مامز هەرکیMamz harki

مامز هەرکیMamz harki شاعیر و نووسەر

بۆ تەواوی ئەو ئەستێرانەی کە ئەستێرەی چاوەکانیان بە دڵێکی پڕ لە هیواوە لە کاتی بێ هیواییدا کوژانەوە.دوبارە کات وەستالەبەر...
10/01/2026

بۆ تەواوی ئەو ئەستێرانەی کە ئەستێرەی چاوەکانیان بە دڵێکی پڕ لە هیواوە لە کاتی بێ هیواییدا کوژانەوە.

دوبارە کات وەستا
لەبەردەم پەنجەرەیەکی شکاودا
بە سەرسووڕمان و بە دیار بیر کردنەوەوە
کە تیایدا تەنیا ڕەنگی خوێنی مانگ دەبینرا
ئەستێرەکان خۆیان کردە ئەڵقەیەک
بۆ ملی مەلێکی کوردی لە سەر دارێک هەڵنیشتوو
کە نیشانەی ئازایەتی و ئازادی بوو
یان خۆیان ئامادە کرد بۆ پێشوازی کردن لە سەربەخۆیی

لە باکوور، گوڵێکی سپی
خۆی کردە پەپکی گوڵێکی سوور
و هەموو ڕەنگی خۆی بە ئەو بەخشی
تا بڵێت ئەمە تەنها هێمای ئازادی نییە
ئەمە نیشانەی ڕوخساری دایکێکە
کە لەنێو گوڵەکاندا بۆ کوڕەکەی دەگەڕێت

لە ڕۆژهەڵاتەوە، کچێکی بچووک
بە قەڵەمێکی خوێناوی
لە سەر بەفر دەنووسێت و
سەیری ئاسمان دەکات
"ئەگەر ئەمڕۆ مردم
پێویستە ئەم نووسینە نەمرێت و
وەک هونراوەیەک لەم گەردوونەدا بژی
لە ناو دڵی ئەو کەسانەی کە تینووی ئەویندارین"

لە ڕۆژئاواوە، پیرە پیاوێک
بە دوو دەستی لەرزۆک
خەریتەی گەردوونێک دەکێشێت لەسەر خاک و
هەموو هەسارەکانی ناوی شەهیدێکی کوردن
کە تەنیا لە ئاسماندا نین
ئەوانە لە ناو هەناسەکانی ئێمەدا دەژین
و هەموو کاتێک کە ئێمە هەناسە دەدەین
مێژوویەک دەخوێنینەوە

لە باشوور، درەختێکی بەهێز هەیە
کە هێلانەی باڵندەکانە
بە ڕەگە پیرەکانییەوە چیرۆک دەگێڕێتەوە
دەڵێ: "من سەد و پەنجا ساڵە لێرەم
هەزاران لاشەم بینیووە لەژێر سێبەرەکانمدا
بەڵام هەرگیز لاشەیەکم نەبینیووە
کە ڕۆحی بێ دەنگ بێت
هەموویان گۆرانی دەچڕن
بە زاراوەیەک کە تەنیا خاک لێی تێدەگات"

ئەی خاکی پیر، تۆ کە قەبرستانی گەردوونیت
هەرگیز نیگەرانیت نەبووە لەوەی
کە ئەو جەستانەی لە ناو دڵی خۆتدا حەشار دەدەیت
ڕۆژی قیامەت چاوەڕێی چیت لێ دەکەن؟
بە گریانێکی بێدەنگ دەڵێت
لە ناو هەموو گۆڕێکدا
ڕۆحەکانیان یەکگرن و خوێنەکانیان
وەک ڕێڕەوی ئاوێک دەڕوا
بەرەو ڕووبارێکی دوور
کە ناوی سەربەخۆییە

من وەک دەنگێکی ماندوو و شکاوم
کە لە ژێر قورسایی تاشە بەردێکی گەورەوە دێت
هەر لەرەلەرێک لە سەر پەیکەری ئاسەوارەکە
وەک نووسراوێکە
"هیچ کۆمەڵکوژییەک ناتوانێت بیرەوەری بکوژێت
هیچ داگیرکەرێک ناتوانێت خەونەکان تێبشکێنێت
چونکە خەونەکان ڕەگن
ڕەگیش مێژووە
شوێنیان قوڵترە لە برینی هەموو خەنجەرێک"

لە دوورەوە، دەنگی ژنێک
کە پڕە لە خەم و حەسرەت دەبیسترێت
بە گەرووی پڕ لە بوغز دەڵێ:
"ڕۆڵەکانم، ئەگەر ئێوە لە ئێستادا کوژراون
ئەوا من لە داهاتوودا زیندووم
لە ناو هەناسەی هەموو ئەو کەسانەدا دەژیم
کە هێشتا ئەویندارمن
چونکە من نەمرم
شیعری شاعیرانم
ئەوینی کوردانم
لانکەی شەهیدانم
من گۆڕستانی نەیارانم
من کوردستانم، کوردستانم.

٢٠٢٦/١/١٠

05/10/2025

✌️٢٧٥✌️

07/06/2025
بیر کردنەوە و هەنگاوی دروست!..تا ئێستا هیچ ڕەخنەیەکی بێ بنەما  هیچ کێشەیەکی چارەسەر نەکردووە. هەمیشە وتوومە ڕەخنە واتە د...
02/06/2025

بیر کردنەوە و هەنگاوی دروست!..

