Green Gallery

Green Gallery Sulaymaniyah / iraq

Some of the works of sculptor Omar Jamil
13/01/2024

Some of the works of sculptor Omar Jamil

Omar jamilFaibar glass70cm x 57cm
05/11/2023

Omar jamil
Faibar glass
70cm x 57cm

Sculptore Omar jamel40cmMud Material
11/10/2023

Sculptore Omar jamel
40cm
Mud Material

Statue of Arif HamtalSculptor Omar Jamil
30/09/2023

Statue of Arif Hamtal

Sculptor Omar Jamil

The world of an artistWatercolors of Prince Charles( now the king )
11/09/2022

The world of an artist
Watercolors of Prince Charles
( now the king )

The world of an artistهونەرمەندی ئەمریکیجەیمس ئەندرۆ سمیسAmerican artistJames Andrew SmithStill life
11/09/2022

The world of an artist

هونەرمەندی ئەمریکی

جەیمس ئەندرۆ سمیس

American artist
James Andrew Smith
Still life

3/6/2014یەکەمین گەلەری لە قەزای شارەزوور  کرایەوە ئەم گەلەریە لە ناو بەڕێوبەریەتی ڕۆشنبیری و ھونەری شارەزوری ئەوکات کرای...
03/06/2022

3/6/2014
یەکەمین گەلەری لە قەزای شارەزوور کرایەوە
ئەم گەلەریە لە ناو بەڕێوبەریەتی ڕۆشنبیری و ھونەری شارەزوری ئەوکات کرایەوە
بە بەشداری چەندین ھونەرمەندی شێوەکاری لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری
بەسەرپەرشتی ڕۆشنبیری و ھونەری شارەزوور

لەسەر دەستی ھونەرمەندی پەیکەرساز Omar Jamil
بە ھاوکاری شانۆکار Shanyar Hamid
دروستکرا ...

تابلۆی مۆنالیزا و کرێمی کێکەکەچی روودەدات لە لۆڤەر  (کەسانێک ھەن زەووی وێران دەکەن .. ئەی ھونەرمەندان بیر لەزەووی بکەنەو...
30/05/2022

تابلۆی مۆنالیزا و کرێمی کێکەکە
چی روودەدات لە لۆڤەر
(کەسانێک ھەن زەووی وێران دەکەن .. ئەی ھونەرمەندان بیر لەزەووی بکەنەوە )

