22/05/2026
ئەمڕۆ بە شانازییەوە، کەمپینی مەیدانیی ناوەندی ژینگە و ئاوەدانکردنەوەی کوردستان، بە سپۆنسەری و پاڵپشتیی بەردەوامی د.تەها ڕەسوڵ بە سەرکەوتوویی جێبەجێ کرا.
ئەم هاوکاری و پشتیوانییە گەورەیە، سەکۆیەکی بەهێزە بۆ سەرخستنی پەیامی ژینگەپارێزی و بەرزڕاگرتنی بەهای پاکوخاوێنی لە سەرانسەری نیشتماندا.
بە پاڵپشتیی دڵسۆزانەی د.تەها، توانیمان هەنگاوێکی کرداری و کاریگەر بۆ پاراستنی سروشتی دڵڕفێنی کونەماسی و ناسنامە مێژووییەکەی بنێین.
ئەم هاوبەشییە نموونەییەی نێوان دەستپێشخەریی مەدەنی و پشتگیریی نیشتمانی، هێزی ڕاستەقینەی ئێمەیە بۆ خزمەتکردنی بێوچانی خاک و ئاوی کوردستان.
ناوەندەکەمان بەڵێن دووپات دەکاتەوە کە بە هاوکاریی خەمخۆران، هەموو هەینییەک لەم ڕێپێوانە پیرۆزەدا بەردەوام بێت و پێکەوە ژینگە بە پاکی ڕاگرین.
٢٢/٥/٢٠٢٦