01/09/2026
سەنتەری ڕۆشنبیری ئاشووری دیانا بەشداری لە کارەساتی ئەنفالی ئاشوورییەکان لە دهۆک دەکات
لە چوارچێوەی بەدیارخستنی ناسنامەی نەتەوەیی و بەجیهانیکردنی ئازارە مێژووییەکانی گەلی ئاشووری و بە هەماهەنگییەکی هاوبەش لەنێوان (سەنتەری ڕۆشنبیری ئاشووری دیانا)، (سەنتەری ڕۆشنبیری ئاشووری دهۆک)، و (یەکێتی نووسەران و ئەدیبانی ئاشووری)، ڕێوڕەسمێکی شکۆمەند بۆ یادکردنی ڕۆژی ئەنفالی ئاشوورییەکان لە شاری دهۆک بەڕێوەچوو.
بەم مەبەستە، شاندێکی باڵای سەنتەری ڕۆشنبیری ئاشووری دیانا بە سەرۆکایەتی بەڕێز مامۆستا ایڤان جانی (سەرۆکی سەنتەر) و مامۆستا یوئێل ججۆ (جێگری سەرۆک)، گەیشتنە شاری دهۆک و لەلایەن ناوەندە ڕێکخراوەیی و کەسایەتییە ڕۆشنبیرییەکانەوە پێشوازییەکی گەرمیان لێکرا. هاتنی ئەم شاندە هاوکات بوو لەگەڵ پەرەسەندنی چالاکییە کولتوورییەکان و جەختکردنەوە لەسەر گرنگیی یەکخستنی توانای دامەزراوە ئاشوورییەکان لە هەرێمی کوردستان بۆ پاراستنی یادەوەری مێژوویی.
لە درێژەی ڕێوڕەسمەکەدا، بەڕێز مامۆستا ایڤان جانی، سەرۆکی سەنتەری ڕۆشنبیری ئاشووری دیانا، وتارێکی زانستی قووڵی پێشکەش کرد. ناوبراو لە وتارەکەیدا تیشکی خستە سەر ڕێژەی کارەساتەکە بەپێی شوێن و جوگرافیا و جەختی لەسەر پێویستیی بە بەڵگەکردنی کرد بۆ پاراستنی مافی نەتەوەیی لە ڕێگای کارکردنی ئەکادیمی.. هەروەها ئاماژەی بەوەشدا، کە یادکردنی ئەم مێژووە خوێناوییە، لە لاوازی نییە، بەڵکو دەرفەتێکە بۆ نوێکردنەوەی پەیمانی مانەوە و بەرگریی شارستانی لە ڕێگای کولتوور و زمانەوە.
ئەم چالاکییە هاوبەشە وەک هەنگاوێکی گرنگ لە مێژووی کاری هاوبەشی ڕێکخراوەیی هەڵسەنگاندنی بۆ کرا.. لە كۆتاییشدا، بە پێشکەشکردنی چەندین بۆچوون و پێشنیاز لەلایەن ئامادەبووانەوە کۆتایی بە بڕگەكانی هات، بە ئامانجی پتەوكردنی زیاتری پەیوەندییە کولتوورییەکان لەنێوان ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستاندا.
المؤسسات الثقافية الآشورية تحيي ذكرى ضحايا الأنفال الآشوريين
في إطار تخليد الذاكرة التاريخية للشعب الآشوري وتسليط الضوء على المآسي التي تعرض لها، أحيت عدد من المؤسسات الثقافية الآشورية، يوم الأحد 30 آب 2026، ذكرى ضحايا الأنفال الآشوريين، في فعالية أقيمت في مدينة دهوك، بمشاركة نخبة من الشخصيات الثقافية والأكاديمية والمهتمين بالشأن القومي والتاريخي.
وجاءت الفعالية بتنسيق مشترك بين مركز ديانا الثقافي الآشوري، ومركز دهوك الثقافي الآشوري، واتحاد الكتاب والأدباء الآشوريين، تأكيداً على أهمية توحيد الجهود الثقافية والمؤسساتية في توثيق الذاكرة الآشورية والحفاظ عليها، وتعريف الأجيال الجديدة بما تعرض له أبناء الشعب الآشوري من مآسٍ وانتهاكات خلال عمليات الأنفال.
وشارك وفد من مركز ديانا الثقافي الآشوري برئاسة رئيس المركز الأستاذ إيفان جاني، وعضوية نائب الرئيس الأستاذ يوئل ججو، حيث كان في استقبال الوفد عدد من الشخصيات الثقافية والجهات المنظمة للفعالية.
وخلال المراسم، ألقى الأستاذ إيفان جاني كلمة تناول فيها الأبعاد التاريخية والجغرافية لكارثة الأنفال الآشورية، مسلطاً الضوء على المناطق والقرى التي طالتها العمليات، وأهمية توثيق هذه الأحداث بصورة علمية وأكاديمية، بما يسهم في حفظ الذاكرة التاريخية وصون الحقوق القومية.
وأكد جاني أن إحياء ذكرى ضحايا الأنفال لا يقتصر على استذكار الألم والمأساة، بل يمثل أيضاً تأكيداً على استمرار الوجود الآشوري وتمسكه بهويته القومية والثقافية واللغوية، مشدداً على دور المؤسسات الثقافية في نقل هذه الذاكرة إلى الأجيال القادمة.
وشهدت الفعالية طرح عدد من الآراء والمقترحات التي ركزت على ضرورة تعزيز التعاون والتنسيق بين المؤسسات الثقافية الآشورية، وتوسيع الجهود في مجالات التوثيق والبحث الأكاديمي وإحياء المناسبات التاريخية، بما يسهم في ترسيخ الذاكرة الآشورية وتعزيز العلاقات الثقافية بين مختلف مناطق إقليم كوردستان.
وتأتي هذه الفعالية تأكيداً على أن حفظ ذاكرة الضحايا وتوثيق ما تعرض له الشعب الآشوري يشكلان مسؤولية ثقافية ووطنية، ورسالة للأجيال القادمة بأن الذاكرة لا تُنسى، وأن الثقافة والبحث والتوثيق تبقى من أهم وسائل الحفاظ على الهوية والحقوق.