16/06/2026
بسم الله الرحمن الرحيم
پەیامێکی هاوخەمی و ئومێد لە شاری هەڵەبجەوە بۆ بنەماڵەی کچە ونبووەکەی (زەڵم) و سەرجەم تیمەکانی گەڕان
سڵاوی خواتان لێبێت...
ئێمە وەک هاوڵاتیانی شاری هەڵەبجە، لە ناخی دڵمانەوە هاوخەمی قووڵی خۆمان بۆ بنەماڵەی بەڕێزی ئەو کچە ئازیزە دەردەبڕین کە لە ناوچەی زەڵم ون بووە. لە خوای گەورە و میهرەبان داواکارین بە زووترین کات بدۆزرێتەوەبیگەڕێنێتەوە و کۆتایی بەم چاوەڕوانییە سەختە بهێنێت.
هاوکات، پڕ بە دڵ سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاستەی سەرجەم ئەو هێزە ئەمنییانە، تیمەکانی فریاکەوتن و هاوڵاتیانە خۆبەخشە بەڕێزانە دەکەین کە شەو و ڕۆژ دەخەنە سەر یەک بۆ دۆزینەوەی.
لەم ڕوانگەوە و وەک تەمەنایەک بۆ ئاسانکاری لەم پرۆسەیەدا، دایکمان خەوێکی بینیوە و پێی باش بوو ئەم پەیامە وەک دەستبەجێبوونی هیوا بگاتە دەستی باوکی کچەکە و تیمەکانی گەڕان، کە بەردەوام ئەم دوعا پیرۆزە بخوێنن بۆ ئەوەی خوای گەورە ڕێگاکەیان بۆ ڕوون و ئاسان بکات:
( يَا جَامِعَ النَّاسِ لِيَوْمٍ لَا رَيْبَ فِيهِ، رُدَّ عَلَيَّ ضَالَّتِي )
واتە: «ئەی خوای کۆکەرەوەی خەڵکی بۆ ڕۆژێک کە هیچ گومانێکی تێدا نییە، ونبووەکەم (شەونمەکەم) بۆ بگەڕێنەوە».
ئومێدەوارین ئەم پەیامە بگاتە جێی خۆی و ببێتە هۆکاری دڵنەوایی و ئاسانکاری. خوای گەورە پشت و پەنای هەموو لایەک بێت و هیچ کەسێک تووشی خەم و نائومێدی نەکات.
ئینشاالله بە زووترین کات مژدەی خۆش دەبیستین.
✍️ هاوڵاتیەکی هەڵەبجە