Mam Newroz

Mam Newroz Kurdistán Mala Me Ye! Mam Newroz Mamê Me Ye!

من مام نەورۆزم
پیاوێکى میهرەبانی گەڕیدەم
دیارى دەبەخشمە هەموو منداڵان
سەردانى منداڵە نەخۆشەکان دەکەم و
دەبمە باوکى منداڵە بێ باوک و بێ کەسەکان .
منداڵە خۆشەویستەکان
ئیدى لەمەودا چیرۆکەکانى خۆمتان بۆ دەگێرمەوە.

21/03/2022

بـــۆ مــێــژوو «ڕوونكردنەوە»
«دواین قسە پێش كۆتایی ھێنان بە پڕۆژە گەورەكە»
|
«مام نەورۆز»
مام نەورۆز یەكێك لە پڕۆژە ھەرە گەورە و پێویستەكان لە كوردستان كە پێویستی بە سەپۆرتێكی جدی ھەبوو لەناو حوكومەت، دەسەڵات، كۆمپانیا گەورەكان، دەزگاكان، یان سەرمایەدارێكی ڕۆشنبیر و خەمخۆری خەڵكی كوردستان بۆ ئەوەی بكەوێتە سەرپێ، بەڵام لەگەڵ ھیچ لەمانە نەگەیشتین بە ھیچ شوێنێك چونكە ھیچ كەس و لایەنێك وەك پێویست خەمی منداڵانی نەبوو و بەلاشیەوە گرنگ نەبوو...
# مام نەورۆز:
یەکەم کارەکتەرى کوردیە لەسەر ئاستى جیهان"و یەکەم بڕاندى کوردیە هاوشانى کارەکتەرە بەنێوبانگەکانى جیهانی، وەک:(میکى ماوسى ئـەمریکى)"(شڕێکى فەڕەنسى)"(پیپى سویدى)"(عمو فیرۆزى ئیـَـرانى)"(ماجدى ئـیـماراتى)"(شەیبوبى عێـراقى)"(سندبادى عەرەبى)"(سمیرى میسرى)"(ئوسامەى سورى)"(ملا خوجەى تورکی)"(تان تانى بەلژیکى)"و ھی ئێمەش (مام نەورۆز )ی کوردى.
———
ئێمە وەك گرووپی مام نەورۆز كە لە «٥٠» كەسایەتی وپسپۆڕ و چالاكوان و ھونەرمەند و نووسەر و ئەكادیمیستی منداڵانی ھەرچوار بەشەكەی كوردستان پێكھاتبووین پلانێكی سێ ساڵیمان ھەبوو بۆ ئەوەی گۆڕانكارییەكی گەورە بكەین لە بواری خزمەتكردن بە سامانی ڕۆحی گەلەكەمان ئەویش منداڵانن، لەگەڵ پێشكەوتنی جیھان منداڵانی كوردستانی پێشدەخست و لەگەڵیدا تۆوی نیشتمانپەروەری و مرۆڤدۆستی و ژینگەدۆستی و ئاژەڵدۆستی و ژیان دۆستی لە دڵیان دەڕواند، پلانەكە ڕێگەیەك بوو بۆ ئەوەی ئاستی منداڵانی كورد لە ڕووی ھۆشیارییەوە بگەیەنێتە ئاستی ھۆشیاری منداڵانی وڵاتە پێشكەوتووەكان.
———
وەك گروپی «مام نەورۆز» دوای ئەو ھەموو ماندووبوون و ڕەنج و تێكۆشان و خەرجكردنی پارە و شەكەتییەی زیاتر لە «نۆ» ساڵ ھیوا ھەڵچنین و چاوەڕوانی، لێرەوە ڕایدەگەیەنین بۆ ھەمیشە پڕۆژەی «مام نەورۆز» سڕ دەكەین و ڕایدەگرین تا ئەو كاتەی سەركردەیەك یان كەسێكی ساماندار یان دەسەڵاتدار لەناو كورد ھەڵدەكەوێت و دروست دەبێت كە لە گەورەیی و پێویستی ئەم پڕۆژە تێدەگات.
———
واژوو
ستافی گروپی مام نەورۆز
١٩/٣/٢٠٢٢
ھەولێری پایتەخت

مام نەورۆز کێیە ؟:مام نەورۆز پیاوێکى میهرەبانى چیرۆکخوانە، کە لەناوچە شاخاوییەکانى کوردستان دەژیت، باغێکى گەورەى هەیە و ...
01/11/2021

