و پرسیارە قووڵە مرۆیی و ئەخلاقییەکان ناسراون. ژیانی ئەو بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر بەرهەمە هونەرییەکانی داناوە و ئەزموونی منداڵی و گەنجییەکەی بووەتە یەکێک لە سەرچاوە سەرەکییەکانی نووسینەکانی.

لە بەیرووتەوە بۆ دوورخستنەوە
وەجدي معەوەز ساڵی ١٩٦٨ لە بەیرووت لەدایک بوو و بەشێک لە منداڵییەکەی لە لوبنان بەسەر برد. بەهۆی شەڕی ناوخۆی لوبنانەوە، خێزانەکەی لە لوبنان جێی هێشت و سەرەتا چوونە فەڕەنسا و دواتر بۆ کەنەدا، لە (کێبێک) ژیا.
کتێبخانەی نیشتمانی فەڕەنسا دەڵێت معەوەز لە لوبنان لەدایک بووە و دوای بەسەربردنی منداڵییەکەی لەوێ، چووەتە فەڕەنسا و دواتر بۆ (کێبێک)، کە گەنجییەکەی لەوێ بەسەر بردووە.
خۆی لە چەند گفتوگۆیەکدا باسی ئەو گواستنەوە و کاریگەرییەکانی دوورخستنەوەی کردووە. لە گفتوگۆیەکی لە ساڵی ٢٠٢٤دا، باس لەوە دەکات کە ئەزموونی دوورخستنەوە ئارەزوو و حەزی ناسینی «ئەوی تر»ی لە لادروست کردووە.

دوورخستنەوە وەک بەشێک لە ناسنامە
بۆ معەوەز، دوورخستنەوە تەنیا گواستنەوە لە شوێنێک بۆ شوێنێکی تر نییە، بەڵکو ئەزموونێکی قووڵی ژیانییە کە کاریگەری لەسەر ناسنامە و بیرکردنەوەی داناوە. لە گفتوگۆیەکی کۆندا، کاتێک پرسیاری لوبنانی لەدەستچوو و منداڵییەکەی دەکرێت، معەوەز دەڵێت هەوڵ دەدات ڕێگای گەڕانەوە بۆ منداڵییەکەی بدۆزێتەوە و پارچە شکاوەکانی ئەو منداڵییە کۆبکاتەوە. هەروەها دەڵێت: (دوورخستنەوە، بە مانایەک، وڵاتێکە.) ئەم تێڕوانینە یارمەتیدەرە بۆ تێگەیشتن لەوەی بۆچی یادەوەرییەکانی لوبنان، منداڵی، جەنگ و پەیوەندییە خێزانییەکان لە بەرهەمەکانی ئەودا بەردەوام دەگەڕێنەوە.

شانۆ؛ ڕێگەی گەڕانەوە بۆ منداڵی
یەکێک لە تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی کاری هونەری معەوەز ئەوەیە کە شانۆی بۆ تەنیا شوێنێک بۆ نمایشکردن نییە، بەڵکو بووەتە ئامرازێک بۆ گەڕانەوە بۆ یادەوەری و پرسیارکردن لە رابردوو.
لە گفتوگۆیەیەکدا لە ساڵی ٢٠٠٩دا، ئەو بە وردی باس لە منداڵییەکەی لە لوبنان و ئەوە دەکات کە چۆن ئەزموونی ئەو ساڵانە و دواتر چوونە فەڕەنسا کاریگەری لەسەر ژیانی کردووە. هەروەها باس لە سەرەتای دەستپێکردنی بە نووسینی شانۆ دەکات. لە هەمان گفتوگۆدا، باس لەوە دەکات کە خوێندنەوەی ژیانی پیرۆزان و هەندێک لە نووسینەکانی عارفە موسڵمانەکان کاریگەری لەسەر بیرکردنەوە و هەستی هونەرییەکەی داناوە.

"سووتانەکان"؛ جەنگ و یادەوەری
یەکێک لە ناسراوترین بەرهەمەکانی معەوەز شانۆنامەی "سووتانەکان"" (Incendies) ـە، کە ساڵی ٢٠٠٣ نووسراوە و بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەزموونی جەنگی ناوخۆی لوبنان و کاریگەرییەکانی لەسەر تاک و خێزان پەیوەندی هەیە. لە گفتوگۆیەکی لەساڵی ٢٠٠٥ دا، معەوەز دەڵێت: کە هەوڵ دەدات بگەڕێتەوە بۆ منداڵییەکەی لە لوبنان و پارچەکانی ئەو رابردووە کۆبکاتەوە، و «سووتانەکان»یش بەشێکە لەو پرۆسەیە. ئەم شانۆنامەیە تەنیا چیرۆکی جەنگ نییە؛ بەڵکو پرسیار لە ڕەگ و ڕیشە، ناسنامە، یادەوەری، خۆشەویستی، تووندوتیژی و کاریگەرییە درێژخایەنەکانی جەنگ لەسەر نەوەکان دەکات.