حەمە ھاشم

دوێنێ ئێوارە، رۆژی یەکشەممە، رێککەوتی ٢٩/٥٢٠٢٢ لە رووداوێکی کەم وێنە و سەیردا، گەشتیارێک کە سەردانی مۆزەخانەی لۆڤەری لە پاریس کردبوو، لە نزیک تابلۆی مۆنالیزا پارچەیەک شیرینی کرێمداری گرتە تابلۆکە و لە دیمەنێکی شۆک ئامێزدا ئاراستەی بینینەکانی بەجۆرێکی دیکە گۆڕی بۆسەر تابلۆکە.
ئەم ھەواڵە زۆر لە میدیا و بەکارھێنەرانی سۆسیالمیدیای توشی سەرسوڕمانکرد و بە شەوقەوە باسی ئەم رووداوەیان کرد.
بەپێی قسەی ئەوکەسانەی لە ھۆڵی نمایشی تابلۆی مۆنالیزادا بوون دەڵێن کەسەکە لەسەر عارەبانەیەکی کەمئەندامی بووە و شەبقەیەکی لەسەربووە لەگەڵ قژی دەسکرد و دەمامکی پێوەبووە، نزیک بۆتەوە و لەپڕ ھەستاوەتەسەرپێ و پارچە کێکێکی شیرینی تێ گرتووە، کە تەنھا بەر شوشەی گوللەپارێزەکەی بەردەمی تابلۆکە کەوتووە، چوونکە ئەم تابلۆیە خراوەتە ناو چوارچێوەیەکی قوڵتر لە دیوارەکە و بەھۆی شوشەیەکی پتەوەوە پارێزگاری لێدەکرێت، تایبەتمەندی شوشەکە وایە گوللە نایبڕێت و ئەگەر بە کامێرای ئەنەلۆگ وێنەی بگریت و فلاش بەر شوشەکە بکەوێت فیلمەکە دەسوتێت، ئەمـتایبەتمەندیەش زیاتر بۆ پارێزگاریکردنە لەتابلۆکە.
بەھەر حاڵ ھەر زوو پاسەوانانی لۆڤەر کەسەکەیان دوور خستۆتەوە لە مۆزەخانەکە و ئەمرۆ دووشەممەش لە بەیانێکی مۆزەخانەکەدا ھاتووە کە نایانەوێ ھیچ لێدوان لەسەر رووداوەکە بدەن، چوونکە بابەتەکە شوێنپەنجەی جێنەھێشتوە و ھیچ زیانێک بەر تابلۆکە نەکەوتووە.
ئەوەی جێگای سەرنجە یەکێک لە ئامادەبوانی ناو ھۆڵەکە کە لەو کاتەدا نزیکی تۆمەتبارەکە وەستاوە لە تویتێکدا دەڵێت: ئەوکەسەی کە کێکە کرێمدارەکەی گرتۆتە تابلۆکە بە زمانی فەڕەنسی ھاواری کردووە و گوتوویەتی (کەسانێک ھەن زەووی وێران دەکەن، .. ئەی ھونەرمەندان بیر لە زەووی بکەنە وە و بیپارێزن) .
تابلۆی "مۆنالیزا" کە بەناوبانگترین تابلۆیە لە جیهاندا، لە مۆزەخانەی لۆڤەر لە پاریس، هەروەها بەهۆی ئەو شووشە پارێزەرەی کە دەیپارێزێت، هیچ زیانێکی پێ ناگات.
لە وەڵامی پرسیارەکانی ئاژانسی فەرەنسا پرێس ، مۆزەخانەی لۆڤەر ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە نایەوێت هیچ لێدوانێک لەسەر ڕووداوەکە بدات.
بەپێی ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەی ئەمڕۆ و رۆژی یەکشەممە گەشتیاران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر و ئینستاگرام بڵاویان کردووەتەوە، ڕووداوەکە لە نیوەڕۆی زوودا ڕوویداوە. چەند وێنەیەک دەردەخەن کە شووشەی پارێزەری "مۆنالیزا" بە کرێم سوخدەدرێت و لەلایەن پیاوێکەوە پاکدەکرێتەوە کە وا دەردەکەوێت پاسەوانی مۆزەخانەیە.
"مۆنا لیزا" لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە لە پشت شووشەی لامینیتەدەوە نمایشکراوە، بە کەیسێکی تایبەت پارێزراوە کە بە شێ و پلەی گەرمی کۆنترۆڵ دەکرێت.
ساڵانە بە ملیۆنان کەس بەمەبەستی بینینی ئەو تابلۆیە لە گەورەترین مۆزەخانەی جیهاندا ڕوودەکەنە ھۆڵی ژمارە دە بۆ بینینی، کە ساڵانە پێش دەستپێکردنی پەتای Covid-19 10 ملیۆن سەردانیکەری هەبووە.
ئەمە یەکەم جار نییە کە تابلۆیەکی بەناوبانگی لیۆناردۆ داڤینچی ببێتە بابەتی هەوڵی تێکدان.
لە مانگی ئابی ٢٠٠٩، سەردانیکەرێکی ڕووسی بۆ لۆڤەر، دوای ئەوەی کوپێکی چای بەتاڵی فڕێدایە سەر تابلۆکە، دەستگیرکرا.
پاشان مۆزەخانەکە ڕوونی کردەوە کە کوپەکە لەسەر شووشە لامینیتەکراوەکە شکاوە کە کەمێک خراپ بووە.
لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٥٦ کەسێکی بۆلیڤی بەردێک لە مۆنالیزا دەگرێت .
دوای ئەم ڕووداوە تابلۆکە لە پشت ڕووبەرێکی سەلامەتی نمایشەوە دانرا.

Green Gellary
05/01/2022

Green Gellary

Address

As Sulaymaniyah

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Green Gallery posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share