مام نەورۆز کێیە ؟:
مام نەورۆز پیاوێکى میهرەبانى چیرۆکخوانە، کە لەناوچە شاخاوییەکانى کوردستان دەژیت، باغێکى گەورەى هەیە و لە پاڵ بەروبوومى باغەکەى گوڵى نێرگز دەڕوێنێت و ئەم گوڵانە دەفرۆشێت و دیارى بۆ منداڵان پێ دەکرێت، لە خودى چیرۆکى مام نەورۆز هاتووە کە مام نەورۆز داهاتى هەیە و پیاوێکى میهرەبان و خاوەن سامانە.
Mam Newroz


چیرۆکی مــــــــام نــــــــەورۆز  هەبوو نەبوو، پیرەمێردێک هەبوو، ناوی مام نەورۆز بوو؛ سەروڕیشی سپی وەک بەفر وابوو؛ هەمو...
31/10/2021

چیرۆکی مــــــــام نــــــــەورۆز


هەبوو نەبوو، پیرەمێردێک هەبوو، ناوی مام نەورۆز بوو؛ سەروڕیشی سپی وەک بەفر وابوو؛ هەموو ساڵێك یەكەم‌ ڕۆژی بەهار بە كڵاوێكی سپی گوڵگوڵی و، ڕانكوچۆغەڵێکی شین و كڵاشێکی هەورامییەوە، هەگبەیەكی پڕ لە دیاری و خەڵاتی دەدا بە شاندا و، لە چیاكانی كوردستانەوە دەهاتە خوارەوە و، مژدەی هاتنی بەهار و، ساڵی نوێی كوردەواریی دەگەیاندە هەموو منداڵان.
پیرەژنێكیش هەبوو ناوی دایە گوڵچین بوو، گۆرەوەی و دەستەوانە و شاڵ و کڵاوی بۆ منداڵان دەچنی. شوانەی کوڕی هێشتا یەک‌ساڵان بوو، باوكی نەما. ئیتر لەوەتەی زمانی پژابوو هەر داوای باوكیی دەكرد؛ دایە گوڵچینیش دەیگوت كوڕم مام نەورۆزی باوكت بە ڕێبواری دەژیێت و، شوێنی دیار نییە؛ ساڵێ جارێ بە دەستودیارییەوە سەرمان لێ دەدات.
ئیتر ئەوە بوو هەموو ساڵێک بەر لە داهاتنی بەهار و ساڵی نوێی كوردەواری، دایە گوڵچین و شوانە، هەر بەیانیی زوو، لە پێشوازیی مام نەورۆزدا ماڵە خنجیلانەكەی خۆیانیان بە گوڵ و ڕەیحانە و، سمڵ‌ و میخەك دەڕازاندەوە؛ ئیتر ئەوەندە ماندوو دەبوون، هێشتا خۆر ئاوا نەبووبوو، لە شەکەتیدا خەو دەیبردنەوە.
لەو دەمەیشدا مام نەورۆز بە خۆی و، هەگبە پڕ لە دیارییەكەیەوە دەهاتە ناو شار و، لەو پەڕی شارەوە پێدا دەهات سەری دەکردە هەموو ماڵێکدا، هەتا دەگەیشتە ماڵی دایە گوڵچین؛ کە دەیبینی شوانە و دایە گوڵچین خەویان پێدا کەوتووە، دڵی نەدەهات هەڵیان‌بسێنێت، بە ئاسپاییەک چەپکێ گوڵە نێرگزی دەخستە سەر سەرینەكەی دایە گوڵچین و، مشتێك گوێز و باوی و مێوژی دەخستە ناو كڵاوە چكۆلانەكەی شوانە و دەڕۆیشتەوە.
کە بەیانییەکەی، دایە گوڵچین و شوانە بە دەم بۆنی نێرگزەوە لە خەوا هەڵدەستان، بە زەردەخەنەیەکەوە سەیرێکی یەكترییان دەكرد و، دەیانزانی مام نەورۆز دوێنێ شەو گەڕاوەتەوە و، دیاری و خەڵاتیشی بۆ داناون؛ ئیتر شوانە دەچووە دەرەوە و هەواڵی مام نەورۆزی لە خەڵکەکە دەپرسی: "ئەرێ كەس مام نەورۆزی نەبینیوە؟" منداڵەكانیش دەیانگوت: "نەماندیوە بەڵام دیارییەکی بۆمان بە جێ هێشتووە!" شوانە هەموو ساڵێک دەیگوت: "مام نەورۆز باوكی خۆمە."
منداڵەكانی تریش دەیانگوت: "خۆ هەر باوکی تۆ نییە، باوكی هەموو منداڵانه‌و، کەسمان لە بیر ناکات."

Address

Erbil
Irbil

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Mam Newroz posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share