خێزان و بێدەنگی
خێزانیش یەکێکە لە تەوەرە گرنگەکانی ژیانی وەجدي معەوەز و بەرهەمەکانی، ئەو باس لە ژینگەی خێزانی و منداڵییەکەی دەکات و کاریگەرییەکانی ئەو ژینگەیە لەسەر کەسایەتی و نووسینی شانۆیی خۆی ڕوون دەکاتەوە. هەروەها باسی ئەوە دەکات کە لە خێزانەکەی «بێدەنگی» بە شێوەیەکی ئاسایی نەبووە؛ ئەمەش ڕەنگدانەوەی خۆی لە بەرهەمە شانۆییەکانیدا هەیە.

هونەر و مرۆڤایەتی
معەوەز هونەر لە ژیانی خۆیدا لە ئەزموونی کەسی جیا نەکردووەتەوە، ئەوەی بەسەری هاتووە، لە منداڵییەوە لە لوبنان تا ژیان لە فەڕەنسا و کەنەدا، بووەتە ماددەیەکی سەرەکی بۆ بیرکردنەوە و نووسین. لە گفتوگۆیەکی لە ساڵی ٢٠٢٤ی دا، ئەو باس لە ئەوە دەکات کە چۆن ئەزموونی دوورخستنەوە کاریگەری لەسەر پەیوەندییەکەی لەگەڵ «ئەوی تر» داناوە و چۆن ئەو ئەزموونە لە ڕێگەی هونەرەوە بە پرۆژەیەکی مرۆیی و گەڕان بەدوای پەیوەندییە مرۆییەکان گۆڕاوە.
لە ساڵانی دواتردا، کتێبخانەی نیشتمانی فەڕەنسا ئاماژە بەوە دەکات کە نووسینەکانی بە زمانەکانی جیاواز وەرگێڕدراون و بە شێوەیەکی بەرفراوان لە جیهاندا بڵاوکراونەتەوە.
لە کۆتاییدا دەڵێین: ژیانی وەجدي معەوەز بە شێوەیەکی قووڵ لەگەڵ ئەزموونی جەنگ، دوورخستنەوە، منداڵی، خێزان و گەڕان بەدوای ناسنامە پەیوەندیدارە،ئەو لە ڕێگەی شانۆوە نەک تەنیا چیرۆکی خۆی، بەڵکو بەشێک لە یادەوەرییەکانی نەوەیەک دەگێڕێتەوە کە جەنگ و جودایی بەشێک بووە لە ژیانی. لەو ڕوانگەیەوە، شانۆی معەوەز دەکرێت وەک هەوڵێک بۆ گەڕانەوە بۆ رابردوو، تێگەیشتن لە برینەکانی مرۆڤ و دروستکردنی پەیوەندییەکی نوێ لەگەڵ «ئەوی تر» بخوێندرێتەوە.

سەرچاوەکان:
١-Le Monde گفتوگۆ لەگەڵ وەجدي معەوەز، ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤.
٢-Bibliothèque nationale de France (BnF) ناساندنی ژیان و کاری هونەری وەجدي معەوەز.
٣-France Culture زنجیرەی À voix nue لەگەڵ وەجدي معەوەز، ٢٠٠٩.
٤-WI swissinfo.ch گفتوگۆ لەگەڵ وەجدي معەوەد دەربارەی «Incendies»، ٤ی ئاداری ٢٠٠٥.
٥-BnF گفتوگۆ و ناساندنی وەجدی معەوەز و کارە هونەرییەکانی.

ناسیۆنالیزمی شیعر: لە خود ئاگایی نەتەوەییەوە بەرەو نێوانخودێتی سیاسیی کوردی
21/09/2026

ناسیۆنالیزمی شیعر: لە خود ئاگایی نەتەوەییەوە بەرەو نێوانخودێتی سیاسیی کوردی

بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ بۆ پێشوازی لە ساڵی نوێی خوێندن، لە ئاهەنگێکی تیپی هونەری منداڵانی سلێمانی بەسەرپەرشتی مامۆستا ...
20/09/2026

بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ بۆ پێشوازی لە ساڵی نوێی خوێندن، لە ئاهەنگێکی تیپی هونەری منداڵانی سلێمانی بەسەرپەرشتی مامۆستا مۆفەق عارف لهۆنی، خەڵاتی بەسەر سەرجەم منداڵە بەشداربووەکانی چالاکییەکاندا دابەشکرد.

فۆتۆ: هاوکار ئەیوب ـ بەختیار عەلی

«دڵی خۆم نییە لە سینەمدا»🎭نوێترین بەرهەمی ناوەندی شانۆی تاڤ-ە بە هاوبەشی چەتری کولتووریی سلێمانی  و پەیمانگای هونەرەجوان...
18/09/2026

«دڵی خۆم نییە لە سینەمدا»🎭

نوێترین بەرهەمی ناوەندی شانۆی تاڤ-ە بە هاوبەشی چەتری کولتووریی سلێمانی و پەیمانگای هونەرەجوانەکانی سلێمانی و بە هاوکاری دەزگای میدیایی کوردسات، شاکارێکی نوێیە لە نووسین و دەرهێنانی (دێرین حامید).

ڕۆژی ۲٠۲٦/۹/۲٠ و ڕۆژانی دوایی
کات: ٥ی ئێوارە

Address

Salm Street, Sulaimani
Sulaimaniya
گەڕەكی105،كۆڵانی41

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Galawezh posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share