تا ئێستا هیچ ڕەخنەیەکی بێ بنەما هیچ کێشەیەکی چارەسەر نەکردووە. هەمیشە وتوومە ڕەخنە واتە دەستنیشانکردنی ئەو بۆشاییەی کە کێشەی لە سەرە. بۆیە پێویستە لە هەنگاوی یەکەمدا دان بە هەبوونی کێشە دابنێین و هۆکاری دروست بوونی کێشەکە بدۆزینەوە، ئەوجا بە دوای چارەسەریدا بگەڕێین، چارەسەرییەک کە گۆڕانکاری ئەرێنی بە سەر کۆمەڵگە و تاکی کۆمەڵگەدا دروست بکات. هەندێ گۆڕانکارییەکان پێویستیان بە کاتە، واتە پلانی درێژ خایەن و بۆ هەندێکیان پلانی کورت خایەنمان هەبێت.بۆ داڕێشتن و جێبەجێ کردنی ئەم پلانانە پێویستمان بە هاوسۆزی و یەکڕێزی بە کۆمەڵ هەیە تا دەرەنجامێکی ئەرێنی و سەرکەوتوو بە دەست بهێنین، هەڵبەت هەبوونی ئامانجێکی هاوبەش لەم هەنگاوانەدا خاڵی سەرەکییە کە پێویستە خۆنەویستانە لە پرسە سیاسی و چارەنووسسازەکان هاودەنگ بین.لە ئەنجامی بێدەنگی بیرمەندان و پەراوێزخستنی زانایان، ڕەخنەی بێ بنەما یارمەتیدەرە بۆ تێک چوونی باری ئارامی و پێشکەوتنی چاکسازیخوازان..

لە بەرواری ٢١ و ٢٧ی ٢٠٢٥/٤ لە گەڵ هەڤاڵان (سێبور شێخوەسانی)کارگێری لق و بەرپرسی بەشی پێگەیاندن و ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن و ...
05/05/2025

لە بەرواری ٢١ و ٢٧ی ٢٠٢٥/٤ لە گەڵ هەڤاڵان (سێبور شێخوەسانی)کارگێری لق و بەرپرسی بەشی پێگەیاندن و ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن و سۆشیال میدیا و (جیهاد ئەرگۆشی) کارگێڕی لق و بەرپرسی بەشی هەڵبژاردنی لقی٢٤ی سەفین و بە یاوەری هەڤاڵانی هەر دوو بەش، سەردانی کۆلێژی پەروەردە و کۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوەمان کرد و لە لایەن و لە لایەن بەڕێزان دکتۆر (چەتۆ) ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی شەقڵاوە و دکتۆر (عبدالخالق نادر) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوە پێشوازیمان لێکرا. هەر وەها ڕێزلێنانی لق پێشکەش بە دکتۆر (عبدالخالق نادر) و مامۆستا (زیاد خۆشناو) سەرۆک بەشی زمانی ئینگلیزی کرا کە لە ماوەی ڕابردوو وەکو مامۆستای خولی پێگەیاندن و ڕۆشنبیری کادیران لەبارەگای لق وانەکانیان پێشکەش کردبوو.

لە درێژەی چاڵاکییەکانی بەشی پێگەیاندن و ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی لقی ٢٤ی سەفینی پارتیمان،لە بەرواری ٢٠٢٥/٤/٢٧ لەژێر چاودێری...
04/05/2025

لە درێژەی چاڵاکییەکانی بەشی پێگەیاندن و ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی لقی ٢٤ی سەفینی پارتیمان،لە بەرواری ٢٠٢٥/٤/٢٧ لەژێر چاودێری هەڤاڵ “سێبور شێخ وەسانی” کارگێری لق و بەرپرسی بەشی پێگەیاندن و ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی لقی24ی سەفین ، خولێکی دوو ڕۆژی سەبارەت بە خوێندنەوەو شیکردنەوەی پڕۆگرام و پەیڕەوی ناوخۆی پارتیمان بۆ گشت هەڤاڵانی کارگێڕی لێژنەی ناوچە و بەرپرس و کاڕگێری ڕێکخراوەکانی گشت سنوری لق بەڕێوە چوو کە لێژنەی ناوچەکان بە سەر چوار بازنە دابەش کرا بوون، بازنەی یەکەم هەر یەک لە لێژنە ناوچەکانی (شەقڵاوە، هیران، سەفین، و گوڵان) و بازنەی دووەم (هەریر، باسرمە، بالیسان) بازنەی سێیەم (کۆڕێ، پیرمام، بەستۆرە، دارەشەکران) بازنەی چوارەم (بەشەکانی ناو بارەگای لق، هەر دوو ڕێکخراوی زانست و قەڵەم) کە تێدا هەڤاڵان (زاهیر سەلیم) ئەندامی لق و (بارزان تاهیر) بەرپرسی لێژنەناوچەی هیران خوێندنەوەو شی کردنەوەی پڕۆگرام و پەیڕەوی ناوەخۆی پارتیمانی بۆ بەشداربووان کرد، لە بەرواری ٢٠٢٥/٥/٤ کۆتایی بەم خولە هات..

21/04/2025

بەیانیتان باش.
پێشکەش بە ئێوەی هێژا..

Address

اربیل
Irbil

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when مامز هەرکیMamz harki posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Category